پێشمەرگەکان: مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات، نامەیەکی بۆ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێبەرانی وڵاتانی، ئەمریکا، ئاڵمان، فەڕانسە و بریتانیا نووسی.
دەقی نامەکە بەم چەشنەیە:
بهڕێز بان کیمۆن سکرتێری گشتیی رێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکان،
بەڕێز باراک ئۆباما سەرکۆماری وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا،
بەڕێز ئەنجێلا مێرکل سەدری ئەعزەمی ئالمان،
بەڕێز فرانسوا ئۆلاند سەرکۆماری فەرانسە،
بەڕێز دەیڤید کامێرون سەرۆک وەزیرانی بریتانیا،
ئاغای حسن روحانی سەرکۆماری تازە هەڵبژێراوی ئێران، ماوەیەکە سەرقاڵی ئاڵوگۆڕی نامە و پەیام لەگەڵ کەسایەتی و رێبەرانی وڵاتانی رۆژاوایییە و هەوڵ دەدا خۆی وەک کەسایەتییەکی ئاشتیخواز و لایەنگری چارەسەری کێشە سیاسییەکان، بهتایبهت پرسی پیتاندنی ئورانیۆم لە رێگای دیالۆگ و وتووێژەوە، بە دونیا بناسێنێ.
بەڵام لە هەمان کاتدا و دوور لەچاوی بیروڕای گشتی، پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سەرکوتی ئازادیخوازان له سهرانسهری ئێران بهتایبهت لە کوردستانی ئێراندا ههروا بهردهوامه.
لەوپێوەندییەدا سرنجتان بۆ چەند نموونە لەو زوڵم و زۆرانەی كه بهدوای هاتنه سهركاری سهركۆماری تازهدژ بە گەلی کورد دەکرێ، رادەکێشین:
ــ گەلی کورد هەروا لە سەرجەم مافە سیاسی و فەرهەنگییەکانی بێبەشە.
ــ منداڵانی کورد لە سەرەتاییترین مافی ئینسانییان واتە خوێندن بە زمانی زگماکی، هەروا بێبەشن. ئاغای رووحانی لەسەر درێژەدان بەو ههڵاواردنهئاشکرایە پێداگره.
ــ ئێعدامی ئازادیخوازانی کورد بەبیانووی جۆراوجۆر بەردەوامە. هەر ئێستا کە من ئەو نامەیەتان بۆ دەنووسم، زياتر لە بيست كەس لە بەندکراوانی سیاسیی کورد هەڕەشەی ئیعدامیان لەسەرە، راستییەک کە رێکخراوی لێخۆشبوونی نێونەتەوەییش لە نامەیەکدا بۆ رێبەری کۆماری ئیسلامی نیگەرانیی خۆی دەربڕیوە.
ــ هەموو حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کورد قەدەغەن و مافی چالاکی سیاسییان لێ زەوت کراوە.
ــ گرتن و سزادانی سەرەڕۆیانەی لاوانی کورد درێژەی هەیە.
ــ موحاکمەی چالاکانی کورد لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، فەرهەنگی و سیاسی بەشێوەی ناعادڵانە و ناتەبا لەگەڵ ستانداردە نێونەتەوەیییەکان، بەردەوامە.
ئاغاي رووحانی لە درێژەی هەوڵەکانی بۆ سووک کردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لەسەر ئێران، قهرارهلە شهست و هەشتهمین کۆبوونەوەی رێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکان كەلە ٢٤ی سپتامبر لە نیۆیۆرک پێكدێ، بەشدارى بکا.
ئازادیخوازانی ئێران، بەتایبەتی گەلی زۆرلێکراوی کورد، لەوە نیگەرانن کە پرسی دێموکراسی و مافی مرۆڤ لە ئێران بکرێتە قوربانیی بەرژەوەندی سیاسی و ساتوسەودای نهێنی بهتایبهت پرسی ناوكی لە گەڵ رێژیمی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامی.
بۆیه ئێمه چاوەڕوانین بەڕێزتان رێگە نەدەن ئەو ئەزموونە لەسەر حیسابی گەلانی ئێران و بهقیمهتی قوربانی كردنی ئازادی و مافی مرۆڤ كۆتایی بێت.
ئێران تەنیا ئەو کاتە دەتوانێ ببێتە ئەندامێکی كارا و موسبەتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگای نێونەتەوەیی متمانای پێ بکا بهپهرپێدانی دێموكراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ لهناوخۆدا متمانهی خهڵكی ئێران بهدهست بـێنێت.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەمیشە خوازیاری چارەسەری ئاشتیخوازنە و دێموکراتیکی پرسی کورد لە ئێران لە رێگای وتووێژهوهبووە. بەڵام بە شاهیدیی مێژوو، کۆماری ئیسلامی وەڵامی ئەو هەڵوێستەی حیزبی ئێمەی بە تێرور، سەرکوت و هەڵاواردن داوەتەوە.
ئێمە داواکارین کە رۆژئاوا هەرچەشنە رێککەوتنێک لەگەڵ رێبەرانی کۆماری ئیسلامی ببەستێتەوە بە کۆتایی هێنان بە شکەنجەی بەندییەکان، ئێعدامی چالاکانی سیاسی، پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و دابینکردنی مافە سیاسی و فەرهەنگییەکانی گەلانی ئێران لە فەزایەکی ئازاد و دێموکراتیکدا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
مستهفا هیجری
٢٢ی سپتامبری ٢٠١٣ی زایینی
٣١ی خەرمانانی ١٣٩٢ی هەتاوی