"an independent online kurdish website

یەکەم کۆبوونەوەی کابینەی ٨ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی ٦/١١/٢٠١٣ توشی کێشە بوو. بە هۆی هەڵنەسانی چەند پارلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامی کێشەکە دروستکرا.ali_palani_2

ئەم هەڵنەسانە خۆی لە خۆی دا بێڕێزی بوو بە دەستووری کاری پارلەمان، بێ رێزی بوو بە یەکێک لە پێناسەکانی نەتەوەیی و بێ ڕێزی بوو بە سەرجەم نەتەوەی کورد. ئەم بێ ڕێزییە لەلایەن کۆمەڵی ئیسلامییەوە بە دوو دەلیل ڕێگا پێ دراو بوو. یەکەم بەپێ سیستەمی دیموکراتیکی هەرێمی کوردستان ئەوان ئازادن هەڵستنە سەر پێ یان نە. چونکە دیین لە دەوڵەت جودا نییە و بیر و باوەڕ و ئایدۆلۆژیای جیاوازی عیلمانی و ئایینی وەک یەک ئازادن. کەوا بوو ئەم بیرو باوەڕە ئایینییە لەم ئازادیە کەڵک وەردەگرن و بە ئاسانی بە ئەم شێوانە پڕوپاگەندەی پێوە ئەکەن.

دووەم شت کە ئەوان ئەتوانن باشتر کەڵکی لێ وەرگرن ئەوەیە لە دەستووری هەرێمی کوردستان دا ئایینی ئیسلام وەک ئایینی ڕەسمی دەوڵەت دانراوە، کە وابوو ئەمانە لە ڕێگای حقوقییەوە هاتوون هەڵناسنە سەرپێ لە کاتی خوێندنی سرودی نەتەوەیی دا. بۆ بنەبڕ کردنی ئەم کێشانە و کێشەکانی داهاتوو لە جێگای سیستەمی دیموکراتیک، سیستەمی سکولار دانێن باشترە. چونکە لە سیستەمی سکولاریزم دا دیین لە دەوڵەت جودا ئەبێتەوە واتە دیین ناخرێتە ناو سیستەمی ئیداریوە. سکولاریزم بەرگیری دەکات لە هەموو ئەم کێشانە.

لە هەمان کاتدا رێزیش دا ئەنا بۆ هەموو ئایینەکان بە بێ جیاوازی و لە هەروەها هەموو ئیمکاناتێک ئەخرێتە خزمەت جێگا پیرۆزکانی ئایینەکانەوە و بەتایبەت ئایینی ئیسلامیش کە زۆرینەیە. ئەگینا ئەگەر ڕۆژێک بێت بۆ نمونە کۆمەڵی ئیسلامی زۆرینەی دەنگ بێنێ بە پێ دەستوور و سیستەمی دیموکراتیک قانوونی ئیسلام بەڕێوە ئەبات و کەسیش ناتوانێ ڕێگری لێبکات. ئەمە حاڵی غەیرە ئیسلامیەکانی دانیشتووی کوردستان لە ئێرانی کۆماری ئیسلامی و لە وڵاتانی ناوچەکە باشتر نابێ کە ڕۆژانە بە چاوی خۆمان ئەیبینین چی بە سەر ئایین و ئایینزادەکانیتر دێنن.

ئەگەر دقەت بکەین لە هندستان بگەڕێتەوە کوردستانە کە زۆرترین ئایینگەلی تێدایە. بۆیە بۆ ئەوەی کوردستان بەپارێزین باشترین ڕێگا چارە سکولاریزمە. دەستی حیزبی دیموکرات و کۆمەلە خۆش بێت لە ئێستاوە بیریان لەم کێشانە کردووەتەوە و بۆ داهاتوو سکولاریزمیان هەڵبژاردووە. هەرچەند ئەمە دەبێ لە داهاتوو دا لە ڕێگای ڕێفراندۆمێکەوە دەنگی خەڵکی کوردستانی بۆ وەرگیرێت.

٧/١١/٢٠١٣ 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی