عه‌لی مورادی له ئاخری ساڵی 1382 له ئاوایی كانی دینار سه‌ربه مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه‌كانه‌وه قۆڵبه‌ست كرا و به 30 ساڵ حووكم درا.
به پێی هه‌واڵی که‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندکراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی؛ عه‌لی مورادی یه‌كێكی تر له زیندانیانی سیاسی كورد كه ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر له زیندانی میناب گوازرایه‌وه بۆ زیندانی به‌نده‌ر عه‌باس و ده‌ورانی مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌ی له زیندانی ئه‌و شاره و دوور له بنه‌ماڵه‌كه‌ی تێپه‌ڕ بكات.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی عه‌لی مورادی راده‌گه‌یه‌نێت: عه‌لی ئێستاكه نه‌خۆشی دڵی هه‌یه‌و دوكتۆره‌كان پێیان راگه‌یاندووه كه ده‌بێت بگوازرێته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان تا ئێستاكه‌شی له‌گه‌ڵ بێت هیچ هه‌وڵێكیان بۆ به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی پێشنیاری دوكتۆره‌كان نه‌داوه.
عه‌لی مورادی له ئاخری رێبه‌ندانی ساڵی 1382 له ئاوایی كانی دینار سه‌ربه مه‌ریوان (پارێزگای كوردستان) له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌تییه كانه‌وه قۆڵبه‌ست و به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا (محاڕبه) و ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان به 30 ساڵ زیندان و گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی میناب مه‌حكووم كرا، ناوبراو پێش ئه‌م قۆڵبه‌ست كردنه‌ی له ساڵی 77 دا به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان قوڵبه‌ست و 5 ساڵی له ته‌مه‌نی له زیندانی میناب بووه.
هه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانی رایگه‌یاندووه: ناوبراویان بۆ زیندانی به‌نده‌ر عه‌باس گواستۆته‌وه و ته‌نیا زیندانی سیاسییه له‌وێ و خستوویانه‌ته نێوان كه‌سانی شه‌ڕكه‌ر و قاچاخچی و قاتڵ و تووشبووان به ماده هۆشبه‌ره‌كان و رایانگرتووه.
ئه‌م زیندانیه رێكه‌وتی 16ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی پار له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاورادن له زیندان بۆ زیاتر له 30 رۆژ لێوه‌كانی خۆی دوریوه‌و مانی له‌خواردن گرت.