"an independent online kurdish website

نە تەنیا  نەتەوەی کورد بەڵکوو هەموو نەتەوەکانی ناوچە و بگرە دونیای ڕۆژئاواش دەزانن کە شێخ سەعیدی پیران ڕێبەری بزاوی نەتەوەیی ساڵی ١٩٢٥ لە گەل خەڵکێکی زۆریەک لە تێکۆشەرانی کوردی نێو ئەو بزاوتە  بە دەستی کەمالیستەکان ئیعدام کران.hicret_teqwimi

بەڵام بە درێژایی ئەو ساڵانە زۆر جار ڕەوت وکەسایەتییە تورکەکان کە لە چوارچیوەی بیری ئائینی دا بۆ مەبەستەکانیان تێکۆشاون ، بەمەبەستی کەلک وەرگرتن لە هەستی پاکی ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد کە هەم بیری نەتەوەییان هەبووە و هەمیش باوەڕمەندی ئائینی بوون ، زۆر جار ڕیزێکی روالەتییان لە شیخ سەعیدی پیران و سەید ڕەزای دێرسیم  گرتووە . هەم لە لایەک ویستوویانە تاوانی ئیعدامی ئەو دوو ڕێبەرە کوردە لە سەر شانی دەوڵەت و نەتەوەکەیان و بەتایبەتی ئاتاتورک لابەرن یان کەم بکەنەوە ، هەم بەو زاهیر سازیانە لە هەستی نەتەوەی کورد کەلکی سیاسی وەرگرن.

ساڵی ٢٠٠٢ من کە لە تورکیە بووم و لە شاری کووتاهیا کە شارێکی ئائینی و لایەنگرانی پێشووی ئەربەکان و دواتریش ئەردۆغان بوون ، دەژیام. زۆربەی ناوی دوکان و شوێنە گشتی یەکانی ئەوشارە ئائینی بوون و مەزاری باوکی ەئولیای چەڵەبی(ئۆسمان بابا) ش هە رلەو شارە بوو.  منیش تەوقیمێکی دیواریم کڕیبوو کە ناوی (Hicret Takvimi ) واتە تەقویمی هیجرەت بوو . کاتێک گەیشتمە ٢٨ ی مانگی شەش کە ڕۆژی لە سێدارەدانی شیخ سەعیدی پیرانە ، لەگەل رستەیەکی سەرسوڕ هێنەر رووبەڕوو بووم کە هەر وەک دەبینن نووسراوە: وەفاتی شیخ سەعید!  و بە فلاشی سوور دەستنیشانم کردووە.

ڕەنگە سرنج ڕاکێشتر ئەوە بێ کە هەر ئەو دەزگای بە قەول خێر خوازیە کە ئەو تەقویمەی چاپ کردبوو،  بۆ هەڵبژاردنی ٣ ی نۆڤامبری هەمان سال(٢٠٠٢) کە هەڵبژرادنی پارڵەمان بوو ، تەواوی ڕیکلام و پۆستێرەکانی ئەردۆغان وحیزبەکەی ڕۆژانە چاپی دەکردن و لە دار و دیواری دەدان بە ناوی وەقفێکی خێر خوازی و لەو شارە و باقی شارەکانی دیکە ئەردۆغان سەرکەوت  وهەتا ئەم لەحزەیەش تاقە حیزبی دەسەڵاتە.

بۆیە هەر ئەوکات ئەو ڵاپەرەیەم وەک ڵاپەرەکانی دیکە فڕێ نەدایە زبڵدان و هەڵم گرت. ماوەیەک بەرلە ئیستا بە دوای وێنەیە دا دەگەرام ئەو ڵاپەرەیەم کەوتە بەر دەستی و ویستم نەسلی گەنج لەو دوو روویەی تورکەکان ئاگادار بن.

ڕەنگ بێ  کەسانێک پێیان وابێ کە ئەوە ڕەبتی بە حکوومەت و ئیعدامی ڕیبەرانی کورد بە بڕیاری حکوومەت نیە و تەقویم شتێکی توجاری و راگەیاندنە. منیش لە گەل ئەو ڕایەم. بەڵام خۆ تورکیەی ئەوکات و ئیستاش ئیزنی بلاو بوونەوەی هیچ بڵاو کراوەیەکیان نەداوە و نادەن تا بە تەواوی کۆنتڕۆڵی نەکەن. بەتایبەتی تورکیەی ئەوکات حاکمیەتی ئەجەویت، باخچەلی و مەسعود یەلماز بوو. واتە ئەو تەقویمە لە فیلتێری وزارەتی ڕۆشنبیریی تورک دەرباس بووە و موافقەت لە سەر ئەو ڕستەیە کراوە. هەمیش ئەوە ڕستەیەکی ساددە نیە کە بە سەری د ابگوزەرێن و بەڵکوو ئیعدامی شیخ سەعید بڕیارێکی گرینگی مێژووی کەماڵیستەکانە.

بۆیە من پێموایە کە ئەو شێواندنە لە چوارچێوەی سیاسەتی دەولەت دا گونجاو بووە بۆیە ئیزنی دراوە. ئەوەش زیاد بکەم کە وەفات کردن بۆ کەسێک کە ئیعدام کراوە نە لە زمانی تورکی و نە هیچ زمانێکی دیکە دا بەکار ناهێندرێ. بەڵکوو بۆ کەسێک بە کار دەبردرێ کە بە مەرگی ئاسایی مردووە.

hicret_takvimi

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی