ساڵی ۱۹۹۱ كۆڕه‌وه به ناوبانگه‌كه‌ی باشوری كوردستان به هۆی هاتنی سوپای گاردی کۆماری و كۆماندۆی سه‌ر به سه‌دام حوسێن بوو، كه له هه‌ر هه‌موو لایه‌کی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌و سوپایه به جۆره‌ها تانك و تۆپ و كۆپته‌ر و ئه‌رز ئه‌رز هێرشیان كرده سه‌ر گه‌وره و بچووك، ده‌ستیان له كه‌س نه‌پاراست ، كوردیش له‌و ناوچه‌یه به شایه‌تی مێژوو چ به تاك چ وه‌ك گرووپ یان وه‌ك حیزبه كوردستانییه‌كان به‌رگرییه‌كی باشیان كرد و تا هێز هه‌بوو به‌رگری کرا، ده‌ره‌نجام وه‌ك هه‌ڵوێستێكی مێژوویی كوردستان چۆڵ كرا و كه‌س ڕازی نه‌بوو به حوكمی سه‌دام حوسێن .
ئه‌مه جه‌ختێك له رژێم و كۆمه‌ڵگه‌ی نێو ده‌وڵه‌تی كه ئیتر ده‌رگا بۆ كورد بكرێته‌وه و سنورێك بۆ زوڵم و ته‌عه‌دای سه‌دامییه‌كان دابنرێت. كۆڕه‌و بووه هۆكارێك كه په‌رده له‌سه‌ر تاوانه گه‌وره‌كانی سه‌دام هه‌ڵماڵێت، هه‌روه‌ها بووه هۆكارێكیش كه ئاسمانی دژه فڕین و دروست بێت و ئیداره‌یه‌كی كوردی سه‌رڵبدات، كه بۆ مێژوو پاش كۆماری مه‌هاباد ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوێكی مێژوویی بوو كه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌ستكه‌وت بوو .
كۆڕه‌وی ئه‌وكات، یه‌كده‌نگییه‌كی لائیرادی تێدا هه‌بوو، من به قیامه‌تی بچووك سه‌یری ده‌كه‌م، هه‌زاران كه‌س له ڕێگا مردن و چاڵیان هه‌ڵده‌كه‌ند و ده‌یان شاردنه‌وه، له ئاسمانه‌كان بۆمبی كۆپته‌ره‌كانی به‌عس به سه‌ر كۆچكردوان ده‌باری .
به‌ڵام كۆچی ئه‌مجاره هەڵاتنی رۆژئاواییه‌كان له واقیعێك بوو كه ده‌كرا ئه‌و خه‌ڵكه ناوچه و زێدی خۆیان بپاراستبایه، نه‌یانهێشتبا كورد بوونی ئه‌و ناوچانه بكه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه، بیان توانی با له گه‌ڵ عه‌ره‌بی سوریا هه‌نگاو بنێن بۆ له یه‌كتر گه‌یشتن، نه‌وه‌ك به ئیسراحه‌ت له ده‌رگای ماڵه برا بده‌ن و برا هه‌ر ده‌ڵێ فه‌رموون وه‌رنه ژووره‌وه .
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی بوو، هه‌نگاوێكی خراپ بوو، نه‌ده‌با ده‌رگایان بۆ بكرێته‌وه، ئه‌مه غه‌درێك بوو له هه‌موو كورد كرا، چونكه له چاو ناوچه‌كانی عه‌ره‌بنشینی سوریا رۆژئاوا زۆر ئه‌مین بوو، به‌ڵام بێ ساحێبه. با هه‌موومان رۆژئاوا پارێز بین، با هه‌موومان هه‌وڵده‌ین و نه‌هێڵین كورد ئاواره بێته‌وه .
ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد هاتۆته پێش، دووباره نابێته‌وه، ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو بین هه‌نگاو ده‌نێن، ئه‌گه‌ر پشتی یه‌كترمان به‌ردا ئه‌وا له ناو ده‌چین و نه‌وه دوای نه‌وه ئه‌م مێژووه تۆمار ده‌كات و دیسانه‌وه نه‌وه‌ی داهاتوو پێمان ده‌ڵێنه‌وه، كورد یه‌كگر نه‌بوو، پاڵپشت نه‌بوون بۆ یه‌كتری .
دڵشاد پاڵانی
3/9/2013/ زایینی