"an independent online kurdish website

لە مێژووی هاوچەری کوردستان دا، و لە ساتە جیاجیاکانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بۆ دامەزراندنی کیانێکی نیشتمانی کە بتوانێت نوێنەرایەتی ئیرادەی خەلکی کورد لە ناوچەکە و جیهان دا بیکات، ئاستەنگەکانی جوراوجۆر لە لایەن وولاتانی جیهان و هەروەها وولاتە داگیرکەرانی کوردستان پێکهاتوو.amo_da12

بەڵام ئەوەی کە لە هەموویان زیاتر زیان بە شۆرەش و خەباتی گەلی کورد گەیاندووە شەری ناوخۆ بوگە.

شەری ناوخۆ، واتە پیکدادانێک کە لە نێوان رۆلەکانی گەڵ یان وولاتێک پێکدێت، کە جارجار بە شەری خۆکۆژیش ناودەبرێت. گەر سەیری مێژووی هاوچەری جیهان و بە تایبەت وولاتانی رۆژهەلاتی ناوەراست بیکەن، دەبینن کە شەری ناوخۆ لە زۆربەی وولاتان دا رووی داوە، هەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە بگرە هەتا دەگاتا فرانسا و ئالمانیا و لۆبنان و سۆدان و فلستین و …

بەڵام بە تێپەربوونی کات و کۆتایی هاتنی شەری ناوخۆ لە وولاتەکان دا، زۆربەی ئەم وولات یان گەڵانە هەوڵ و خەباتیان کردووە کە جارێکیتر ئەم شەری رووی نەدات، یان پێشگیری لە شەری وا بکرێت، لە بەر ئەوەی کە گەورەترین زیان دەگەیینتە وولات و هێچ کات لە بیر ناکرێت.

گەڵی کورد و کوردستانیش وەکوو هەموو گەڵ یان وولاتانی تر لەم شتە بێ بەش نەبووە، و بەشی خۆی وەرگرتووە. هەر لە کاتی دامەزراندنی ئیمپراتوورییەتی مادەکانەوە تا ئێستا یەکێک لە قیزەونترین بەشی مێژووی کورد شەری ناوخۆ بووە، کە پێش لە دامەزراندنی کیانێکی نیشتمانی گرتووە، و وولاتانی داگیرکەریش بە هەموو مێتۆدێک لەمە کەڵکیان وەرگرتووە بۆ پێشگرتن لە پێشکەوتنی کورد لە ناوچەکەدا.

لە مێژووی نوێ گەڵەکامانیش دا هەر دیسان شەری خۆکوژی کورد و کوردستانی بەرەو دواوە بردووە و نەیهێشتووە بە ئامانجەکانی بگات. زیانی شەری ناوخۆ لە باکووری کوردستان لە دوایی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان زۆر زیاتر لەو زیانانە بووە کە حکۆمەت و ئارتێشی توکیا بە کوردیان گەیاندووە.

لە باشووری کوردستانش شەری نێوان یەکیتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دێمۆکراتی کوردستان، کوردستانی کردە دوو بەش کە تا ئێستاش ئاسەوارەکانی بە جێ ماون، و ئارتێشی و رەژیمی بەعس بە هەموو درندەیی خۆی لە ئەنفال و کیمیاباران و کوشت و بری خەلکی کوردستان نەیتوانی ئەوەندە زیان بە ئەم بەشەی کوردستان بەگەیینێت.

شەری ناوخۆیی لە رۆژهەلاتی کوردستانیش توانی باشترین یارمەتی بە حکۆمەتی ئێران بەگەیینێت، لە کاتێک دا دوایی شۆرەشی گەڵانی ئێران، کوردستان بە تەوایی لە دەستی پێشمەرگە دا بوو، شەری نێوان حیزبی دێمۆکرات و کۆمەلە، بە واتای تەسلیم کردنی کوردستان بە داگیرکەران بوو. ئەمە بێجگە لە یارمەتیدانی سپاهی پاسدارانە لە لایەن پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە ژێر ناوی (قیادەی موەقەت) لە دژی کورد، کە ئەویش هەر شەری خۆکۆژی بوو.

هەروەها شەرەکانی نێوان پ ک ک و پارتی، پ ک ک و یەکیتی، حیزبی دێمۆکرات و پارتی و هەروەها یارمەتیدانی دەولەتانی داگیرکەر لە لایەن حیزبەکانی پارچەکانی تر، هەموویان بوونە هۆی لە نێوچوونی دەستکەوتەکانی کورد. بەڵام ئەوەی جێ نیگەرانیە تا ئێستاش دەرسمان لەو هەموو مەحنەتییانە وەر نەگرتووە، بە پێچەوانەی گەڵانی تر کە لە سەرەتا دا باسی کردم. بۆیە تەنیا رۆژئاڤای کوردستان مابوو کە ئەویش خەریکە دەستپێ دەکات.

ئەمرۆ کە دوایی سالانێکی دوور و درێژ لە بندەستی و ئینکارکردن و هەزاران مەحنەتی تر کە لە لایەن رەژیمەکانی حاکم بە سەر سووریا دا لە دژی کورد، لەم بەشەی کوردستان پەیرەوکراوە، دەرفەتێک بۆ خۆ دیتنەوە، دەرفەتێک بۆ خۆ رێکخستنەوە، دەرفەتێک بۆ پێکهێنانی خەونەکان، بە دەست هاتووە، بە داخەوە گەڵەکەمان لەم بەشەی وولات دا دیسان راستی یەکتر هاتوون. گۆیا هێچ دژمنێکیان نییە بێجگە لە خۆیان، هەر بۆیەش روو لە دژمنیان کردووە بەرەورۆی یەکتر بوونەتەوە.

رووداوەکانی ئەمرۆ و دوێنێ شاری عامۆدەی رۆژئاڤای کوردستان ناخی هەر کوردێکی نیشتمانپەروەر دەهەژێنت و هەستی بریندار دەکات، کوشتنی خۆپێشاندەرانی کورد لەم شارە دا کە هێشتا بە تەوایی رزگارنەکراوە، نیشانەی ئەوپەری نەزانییەتە، چوون دەکرێت تو رۆی لە برای کوردت، بیکەیت و بیکۆژیت، و درۆشمی ئازادی کودستان هەلگری؟ بەم شێوەیە دەتهەوێ کوردستان بپارێزی؟ باشە چوونان دەتهەوێ گەڵەکەت بیپارێزی و نیشتمانێت بەرەو پێش ببەیت کە بەرگەی خۆپێشاندانێکی ئاسایی ناکەیت و خەلک دەکۆژیت؟

لەمانە هەموو خراوتر هەلوێستی سەرکردەکانی رۆژئاڤایە کە هەر کامەیان بە مێتۆدێک دەیهەوێ لەم ئالۆزییان کە خۆێنێ ئینسانەکان تێدا رژاوە، کەڵکی وەربگرێت بۆ بە دەست ‌هێنانی چەند قازانجی بچووک بۆ حیزبەکەی خۆی!!! ئایا ئەمە تیجارەت بە خوێنێ مرۆڤی کورد نییە؟

بە داخەوە ئەمرۆکە زۆربەی حیزبەکانی رۆژئاڤای کوردستان کەوتوونەتە ژێر کارگەری ئەجندای دەرەکی و خواستەکانی ئەوانییان جێبەجێ دەکەن، و بەم شێوەیە وولاتی خۆیان کاول دەکەن.

بۆیە بە بۆچوونی من پێویستە هەر ئێستا، هەر کام لە سەرکردەکانی کوردی رۆژئاڤای کوردستان کە خۆی بە شۆرەشگەر دەزانێت، واز لە سەرکێشی بهێنێت، چەکدارەکان چەکەکانیان رادەستی خەلک بیکەن، حیزبەکان بەرەو دواوە بکێشن داکوو گەڵ خۆی وولاتی خۆی بپارێزێت، لە بەرئەوە کە ئێوە نەتانتوانی ئازاد بن، نەتانتوانی خۆتان لە کۆیلایەتی رزگار بیکەن و ببنە کەس یان حیزبێکی چالاک و بە وەفا بۆ میللەتەکەتان.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی