"an independent online kurdish website

لەو کاتەوە مرۆڤەکان پێکەوە و بە کۆمەل ژیاون، زۆر ئەرکی کۆمەڵایەتییان لە ئەستۆ بووە. تاکی کۆمەل کەم تا زۆر، بە پێی کات و سات و گونجان، ئەرکەکانیان بەجێ گەیاندووە.mejid-palani-2013

دیارە ئەرکە کۆمەڵایەتییەکان زۆرن، بەڵام من لیرەدا ئاماژە بە یەکیان دەکەم، کە پێوەندی بە هەموو تاک و کۆیەکی کۆمەڵەگەوە هەیە، بەتایبەت ئێمەی کۆمەڵی کوردەواری کە خاوەنی کولتووری تایبەت بە خۆمانین. ئەویش، بابەتی “بەخاک سپاری کۆچکردووەکانمان و سەرەخۆشی لە ئەندامانی بنەماڵەی کۆچ کردووە” من، لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵێک دەکەم، هیوادارم بۆ بەکردەوەکردنیان، هەنگاوی بۆ هەڵبگیرێ. سەرەتا دەزانم، هەموو خوێنەرێک لە گەڵمدا هاوڕا نابێ، بەڵام، هیچ بیرۆکەیەکیش ناتوانێ ببێتە کولتووری نێو کۆمەڵە خەڵکێک، تا هەنگاوی بۆ هەڵنەگیرێ. بێگومان، بەربەستیشی بۆ درووست دەکەن، بەڵام ، دەتوانێ کاریگەری ئەرێنی هەبێ.

پێشنهادەکانم بریتین لە:

جگە لەو کەسانە نەبێ، ئەندامی نزیکی بنەماڵەی کۆچ کردوون، سەرەخۆشیان بۆ دانەنرێ (ئەمە خزمانی نزیکی کۆچ کردوو ناگرێتەوە)

 ئەگەر کەسێک لە وڵاتانی نزیک یەکتر (وڵاتانی سکاندیناوی) کۆچی دوایی کرد، بە پێی گونجان و بۆکران، لە بەخاکسپاری و سەرەخۆشییەکەیدا، بەشداری بکرێ.

 جگە لە ڕۆژی بەخاکسپاری و سەرەخۆشییەکەدا نەبێ، خەڵک ئەوەندە هاتوچۆی، ئەندامانی بنەماڵەی کۆچکردوو نەکەن (ئەمە خزمانی زۆر نزیکی ئەندامانی بنەماڵەی کۆچ کردوو ناگرێتەوە)

 کاتی سەرەخۆشییەکە، با زیاتر لە دوو کاژێر و نیو، تا سێ کاژێر زیاتر نەبی.

 ئەگەر بکرێ ڕیکخراوێکی مەدەنی ناوچەیی، بەڕێوەبردنی کاروباری بەڕێوەچوونی سەرەخۆشییەکە بە ئەستۆ بگرێ.

 –  لەکاتی سەرەخۆشییەکاندا، ژنان و پیاوان لەیەک جێدا بن، واتا، لەیەک جیا نەکرێنەوە.

 ئەندامانی نزیکی کۆچکردوو، جێگەیەکی تایبەت و پێکەوەیان بۆ دیاری بکرێ، تا بەشدارانی سەرەخۆشییەکە بزانن لە کێ سەرەخۆشی دەکەن.

 لە کاتی هاتنەژوورەوە بۆ جیگەی سەرەخۆشییەکە، ژنان وەپێش پیاوان بکەون.

    درووست نەکردنی خواردن بۆ بەشدارانی سەرەخۆشیی، لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەی کۆچ کردووەوە. ئەگەر کەسانێک لە ڕێگەی دوورەوە دێن، با لە لایەن خزمان و دۆستانی ناوچەکانەوە، میوانداری بکرێن.

 بە لە بەرچاو گرتنی هەل و مەرج و بارودۆخی شوێنەکان، ئەگەر کەسێک یان کەسانێک هەلیان بۆ نەڕەخسا بەشداری لە بەخاکسپاری، یان سەرەخۆشییەکەدا بکا، نەکەونە بەر هێرشی گلەیی و تانە و لێ ئاڵۆز بوون. دەکرێ لە ڕێگەکانی پێوەندی گرتنەوە سەرەخۆشییەکەی بکا.

 ئەگەر کەسێک لە وڵاتەوە (کوردستان) کۆچی دوایی کرد، جگە لە ئەندامانی نزیکی بنەماڵە نەبێ (باوک، دایک، برا و خوشک)، با سەرەخۆشی بۆ دانەنرێ.

ئەمانەی کە باسم کرد، مشتێکن لە خەروار. هیوادارم کاری لەسەر بکرێ و ببێتە کولتوور لە نێو خەڵکەکەماندا. لەگەڵ ڕێزم بۆ هەموو بیرێکی جیاواز.

 

مەجید پاڵانی، نۆروێژ.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی