"an independent online kurdish website

هەر کوردێک لە هەر جێگەیەکی ئەو گۆی زەوییە هەر هەڵسوکەوتێکی ئەرێنی، یان نەرێنی هەبێ، سوود یان زیانەکەی بۆ هەموو ئەو گەلە دەگەڕێتەوە. بەواتایەکی دیکە، هەموو کوردێک نوێنەری نەتەوەکەیەتی بۆ ناساندنی لایەنی باش و ناباشی نەتەوەکەی.mejid-palani-2013

چەند ڕۆژ پێش لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکەم بۆ زاخاوی مێشک، سەردانی شارۆچکەی هورگادا لە وڵاتی “میسر “مان کرد، لەگەڵ زۆر خەڵک دەکەوتینە وتووێژ لە سەر بوارەکانی ژیان لێرەولەوێ، بەتایبەت لەسەر ڕەوایی مافی نەتەوایەتی گەلی کورد، ببووە ویردی سەر زمانمان. لەو چاوپێکەوتنانەدا، لەگەڵ بەشێکی زۆر لە گەنجان و لاوانی ئەو دەڤەرەدا، سەبارەت بە ڕۆشنبیری و کولتووری کورد، باسمان دەکرد، ئەوەی بۆ ئێمە جێگەی شانازی بوو، کچە دەنگ خۆش و ڕۆح سووکی گۆرانی بێژی کورد، خانم “پەرواز حوسێن” دەنگدانەوەیەکی ئەرێنی زۆر باشی بۆ ناساندی نەتەوەی کورد بووە لە نێو جەماوەری عەرەبدا، زۆر بە باشی باسیان لێوە دەکرد.

ژمارەیەکی زۆریان دەنگیان پێدابوو. ئەمە بە کوێرایی چاوی ئەو بە ناو مامۆستایانەی کورد کە لە نرخی نوێنەرایەتییەکەی ئەو خانمەیان کەم دەکردەوە و ڕۆژانە لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە بە دژی ئەو لێدوانیان دەدا. هیوادارم نموونەی زیرەکی و دەنگ خۆشی و بەڕەوشتی ئەو کچە خوێن شیرینەی کورد لە نێو کورداندا زۆر و زۆرتر بێ و ئەو بەناو مەلایانەش لە کۆمەڵدا بێزراو و بێزراوتر بن. بەڵی بۆ پەرواز حوسێن، بەڵێ بۆ پەرواز حوسێن.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی