رۆشنبیر و وه‌رگێڕێكی ناوداری كوردی رۆژئاوا ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌بێ نازی له كه‌لاوه‌یه‌كی باسرمه‌دا له‌به‌ر هه‌تاوی هاویندا ژیان ده‌گوزه‌رێنێ.
شێخ تۆفیق حسێنى كه ساڵى ١٩٣٦ له عامودا له‌دایك بووه، وه‌رگێڕێكی پڕ به‌رهه‌مه و زیاتر له ٦٠ كتێبى له وه‌رگێڕان و نووسینى خۆى هه‌یه، بنه‌ماڵه‌كه‌شى (الحسینى) بنه‌ماڵه‌یه‌كى دیارى فه‌رهه‌نگى رۆشنبیرى كوردین.
شێخ تۆفیق حسێنى كه له مه‌لایه‌تییه‌وه ده‌ستى پێكردووه، به‌ڵام دواتر گه‌یشتووه‌ته ئاستى فێربوونى زمانى ئینگلیزى و ژماره‌یه‌كى زۆر كتێبى له ئینگلیزیه‌وه وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانى كوردى.
رۆژنامه‌نووس سیروان حاجى به‌ركۆ له‌باره‌ى شێخ تۆفیق حسێنى بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند كه ژینگه‌ى خێزانى شێخ تۆفیق حسێنى ژینگه‌یه‌كى رۆشنبیرى بووه و شێخ محه‌مه‌د حسێنى مامى عه‌لامه‌یه‌كى زۆر گه‌وره‌یه كه شێخ تۆفیق حسێنى یه‌كێكه له‌وان.
به‌پێى به‌دواداچوونى ستافێكى هه‌فته‌نامه‌ى (باس) و ئاژانسی (باس‌نیوز)، ئێسته شێخ تۆفیق حسێنى دواى ئاواره‌بوونى له دوو هه‌فته‌ى رابردوو وه‌كو هه‌زاران خێزانى دیكه‌ى رۆژئاوا كه روویان له هه‌رێمى كوردستان كردووه له كه‌لاوه‌یه‌كى ناحیه‌ى باسرمه به‌بێ هۆكاره سه‌ره‌تاییه‌كانى ژیان نیشته‌جێیه، ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى باسرمه و به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایش و شاره‌وانى پێیان زانیوه و هه‌فته‌نامه‌ى (باس) و (باس‌نیوز)یان لێ ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، تاوه‌كو بارودۆخى شێخ تۆفیق حسێنى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بگه‌یه‌نن.
حسێنی له گوندی ته‌ل مۆزاد له‌دایك بووه و له عامودا به‌ده‌م گوێگرتن له چامه‌كانی مه‌لای جزیری و ئه‌حمه‌دێ خانی گه‌وره بووه، چوار دیواری ماڵه‌كه‌یان تژی كتێبه ئه‌ده‌بی و یاسایی و شه‌رعییه‌كان بووه. له زه‌مه‌نی ئه‌واندا به‌ده‌گمه‌ن خێزانێكی عامودا هێنده‌ی باوكی ئه‌و نووسه‌ره ناودار و بێ به‌شه كتێب و به‌رهه‌می ناوازه‌ی كۆكردوونه‌ته‌وه.
شێخ تۆفیق له زانكۆكانی عامودا خوێندنی زانست و لۆژیك و ته‌فسیری قورئان و شه‌ریعه‌تی ئیسلام و زمانی عه‌ره‌بی ته‌واو كردووه. ده‌یان كورته چیڕۆك و شانۆنامه‌ی نووسیوه. لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاینه كۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتدا كردووه. له‌وانه‌ش لێكۆڵینه‌وه له دینی زه‌رده‌شتی و ئێزیدی، له‌مباره‌شه‌وه دوو كتێبی تایبه‌تی داناوه. هه‌روه‌ها چه‌ند فه‌رهه‌نگێكی به‌زمانه‌ی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی دروست كردووه.
كتێبه ناوداره‌كانی نووسه‌رانی گه‌وره‌ی وه‌ك برنارد شۆ و جۆن شتاینبك و یه‌شار كه‌مال و عه‌زیز نه‌سین و ئاگاستا كریستی وه‌رگێڕاوه.
سەرچاوە:
http://www.bas-news.net/ArticleDetail.aspx?articleid=6292
– See more at: http://www.bas-news.net/ArticleDetail.aspx?articleid=6292#sthash.luRPHWDi.rNDqV9Dx.dpuf