له یادی نۆزدە ساڵه‌ی شه‌هید بوونی عه‌باس شه‌ریفی (خاڵه باس یان عه‌باس چریک) خالید حوسێن پۆر (خالید سونجاغی) ، سوله‌یمان سوله‌یمان پور و جه‌ماڵ پورشه‌ریف دا
یه‌کێک خۆ ده‌گه‌یه‌نێته شوێنی حه‌سانه‌و‌ه‌ی خاڵه باس و هاوڕێیانی و به زمانی تورکی ده‌ست ده‌کات به قسه کردن له گه‌ڵ خاڵه باس ، په‌له په‌لیان لێده‌کات که ئه‌و شوێنه‌ی وا خۆیان تێدا حه‌شار داوه به جێ بهێڵن و بچنه ئه‌و لاتر.
خاڵه باسیش له کوره‌كان ده‌که‌وێته په‌له کردن و ده‌ڵیت :” زوو که‌ن با ئێره به جێ بهێڵین ، زوو که‌ن” . سیامه‌ند که تورکی حاڵی نابێت، ده‌ڵێت :” باشه خاڵه باس ئه‌وه چییه و چ باسه”؟ خاله باس ده‌ڵێت :” جارێ زووکه‌ن دوایه پێتان ده‌ڵێم”.
کاتێک ده‌گه‌نه شوێنه‌که ، کابرای تورک خاڵه باس ماچ ده‌کات و ده‌ڕوا.
دواتر کوره‌كان ده‌ڵێن:” کوره ده پێمان بڵێ دڵمان تۆقی ئه‌وه چ بوو”؟ خاڵه باس ده‌ڵێت:” ئه‌و کابرا تورکه ئاگادر بوو که ئێمه لێره‌ین . چه‌ندین ساڵه ده‌یناسم و پێی گوتم دوو سێ شوانی کورد له‌وناوه دان بۆ لای ئێره دێن، خۆ بشارنه‌وه ده‌نا ڕاپۆرتتان لێده‌ده‌ن.
ئه‌و ڕوداوه ڕێک له ده‌ورو به‌ری ئه‌و شوێنه ڕووده‌دا که دواتر خاڵه باس و خالید و سوله‌یمان و جه‌ماڵی لێ شه‌هید ده‌بێت.
ئه‌وه بۆ خۆی که تورکێک له کوردێک بۆ تۆ دڵسۆزتره ، تڕاژیدیایه‌که که جه‌رگی ئینسان ده‌بڕێت ، له هه‌ر بارێکه‌وه لێکی بده‌یه‌وه ئه‌و تڕاژیدیایه دووقات و سێ قات د‌ه‌بێته‌وه که قسه‌ی تورکه دڵسۆزه‌که وه‌ڕاست ده‌گه‌ڕێت و ڕێک مانگێک دواتر خاڵه باس و هاوڕێیانی له ده‌ورو به‌ری ئه‌و شوێنه به ده‌ستی چه‌ند زۆڵه کوردی به‌کرێگیراوی ڕێژیم شه‌هید ده‌بن.
لێره دایه مرۆڤ غیره‌ت و شه‌هامه‌تی خاڵه باسی به ساڵاچووی بۆ ده‌رده‌ده‌كه‌وێت که له ناو مه‌ترسیدارترین شوێنی کوردستان له نێوان بۆکان و مهاباد و میاندواو دا، له ناو سه‌دان جاسووس و سیخوڕ و به‌كرێگیراوی ڕێژیم دا، خۆی و سێ هاوریی تێکۆشه‌ری ئه‌رکی حیزبیان به جێ گه‌یاندوه. لێره دایه که ئینسان بۆ ی ده‌رده‌كه‌وێت که ته‌مه‌نی حیزب به‌س ئه‌و ڕه‌قه‌مه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه نییه که ئێمه دیێن له فه‌یس بووک و ڕۆژنامه‌كان دا ده‌ینووسین و شانازی پێوه‌ده‌که‌ین، به‌ڵکوو مێژووی حیزب ئه‌و چرکه ساتانه‌یه که سه‌دان تێکۆشه‌ری وه‌ک خاڵه باس و سوله‌یمان و خالید و جه‌ماڵ له قووڵایی ناوچه میلیتاریزمه کراوه‌كان دا بەسەریان دەبرد. ته‌مه‌نی حیزب ئی ئه‌و ئینسانه پاکانه‌یه که هه‌زاران ئاواتیان له گه‌ڵ خۆیان برده ژیر گڵ . مێژووی حیزب ئی ئه‌و که‌سانه‌یه که ده‌یان جار به شه‌و وڕۆژ له ناو گیشه گیا و کادێن و ته‌ویله و ژێر زه‌میننه‌کان دا ژیانیان بردۆته سه‌ر .
دوایی ڕوداوی تورکه‌که “خاڵه باس” و هاوڕێیانی ده‌چن له گه‌ڵ ناوه‌ندی دوو یه‌کده‌گرنه‌وه و عه‌مه‌لیاتێکی گه‌وره له سریلاوا به‌رێوه ده‌به‌ن که گروهێکی زه‌ربه‌تی دوژمن به ته‌اوی له ناو ده‌به‌ن و وابزانم نه‌فه‌رێک بەزیندووی ده‌رده‌چێت. چالاکییه‌که له سه‌ر بریاری کاک فه‌تاح ڕیحانی و کاک عوسمان ئه‌فشین به‌رێوه ده‌چێت که نه‌فه‌ری یه‌كه‌م و دوهه‌می ناوه‌ندی دوو بوون. له عه‌مه‌لیاته‌که دا عه‌لی خاریجی که له کومیته‌که‌ی خاڵه باس ده‌بێت و هه‌روه‌ها عه‌لی سۆهرابی شه‌هید ده‌بن و سیامه‌ندیش ناگه‌رێته‌وه کۆمیته‌ی محاڵ و ئه‌رکێکی دیکه‌ی پێ ده‌سپێرن.
دواتر خاڵه باس و جه‌ماڵ و سوله‌یمان و خالید ده‌گه‌ڕێنه‌وه کومیته‌ی محاڵ ، که ئه‌وه گه‌وره‌ترین و مه‌ترسیدارترین بڕیار بوو . به حه‌ق ئه‌و بریاره‌ی خاڵه باس سه‌فه‌رێک بۆ ناو مه‌رگ بوو ، یه‌كه‌م له به‌ر ئه‌وه‌ی که دوای شه‌ره‌که‌ی” سریلاوا” دوژمن به تەو‌اوی که‌وته شک له‌و ناوچه‌یه و زیاترله جارانی کۆنتڕۆڵ ده‌کرد و خستبوویه ژێر چاودێری توندتر. دووهه‌م وه‌ك ورچی برینداری لێ هاتبوو، بۆیه به هه‌موو تواناوه له بیری تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه دابوو، به‌لام خاڵه باس و هاوڕێیانی به بێ هیچ ترس و خۆفێک درێژه به کار‌و تێکۆشانی خۆیان ده‌ده‌ن تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که شه‌هید ده‌بن.
ڕۆژی ٢٩ ی گه‌لاوێژ، لە کاتژمێر ده‌وربه‌ری ٨ ی شه‌ودا “ جه‌ماڵ” ، “خالید” ، ” عه‌باس چریک” و “سوله‌یمان” ده‌چنه ناو گوندی بادام . لەو هیچ شتێکی نائاسایی نابیین و به پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی که دایان نابوو ، ده‌ست ده‌که‌ن به به‌رێوه بردنی ئه‌رکه‌کانیان .
خاڵه باس له ده‌رگای ماڵی ناسیاوێک ده‌دات و پێی ده‌ڵێت :” ئێمه بڕێک کارمان له ناو دێ دا هه‌یه‌و بۆ نان خواردن دێینه‌وه ئێره “.
ئه‌وان وه‌ک جاره‌کانی پێشوو هه‌موو ئه‌رکه‌كانی خۆیان به جێ ده‌گه‌ینن و له کۆتاییدا له‌و سه‌ری گوند له سه‌ر چاڵە ئاوێک خه‌ریکی ده‌ست و پل شتن و ئاو خواردنه‌وە ده‌بن ، بێ خه‌به‌ر له‌وه‌یکه چه‌ند زۆڵه کوردێک به پێی پیلانی پێشوو ڵێیان له که‌مین دان . له پڕ وه‌به‌ر ده‌ستڕێژیان ده‌ده‌ن و ئه‌و چوار مرۆڤه شۆڕشگێر و فیداکار و قاره‌مانه‌ی حێزب و گه‌ل شه‌هیدن ده‌که‌ن.
یه‌کێک له‌وجاشانه‌ی که به‌شداری ئه‌و جەنایه‌ته بووه ، عێزەت کانه‌بی خۆفرۆش بووه.
وه‌ك باس ده‌که‌ن تاکتێکی دوژمن ئه‌وکات ئه‌وه بوو که جاشه‌کان به ڕۆژ له ناودێ دا له ماڵێکی به‌کرێگیراوی خۆیان، خۆ مات ده‌که‌ن و به شه‌و ده‌رده‌که‌ون بۆ که‌مین ، دورنیه که ڕوداوه‌که‌ی بادام به‌م شێوه‌یه بوبێت.
به‌ڵێ ! ئه‌و چوار تێکۆشه‌ره به ده‌ستی کوردی خۆفرۆش شه‌هید ده‌بن و خوێنی گه‌شیان به ناو کۆڵانه‌كانی” بادام” دا ده‌ڕژێت .
ئه‌وان که‌سانێکی خۆشه‌ویست، به ئیمان ، دڵسۆز‌و له سه‌ر دڵان بوون . هه‌ر چوار که‌سم له قوڵای دڵه‌وه خۆش ده‌ویست و له هه‌موو ژیانی خۆمدا قه‌ت دڵم له هیچیان نه‌ئێشآوه‌و و داییم وه‌ك که‌سانێکی موقه‌ده‌س ڕیزم بۆیان هه‌بووه تا کاتی شه‌هید بوونیان و ئێستاش سه‌ری کڕنۆش بۆ ئازایه‌تی و بوێریان نه‌وی ده‌که‌م.
ئه‌گه‌ر بمهه‌وێت ئه‌مشه‌و بۆئه‌و یاد و بیره‌وه‌ریانه‌ی که له گه‌ڵ ئه‌و چوار هاوڕێ وهاوسه‌نگه‌ره‌م دا هه‌مبووه، بۆ هه‌ر یادێک مۆمێک دابگیرسێنم، ده‌وروبه‌رم وا ڕووناک ده‌بێت ڕه‌نگه پێتان وابێت که ئه‌ستێره‌كان کۆچیان کردووه و هاتوونه‌ته ده‌ورو به‌ری من.
خاڵه باس که‌سێک بوو که به شۆخی و قسه خۆشه‌کانی به ناوبانگ بوو ، له هه‌مان کاتدا له کاری ته‌شکیلاتی دا زۆر زۆر جیدی بوو. من ساڵیک له گه‌لی له کومیته دابووم ، کاک سه‌ید عه‌بدولله و ڕه‌زاقه‌باکه‌ندی و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌ش له گه‌ڵ بوون . حازر نه‌بوو که به هیچ جۆرێک ناوی هیچ له ئه‌ندامه‌کانی ته‌نانه‌ت به ئێمه‌ش بڵیت، ئه‌و ده‌یگوت که‌س نابێت بزانێ کێ له گه‌ل من کار ده‌کات، گیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که ببونه ئه‌ندامی نهێنی زۆر زۆر بۆ ئه‌و گرینگ بوون.
سوله‌یمان سوله‌یمان پور ، باش له بیرمه کە[ ساڵی١٩٨٦ی زایینی ] کاک عه‌لی شا هاته فێرگه‌ی سیاسی نیزامی حیزب له بۆڵێ له باشوری کوردستان و سوله‌یمانیشی له گه‌ڵ بوو . خۆی دوو ده‌سته‌کی سوله‌یمانی به کاک نه‌بی ئه‌سپارد. له‌و ڕۆژه‌وه هه‌موومان ده‌مانگوت سوله‌یمانی کاک نه‌بی . به حه‌ق کاک نه‌بی ده‌وری مامۆستایه‌تی خۆی له سه‌ر سوله‌یمان گێڕابوو، سوله‌یمان ببۆ که‌سێکی بەرێز و موقه‌ده‌س و جێگای باوه‌ر وه‌ك کاک نه‌بی، رێک خوو و خه‌سڵه‌تی ئه‌وی گرتبوو.
جه‌ماڵ پورشه‌ریف ، لەڕادە بەدەر و زۆر له سه‌ر دڵان و بەرێز و به غیره‌ت بوو. له گه‌ڵ من شۆخی زۆر هه‌بوو، ئه‌و له په‌لی( ١٢) و منیش له په‌لی (١١) بووم . دونیاک بیره‌وره‌یم له گه‌ڵی هه‌یه.
خالید سونجاغی هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له گۆره‌که‌ی ، ؛پێم وابێت یه‌كێک له به حه‌وسه‌له‌ترین پێشمه‌رگه‌کانی حیزب بوو، زۆر زۆر به که‌می توڕه د‌ه‌بوو ،که‌سێکی زۆر تایبه‌ت بوو و باوه‌رناکه‌م هیچ که‌س بۆ یه‌کجاریش دڵی لێی ئێشابێت.
زۆرم بیره‌ورییه له گه‌ل ئه‌و چوار قاره‌مانه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ڕۆژێک ژیان ده‌رفه‌تم پی بدا، ئه‌و بیره‌وریانه ده‌که‌مه کتێبێکی به نرخ، ئه‌وان له ناو دڵی من و زۆر که‌سی دیکه دا هێلانه‌ی ئه‌بدییان کردووه و یاد و ئاواته‌کانیان بۆ هه‌میشه زیندوو ده‌مێنێته‌وه.
ڕوحتان شاد بێت و یادتان بۆ هه‌مێشه به‌رز و پیرۆز بێت .
کامران سۆهرابی
ئاگوستی ٢٠١٣
زۆر سوپاس له سیامه‌ند یۆسفی که زۆر شتی وه‌بیر هێنامه‌وه.