پێشمەرگەکان: ڕووداوەکانی سەردەمی شەڕی ناوخۆی باشووری کوردستان و پەنابردنە بەر داگیرکرانی کوردستان بۆ بە چۆکدا هێنانی یەکتری
دەمێکە لەلاپەرەکانی مێژووی نەتەوەی کورد دا تۆمار کراون و بێ گومان ئەو لایەنانەی کە لە ژێر کاریگەریی شەڕی ناوخۆ دا داگیرکەریان هێنایە سەر یەکتری و ڕۆڵەکانی نەتەوەی کوردیان بە کوشت داوە، دوور یان نیزیک و تەنانەت ئەگەر لە ژیانیش دا نەمابن، دەکەونە بەر قەزاوەتی جیلی ئیستا و داهاتوو و بەجۆرێک موحاکمە دەکرێن.
یەکێک لەو ڕووداوە پڕ زیانانەی کە لە ڕۆژگاری شەڕی ناوخۆ و ڕەفتاری نامەسئوولانەی یەکیەتیی نیشتیمانی و ڕێبەرانی ئەو کاتی ئەو حیزبەیە بە نیسبەت ئەحزاب و تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی حیزب دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانە و بەڵگەکان نیشان دەدەن کە 24 ی 7 ی 1996 هەیئەتێکی یەکیەتی سەردانی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکڕات دەکات و حیزبی دێمۆکڕات قەولیان پێ دەدا کە شەڕی چەکداری دژی کۆماری ئیسلامی راگرێت بەڵام سەرانی یەکیەتی بەمە ناوەستن و 4 رۆژ دواتر سوپای پاسدارن بە هێزێکی زۆرەوە دێننە سەر بنکەی دەفتەری سیاسی حیزبی دێمۆکڕات و بنکەکانیان وێران دەکەن و هەروەها لە رێکەوتی 4 ی 8 ی 1996 دوای هێرشەکە دوبارە حیزبی دێمۆکڕات و یەکیەتی ئاگاداری هاوبەش بڵاو دەکەنەوە و حیزبی دێمۆکرات دیسان قەولی راگرتنی شەڕی چەکداری کە بە دڵخوازی خۆشیان نیە دەدەن.
لە ژێر دەسەڵاتی یەکیەتی و پارتی دا، دەیان تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناوچەکانی ژیر دەسەلاتی ئەوان دا تێرۆر و بێ سەرەو شوێن کران. هەروەها شەری ناوخۆ بوو بە هۆی هێنانی سوپای عێڕاق لە لایەن پارتی دێمۆکراتەوە بۆ دەرکردنی یەکیەتی لە شاری هەولێر و بە 31 ی ئاب تۆمار کراوە.
لەو بەینە دا بەداخەوە پەیوەندییەکانی ئەو حیزبانە بە تەواوی خۆ بەدەستەوە دەرانە بوو و زۆر تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتیان کردە فیدای بەرژەوەندیی حیزبی و بنەماڵەیی خۆیان.
ئەم چەند بە ڵگەیەی خوارەوە کە سەردەمی خۆی لە میدیاکانی ئەوکات دا بڵاو کراونەتەوە و خوێنەرانی ئەو کات خوێندوویانەتەوە. بەڵام بە هۆی ئەوەی کە لەم ڕۆژانەی دوایی دا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە و تێیدا نەوشیروان مستەفا جێگری سکرتێری پێشوو( مەبەست سەردەمی شەڕە ناوخۆیەکانە) ی ینک هیندێک قسەی لە سەر حدک ـ ئێران کردوون و وەک ئەوەی کە کەس نەیناسێ و نەزانێ رابردووی چیە، هێرش دەکاتە سەر حدکا و بە عامیلی بەعسی دەناسێنێ. بۆیە ئێمەش دەمانەوێ ئەو بەڵگانە بخەینە بەر دیدی خوێنەرانی جیلی ئیستا کە ڕووداوەکانی سەدەی رابرودویان بە چاو نەدیوە.
بەلام جەند خاڵ پێویستە بە دیقەتەوە ببینین:
1. ئەو بەلگانە نیشان دەدەن کە حیزبی ئەو کاتی نەوشیروان تا چ ئاستێک لە ژێر دەستی کۆماری ئیسلامی دا بووە؟
2 . یەکیەتی نیشتمانی کوردستان چۆن خەباتی چەکداری بە حدکا راگرتووە و ئەو ئەرکەی لە کوێ پێ ئەسپێردراوە؟
3. زۆرینەی ڕیبەرایەتی و سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دێمۆکڕات ( مەلا عەبدوڵا حەسەنزادە) چۆن بریاراتی ناحەقی ینک یان جێ بە جێ کردووە؟ سوپاسیان دەکەین ئەگەر نامەکانی کە لەو کاتدا ئاڵوگۆڕ کراون بۆمان بنێرن.
4. نەوشیروان چەندە راستگۆ بووە و هەیە لە گەل خەلکی کوردستان؟
5 . داخوا کاتی ئەوە نەهاتووە کە ینک داوای لێبۆردن لە بنەماڵەی شەهیدانی دەستی غەدر و تێرۆر بکا؟
مێژوو لە کەس خۆش نابێ و سات و سەوداکانی ینک و پارتی لە رابردوو دا لە سەر حیسابی کوردی پارچەکانی دیکە و بەتایبەتی ڕۆژهەڵات لە سینگی مێژووی کورد دا تۆمار کراون. ئەوان قەرزداری بنەماڵەی ئەو شەهیدانەن کە بە دەستی ئەفرادی خۆیان، پاسدارە هاوردەکان، حیزبوڵای ئەدهەمەکان و ئاگری سوورەکان تێرۆر کراون. ئەوان ئەدهەمی کورد کوژی کۆنە پاسدار دەکەنە ڕاویژکاری خۆیان، حاجی مەسیفی تێرۆریست کاندیدی پارلەمان و ئەنوەری عەنەبی خائین دەنێرن بۆ پارلەمانی کوردستان.
بڵێی مێژوو لێتان خۆش بێ.