ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه خه‌مخۆران و هاوسه‌نگه‌رانی پێشمه‌رگه کۆنه‌کان ده‌ستیان داوه‌ته قه‌ڵم وهه‌وڵ ده‌ده‌ن به‌نووسینه‌وه‌ی بیره‌وه‌ری یه‌کانیان ڕێز بگرن له‌خه‌بات وتێکۆشانی رۆڵه به‌ئه‌مه‌گ و دڵسۆزه‌کانی ئه‌و ئاو وخاکه‌و هاوکات رووناک بیره تازه‌پێگه‌یشتووه‌کانیش هاوده‌م وهاوکار بوون ، بۆ به‌سه‌مه‌رگه‌یاندنی ئه‌وهه‌سته پیرۆزه وگه‌یاندنی به نه‌وه‌ی نوێ وهیچ که‌مته‌رخه‌مێکیان نه‌کردووه.
له‌نێوئه‌ونووسه‌ره‌تازانه‌دا به‌ڕێزکاک برایم چووکه‌ڵی خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می باش و به‌نرخ هاتۆته مه‌یدان و وه‌ک سوار چاکێکی مه‌یدان لغاویی ئه‌سپی سه‌رکێشی توند گرتووه‌به‌شه‌ققه‌ی ئاوزه‌نگی ئه‌سپی خۆی تاوده‌دا ومنیش هیواخوازم گۆ له‌مه‌یدان به‌ده‌ر به‌رێ و ببێته وێردی سه‌ر زمانی خۆشه‌ویستانی خۆی و شۆڕشگێڕانی گه‌ل . هه‌تائێستاسێ کتێبی نووسه‌ربه ناوه‌کانی: له چیاکانی موکریانه‌وه‌تاده‌شتی کۆی، ئه‌ستێره‌گه‌شه‌کانی رێی خه‌بات ، و رۆژه‌سه‌خته‌کان ، م به ده‌ست گه‌یشتووه. راسته‌کاک برایم هه‌وڵی داوه‌زیاترباسی بۆکان وهێزی به‌یان وشه‌هیدانی ئه‌م ناوچه‌یه بکات ،به‌ڵام ئه‌وکتێبانه هه‌رکام تایبه‌تمه‌ندی خۆیان هه‌یه . که‌سێک که‌کتێبی ئه‌ستێره گه‌شه‌کانی رێی خه‌بات ده‌خوێنێته‌وه‌وخۆی ده‌خاته‌نێوکاروانی رسته‌جوانه‌کانه‌وه هه‌ست ده‌کات له‌گه‌ڵ شه‌هید به‌رێوه‌یه به‌ره‌وئامێزی دایکی جه‌رگ سووتاوکورکوژراو،له‌ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سکی پڕ پیت وبه‌ره‌که‌تی بۆکان دێته‌ده‌روتێکه‌ڵاوبه‌سه‌دان بیره‌وه‌ری رۆژه‌سه‌خته‌کانی پێشمه‌رگه له هه‌رشیو ودۆڵ وچیایه‌کی ئه‌م کوردستانه خۆراگره خوێناویی یه ده‌بێ .
کاک برایم گه‌وره‌یی نواندووه له‌کتێبه‌کانیداچه‌ندجارنێوی منی (به : که‌ریم حاجی ره‌سووڵی ، زێڕه ، و که‌ریم ) هێناوه . هه‌ربۆیه ئیزنی لێ ده‌خوازم وزۆربه‌کورتی چه‌ندرسته به‌بیره‌وه‌ری یه کانی کاک برایم زیاد ده‌که‌م که‌وێده‌چێ ئه‌وله‌یادی چووبێت یامه‌جالی نه‌بووبێت به‌وردی باسیان بکات .
کاتێک که کتێبی له‌چیاکانی موکریانه‌وه‌ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست ده‌که‌یت که‌قاره‌مانی ئه‌وکتێبه پڕ به‌هایه ،یائه‌وشه‌ره‌به‌ناوبانگانه‌ی له‌و ناوچه کراون تاکه‌که‌سێکه ،له‌کاتێک داهه‌م نووسه‌رو هه‌م هه‌مووکادروپێشمه‌رگه‌کانی بۆکان وته‌نانه‌ت ته‌شکیلاتی نه‌هێنیشمان له‌شاروناوچه،نه‌خشیان بووه له‌تۆمارکردنی ئه‌ومێژووه‌زێــــــرینه‌وخاوه‌نی ئه‌ولاپه‌رانه هه‌موولایه‌کن وهه‌رکه‌س به‌گوێره‌ی ئیمکان وبه‌رپرسیاره‌تی تێیداخۆبه‌شه‌ریک ده‌زانێ. هه‌رله‌لاپه‌ره‌ی 205 ی ئه‌وکتێبه‌دازۆربه‌په‌له باسی سه‌زادانی من(که‌ریم حاجی ره‌سووڵی ـ زێڕه) ده‌کرێ به‌ڵام راستی رووداوه‌که شی ناکرێته‌وه که ئاوا بوو: رژیم گه‌ڵاله‌ی هێرشی بۆسه‌رئه‌وناوچانه‌ی ژێرکۆنترۆڵی حیزب دارشتبووهێزی پێشمه‌رگه‌ش له‌ئاماده‌باشیدابوو، شه‌وانه‌ده‌چوونه که‌مین ویه‌ک له‌وهێزانه ی سازمانده‌ی، هێزی 110ی به‌یان بوو.
ئه‌وکات ئاوایی سڵێ خه‌ڵکه‌که‌ی به‌دانیشتوانی حیزب نێوده‌بران وهه‌رهه‌موویان پێشترپیشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی حیزب بوون وبۆیه‌حیزب له‌زۆر باره‌وه وه‌ک مه‌دره‌سه و نه‌خۆشخانه وبرێک جاریش ته‌داروکات و … پێیان راده‌گه‌یشت، هه‌ربۆیه له‌و ئاماده‌باشی یه‌دائه‌وانیش له‌گه‌ڵ بوون وزۆرشه‌وان له‌گه‌ڵ هێزی به‌یان ده‌چوونه‌که‌مین وله‌نێوخۆیان داکاک سولیمانیان وه‌ک سه‌رپه‌ل یاباشتره بڵێم وه‌ک ئاماده‌کارولیسته نووسی دانیشتووه‌کان بۆنیگابانی دیاری کردبوو. شه‌وێکیان که‌من نیگابان بووم کاک سولێمان کچی مام عه‌وڵا هه‌ڵده‌گرێ وله‌گه‌ڵ مام وسوو هاتنه کومیته‌شارستانی بۆکان .
کاتێک من قسه‌م له‌گه‌ڵ کردن کوتیان که‌مام عه‌وڵایان به‌شوێنه‌وه‌یه ، له‌وانه‌یه ته‌قه‌له مقه‌ره‌کان بکات دیاره وه‌ک باسیان کرد مام عه‌وڵا پێشترپیاویی کوشتبوو و هه‌ر به‌عه‌وڵاپیاوکوژ به‌ناوبانگ بوو،بۆیه‌له‌وکاته‌دامن بریارم دائه‌وشه‌ره‌ی له‌مقه‌ره‌کان وپێشمه‌رگه دوور بخرێته‌وه ،هامۆشۆکردنی ماشێنه‌کانیشمان له‌ده‌فته‌ره‌وه بۆ ئێنزی و مقه‌ره‌کانی سپی سه‌نگ وبۆکریسکان شتێکی زۆر ئاسایی بوووکوتم بیبه‌ن بۆسپی سه‌نگ وکومیته‌ی پیرانشارکه خۆیان ئه‌و بنه‌ماڵه‌ده‌ناسن کێشه‌که‌ی حه‌ل بکه‌ن و بۆپاراستنی ماشێنه‌که‌ش خۆشم له‌گه‌ڵیان چووم وبۆ سه‌لامه‌تی نه‌مهێشت پێشمه‌رگه‌مان له‌گه‌ڵ بێ ،له‌به‌رماڵی ئێنزێ وله‌سه‌ر جاده‌چه‌کدارێک ده‌ستی هه‌ڵبری وکچه‌که باوکی ناسیوه‌وزیقاندی ومام عه‌وڵاله‌گه‌ڵ گوێی له زیقه‌ی کچه‌که‌ی بووماشێنی وه‌به‌رره‌گبار داومام وسوو ده‌ستی برینداربوووماشێنه‌که‌ش گولله‌ی وێ که‌وت .
به‌یانی که‌هاورێیان هاتنه‌وه سه‌رکاروئاگاداری مه‌سه‌له‌که‌م کردنه‌وه. شتێکی خۆش نه‌بووهه‌موو پێی نارا‌حه‌ت بووین . هه‌تا ئه‌وجێگایه‌ی من له‌بیرمه‌وئاگادارم هه‌یئه‌تی ئیجرایی سێ که‌س بووین وهیچ بریارێکمان نه‌دا. دوو رۆژ پاشتری سیاسی نیزامی بانگی کردم وله‌گه‌ڵ باس کردنی مه‌وزووعه‌که و وه‌زعی تایبه‌تی ئه‌وکاتی کومیته‌ی بۆکان وابه‌سه‌ڵاح زانرامن هه‌یئه‌تی ئیجرایی بده‌مه‌وه‌به‌کومیته شارستان وبه‌رپرسیاره تی سێ کومیته ناوچه(پیرمحه‌ممه‌د،تورجان،ئه‌حمه‌دی کۆر) وه‌ربگرم ومنیش قه‌بووڵم کرد. ئه‌وه ئه‌سڵی جه‌ریانه‌که بوو
له‌راپه‌ره‌ی 161 ی رۆژه‌سه‌خته‌کاندا،باسی جاشی جنایه‌تکارو خۆفرۆش بابالی کراوه وکوتراوه که خه‌ڵکی ناوچه گۆرانی یه‌کیشیان بۆدانابوو .بابالی جاشی جنایه‌تکاری نزیک میاندواو بووکه له‌هه‌موو قه‌تل وکووشتاره‌کانی کوردانی چۆمی مه‌جیدخان وده‌وروبه‌ریدا ده‌ستی هه‌بوو نووسه‌ری ئه‌وشێعره‌یا ئه‌وگۆرانی یه کاک وه‌ستاره‌حیم خه‌ڵکی یه‌کێک له‌ئاوایی یه‌کانی ئه‌حمه‌دی کۆره.
له‌لاپه‌ره‌ی 143 جارێکی دیکه‌ش باسی من(که‌ریم) ده‌کرێ که‌له‌شه‌ری ئه‌ربه‌نووسدا بووم. شه‌ری ئه‌ربه‌نووس هه‌رچه‌ند له‌سه‌ری باس بکرێ هێشتا هه‌ر که‌مه، شه‌رێکی ئاواسه‌خت و به‌ربڵاو، که‌ره‌سه‌ی زۆری دژمنی بێ وره،ئیمکاناتی که‌می پێشمه‌رگه‌به‌ڵام به‌وره. شه‌رله‌سێ لاوه:لکی 3 له رۆژئاوایی ئه‌ربه‌نووس به‌فه‌رمانده‌ری عومه‌رخزری ولکی 1 له‌به‌رماڵان ونێودێ به‌فه‌رمانده‌ری عوسمان سواره‌ولکی 2 به‌فه‌رمانده‌ری کاک قاسم محه‌ممه‌دپوور له‌به‌رزایی یه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌ربه‌نووس دابه‌ش بوو.
له‌سه‌ره‌تاکانه‌وه قورسایی گرانی شه‌رله‌سه‌رشانی قاره‌مانه‌کانی لکی یه‌ک بوو، به‌ڵام هه‌رکه‌لکی دوو توانی له‌یه‌که‌م هێرشدائه‌وزنجیره‌شاخه له‌دژمن پاک بکاته‌وه و به‌ته‌واویی به‌سه‌رمه‌یدانی شه‌ر. که‌له‌ده‌شتایی هه‌ڵکه‌وتبوو زاڵ بێت، باڵانسی شه‌ره‌که گۆڕدرا. محه‌ممه‌دی برایم ئۆف که‌سه‌رپه‌لی په‌لی هێرش وهاوکات جێگری لکیش بوو گوڕاندی وهاواری کرد داده‌ی کورینه‌هێرش بۆده‌شتێ ،ئه‌وتویوتایانه‌بگرن.له‌وکاته‌دائێمه سێ پێشمه‌رگه‌واته من(زێڕه) و خاله‌ق وپێشمه‌رگه‌یه‌کیترله‌شاخی هاتینه‌خواروله‌شه‌رێکی که‌م وێنه‌داتوانیمان یه‌که‌م تویوتاپڕله موهیمات بگرین ،فه‌رمانده‌کان کوژران ومن لای شه‌ره‌که‌وه وخاله‌قیش له‌ملایتره‌وه ، که‌وتبۆ لای پێشمه‌رگه‌کانه‌وه ،تویوتاکه‌ی بۆببوبه‌سه‌نگه‌روله‌مپه‌ر، توانی که‌ڵاشینکۆفی جووت لاقی یه‌کێک له فه‌رمانده‌کان هه‌ڵبگرێته‌وه ومنیش تویوتاکه‌م هێنا ،زۆر دوور نه‌که‌وتینه‌وه که له‌زۆنگی به‌رماڵان تویوتاله‌قوڕگیری کرد.
عوسمان سواره که لکی دووی ئاوا دی خۆی پێ نه‌گیراوئه‌ویش پاش شه‌رێکی کورت تویوتایه‌کی هێناوهه‌رله‌وێ ئه‌ویش له‌وزۆنگه گیرا. تویوتاکان موهیماتێکی زۆریان تێدابوو. من وشه‌ماڵ شوجاعی (شه‌هید شه‌ماڵ) توانیمان به‌شێکی ئه‌وموهیماته‌به‌سه‌رپێشمه‌رگه‌کاندا دا به‌ش بکه‌ین . به‌شێکی موهیماته‌که ئارپی جی وگولله‌ئارپی جی بوو.خێرائارپیجی کمان ئاماده کرد.من گولله‌م ده‌داده‌ستی وعوسمان ده‌یته قاندبه‌سه‌ردژمنداو پێشمه‌رگه‌ش هێرشی ده‌کرد.
وه‌ک کوتم شه‌ری ئه‌ربه‌نووس ته‌واوبوونی بۆ نیه وهه‌رچه‌ندی له‌سه‌ری بنووسی هه‌ر که‌مه . شه‌هیدبوونی مه‌نسوور له‌سه‌ر رانی براگه‌وره‌که‌ی ، شه‌هید بوونی ره‌سووڵ خورسه‌ندی تاقانه کوری دایک وباب وکاک هه‌مزه‌ی پورزایی،شه‌هیدبوونی مه‌هدی که هیچ که‌س نه‌یزانی خه‌ڵکی کام شاری کوردستانه‌وبۆله‌بۆکان گیرساوه‌ته‌وه. قاره‌مانه‌تی وله‌خۆبردووی ئه‌و کادروپێشمه‌رگه‌بێ نان وئاوانه . کاک برایم گوته‌نی زۆری دژمن وفریانه‌که‌وتنی پێشمه‌رگه بۆ گۆرینی خه‌شابی تفه‌نگه‌کانیان له‌م شه‌ره‌سه‌خته‌دا، هه‌رهه‌مووی ده‌بێ به‌کتێب له‌سه‌ری بنووسرێ.
لێره‌دایه من پڕبه‌دڵ سپاسی برایه‌تی ودڵسۆزی کاک برایم چووکه‌ڵی ده‌که‌م که‌ئيمه‌ی به‌سه‌ر کردۆته‌وه وڕێزی له‌ماندووی وتێکۆشانی من گرتووه وهاوکات ده‌ست خۆشی لێ ده‌که‌م وئاره‌زوو ده‌خوازم له‌کاره‌کانیدا سه‌رکه‌وتوو بێت وله‌ورێگه‌یداماندوو نه‌بێ و کۆڵ نه‌دات .
م ـ زێڕه سوئێد ئوکتوبری 2013