شه‌وی سێشه‌ممه ڕێکه‌وتی 3ی سێپتامبری 2013 گه‌وره‌ترین فڕۆکه‌ی باراک ئۆباما که ناوی (ئایر فۆرس وان Air Force One)ه له کاتژمێر 2 و 45 خوله‌کی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی سوید له واشنگتۆن هه‌ڵفڕی و پاش هه‌شت سه‌عات واته ده‌روروبه‌ری کاتژمێر 9ی شه‌و له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئارلاندا Arlanda نیشته‌وه.
ئه‌م فڕۆکه‌یه هه‌ڵگری هه‌موو که‌ره‌سه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاسایشی سه‌ره‌ک کۆماری ئامریکا ئۆبامایه و هاوکات تیمێکی 200 که‌سی که پیک هاتبوون له 140 ژۆڕنالیست و کارمه‌ندانی ڕێکخه‌ری کاروبار و به‌شی ئاسایشی سه‌ره‌ک کۆمار. ئه‌م تیمه به چوار تاکو پێنج ئۆتوبوسی گه‌وره و چه‌ند ئۆتوبوسێکی چکۆله له فڕۆکه‌خانه‌ی ئارلاندا ئێسکۆرت کران به‌ره‌و جێگای دیاری کراوی خۆیان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه له‌گه‌ل سه‌فه‌ری ئۆباما بۆ سوید کادیلاکی تایبه‌تی سه‌رۆک کۆمار که به هه‌موو که‌ره‌سه‌یه‌کی تایبه‌تی دروست کراوه‌و ته‌نانه‌ت دژه گولله‌یشه و قورساییه‌که‌ی حه‌وت تۆ‌ن و نیوه و ناتوانێ له خێرایی زیاتر لە ١٠٠ کیلومیتر بڕوات، 29 فڕۆکه و 40 ئوتومبیل 5 باڵه‌فڕ و شه‌س پزیشک و شه‌ش چێشت لێنه‌ری کۆشکی سپی که نه‌وه‌کوو ئۆباما ده‌رمانخوارد بکرێ و فریای بکه‌ون له‌گه‌ڵ چه‌ند کیسه‌ی خوێن له جۆری “ئا بی مەنفی” (-AB) که جۆری خوێنی ئۆبامایه. له‌گه‌ڵ نیشتنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی ئۆباما له ئارلاندا هیچ فڕۆکه‌یه‌ک بۆی نەبوو بفڕێ یان بنیشێته‌وه و ده‌بوو هه‌موو مسافره‌کان ڕابووه‌ستن و هیچ ئوتومبیلێک بۆی نەبوو له‌سەر ڕیگادا بێ.
سه‌رەڕای ئه‌مانه‌ش ته‌واوی ناوشاری ستۆکهؤلم به هێزی ئاسایش و ته‌نانه‌ت ئاسمانی ستۆکهۆڵمیش په‌له‌ور بفڕیایا باڵیان ده‌شکاند و به‌ریان ده‌دایه‌وه خوار. نه هه‌ر ئوتومبیل و ئوتوبووس و ته‌نانه‌ت پاسکیلیش ماوەیەک بۆی نەبوو به نێو شاردا بڕوا یان ڕابوه‌ستێ.
جێگای حه‌وانه‌وه‌ی ئۆباما له ستۆکهۆڵم “گراند هۆتێله”. ئه‌م هۆته‌یله له بواری ئاسایشه‌وه بێ وێنه باس کراوه، هەروەها لە گرانیشدا بێ وێنەیە.
به‌رنامه‌ی سه‌ردانی دوو ڕۆژه‌ی سه‌رۆک کۆماری ئامریکا له سوید به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه:
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕیکه‌وتی 4ی سێپتامبری 2013 ئۆباما له کاتژمێر 10:01 گه‌یشته فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئارلاندا له ستۆکهۆڵمی پیته‌ختی وڵاتی سوید. هه‌ر له ئارلاندا به‌رپرسی سێ حیزبی سویدی که هه‌ر سێکیان وه‌زیرن له کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ڕا‌ینفەڵت واته (یان بیۆرکلووندJan Björklund) به‌رپرسی حیزبی گه‌ل یان لیبراڵ و (ئانیی لۆێف Annie Lööf) به‌رپرسی حیزبی ناوه‌ند و (یۆران هێگلووند Göran Hägglund) به‌رپرسی حیزبی کریس دیموکرات له‌گه‌ڵ کارڵ بیلت Carl Bildt وەزیری دەرەوە پێشوازی و به‌خێرهاتنی ئۆباماین بۆ وڵاتی سوید کرد. پاشان به سه‌ر فه‌رشی سووردا به‌ره‌و کادیلاکی تایبه‌تی ئۆباما به‌ڕێکه‌وتن و له‌هه‌مان کاتدا کۆڕی موسیقای تایبه‌ت به لێدانی موسیقاش به‌خێرهاتنی سه‌ره‌ک کۆماریان کرد. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش بالوێزی ئامریکا‌و خێزانی و کارمه‌ندانی باڵوێزی ئامریکا له‌گه‌ڵ باڵوێزی سوید له واشنگتۆن له ئارلاندا ئاماده بوون. ئینجا به‌ره‌و ڕۆسنباد Rosenbad و کۆشکی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی سوید به‌ڕێکه‌وتن و سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید فرێدریک ڕا‌ینفەلت Fredrik Reinfeldt له‌وێ له‌به‌ر ده‌رگای چوونه ژووره‌وه چاوه‌ڕوانی ده‌کردن.
پاش به‌خێر هاتنی ئۆباما له لایه‌ن ڕا‌ینفەلته‌وه وتووێژێکی دوو لایه‌نه ده‌خه‌نه به‌رباس و له باسه گرنگه‌کانیش بڕیار‌نامه له‌سه‌ر بازرگانی ئازاد له نێوان سوید و یه‌کیه‌تی ئۆرووپا و ئامریکا و هه‌روه‌ها باسی ژینگه‌ی جیهانی کێشه‌ی ئێستای ده‌وڵه‌تی سوریه و لابردنی ئه‌سه‌د له سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتداری ده‌که‌ن و پاشان دوو قۆڵی پرێس کونفرانسێکیان به‌ڕێوه برد. (دوو قۆڵی مه‌به‌ست نێوان ئۆباما و ڕا‌ینفەلته). له‌و کونفرانسە راگەیەنێرا کۆمه‌ڵێک پرسیار ئاراسته‌ی باراک ئۆباما، و یه‌کێک له‌و پرسیارانه له لایه‌ن ژۆرنالیستی سویدیه‌وه ئاراسته‌ی کرا و وتی جه‌نابی سه‌ره‌ک کۆمار ئه‌مه دووهه‌م جارته بۆ وڵاتی سوید سه‌فه‌ر ده‌که‌ی، جاری یه‌که‌م بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی نۆبل بوو، ئه‌م جاره‌ش بۆ هه‌ندێک پرسی گرنگ، تۆ که که‌سێکی ئاشتیخوازی هه‌ست به چی ده‌که‌ی که هێرشی نیزامی بکه‌یته سه‌ر وڵاتی سوریه. باراک ئۆباماش له وه‌ڵامدا وتی ئه‌وه من نه‌بووم که هێڵی سووریا‌ن داناوه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی که هێرشی شیمیایی بکه‌نه سه‌ر خه‌ڵکانی بێده‌سه‌ڵات و هه‌ژار، ئه‌وه به‌رپرسانی وڵاتانی جیهانه ئه‌و هیڵه‌یان داناوه و منیش وه‌ک سه‌ره‌ک کۆماری وڵاتێکی دیموکرات و دیموکراسی خواز ئه‌وه‌م له ئه‌ستۆدایه که یارمه‌تی خه‌ڵکی بێده‌ره‌تان و هه‌ژار بده‌م. ئه‌وه‌ش وه‌بیر بێرمه‌وه که زیاتر له 200 منداڵ راده‌ی زۆرێکیش گه‌وره به چه‌کی شیمیایی له‌و ناوچه‌یه‌دا که رژیمی ئه‌سه‌د لییداوه، کوژراون.
پاش پرێس کونفرانسه‌که سه‌ره‌ک وه‌زیرانی سوید و باراک ئۆباما چوون بۆ سه‌ردانی “سیناگوگا”ی جووله‌که، که که‌نیسه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له (ڕاول والێنبه‌ری Raoul Wallenberg) بگرن که له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مدا نزیکه‌ی سه‌د هه‌زار جووله‌که‌ی مه‌جارستانی له ئۆردوگاکان له مردن رزگار کرد. دوای ئه‌م ڕێز گرتنه‌ش هه‌ر دوو سه‌ره‌ک کۆمار ئۆباما و سه‌ره‌ک وه‌زیران ڕا‌ینفەلت به‌ڕێ که‌وتن بۆ زانکۆی ته‌کنیکی شاهانه و به‌رنامه‌ی ئۆباما ئه‌وه‌یه که له نزیکه‌وه چاوی به لێکۆڵینه‌رانی بواری وزه‌و ژینگه بکه‌وێ و له نزیکه‌وه کاره‌کانیان ببینن. پاش ئه‌م چاوپێکه‌وتنانه بۆ نانی ئێواره ده‌بنه مێوانی ڕا‌ینفەلت. له سه‌ر ئه‌م ئێواره خوانه جگه له کارڵ بیلتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، سه‌ره‌ک وه‌زیرانی دانیمارک و نۆروێژ و ئیسله‌ند و سه‌ره‌ک کۆماری فینله‌ندیش ئاماده ده‌بن و واش بڕیاره که سه‌رک وه‌زیرانی دانیمارک پرسی ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی بوروژینێ و به‌تایبه‌تیش پرسی ئه‌و نهێنیانه‌ش که ئێدوارد سنودن خستیه به‌رده‌ستی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌کانی جیهان، هه‌رچه‌ند کارڵ بیلت ده‌ڵێ ئه‌م پرسه گه‌لێک هه‌ستیاره و خۆیان له‌قه‌ره‌ی ئه‌م پرسیارانه ناده‌ن له‌گه‌ڵ ئۆبامادا.
پێنچ شه‌ممه 5ی سێپتامبری 2013
سه‌ره‌ک کۆماری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا باراک ئۆباما چاوی به گۆێستاف پاشا و سیلڤیای شاژنی سوید ده‌که‌وێ و ده‌بێته مێوانی ناوبراوان له کؤشکی شاهانه. پاش ئه‌م چاوپێکه‌وتنه سه‌ره‌ک کۆماری ئامریکا ئۆباما به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئارلاندا ده‌ڕوا و سوید به جی دێڵی به‌ره‌و سانتپێترس بۆرگ له رووسیه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی ولاتانی گ ـ 20 واته ئه‌و 20 وڵاته‌ی که بریاری هاوبه‌شیان هه‌یه، بکا.
شایانی باسه چه‌ند ڕێکخراوه‌یه‌ک له‌وانه ئه‌منێستی ئینترناسیوناڵ و ڕێکخراوی مجاهدین و هتد… له چه‌ند ناوچه‌ی جۆراوجۆری ستۆکهؤڵم خۆپیشاندانیان ڕێک خست.
ئه‌وه‌ش له‌بیر نه‌که‌ین که سوید وڵاتێکه که پێوه‌ندی کۆنی له‌گه‌ڵ ئامریکادا هه‌یه و لایه‌نیکی زۆر گرنگه له بواری بازرگانی بۆ ئامریکا و پێچه‌وانه‌شی. به پێی دواین سه‌رژمیری نزیکه‌ی پازده هه‌زار ئامریکایی له سوید ده‌ژین و سالانه ده‌یان هه‌زار گه‌شتیاری ئامریکایی دێن بۆ سوید.
وێنەکانی خوارەوە لە فەیسبۆکی ئاشتی ئازەرەفشان و مەجنوون جاوید وەرگیراون.