Hoppa till innehåll

بەشداریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و یەكیەتیی ژنان لە حەوتووی رۆشنبیری

رێكخراوی نوێكار و یەكیەتیی لاوانی دێموكراتی كوردستان، هەوتوویەكی رۆشنبیری بۆ سەرجەم پارتە سیاسیەكانی باشووری كوردستان كە هەر یەكەیان بە بابەتێك بەشدار دەبن، بەرێوەدەبەن.

رۆژی یەكشەممە 23/6/2013ی زایینی، لە هۆلی نەجیبە خان (شاری كۆیە)، یەكەم رۆژی ئەم هەڵمەتە بوو كە نوێنەری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بەرێز تاهیر مەحموودی و هەروەها شاندێكی یەكیەتی ژنان بە سەرپەرەستیی بەرێز ئێلهام چایچی، بەرپرسی گشتی یەكیەتی ژنان و هاورییەتی بەرێز سەفیە مەحموودی، بەرپرسی كۆمیتەی یایان، تێدا بەشدار بوون.
رێكخراوی نوێكار، رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی سەربەخۆیە و مەبەستی سەرەكیان لە پێك هێنانی ئەم هەوتوویە، زیاتر گرینگی‎دان بە بواری رۆشنبیری و هۆشیاری و پەروەردەیی و بەهێزكردنی گیانی بە یەكەوە ژیان و زیاتر  سوود وەرگرتن لە تواناكانی یەكترە.
شایانی باسە كۆڕەكە 2 كاتژمێری خایەند.