"an independent online kurdish website

ئه‌مرۆ کوردستان که‌ به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنه‌کانی هه‌میشه‌و بۆ وه‌دی هاتنی ده‌وله‌تێکی کوردستان ده‌ڕوات،دوژمنانی کوردو کوردستان، کیچیان که‌وتۆته‌ جه‌سته‌ وahmad_deshti_01

شه‌و و ڕۆژ له‌ داخی گه‌لی کورد ئۆقره‌یان نیه‌و به‌ شێوه‌یه‌کی نامرۆڤان ه‌ و هه‌ستی پڕ له‌ قڕێژه‌وه‌،په‌لامقری گه‌لی کوردو حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ن،ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێته‌وه‌ ئه‌وادیسان به‌ گژ گه‌لی کورد له‌ باشوری کوردستانه‌وه‌ ده‌چنه‌وه،له‌ هه‌ست وبیریان دایه‌ که‌ لێ نه‌گه‌ڕێن ئه‌و هه‌موو سه‌رکه‌وتن و پیشکه‌وتنانه‌ی گه‌لی کورد به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی و دوایی بڕوات و کوردستانیش بۆ هه‌میشه‌ له‌ ژێر ده‌ستی خاوه‌نی خۆی که‌ گه‌لی کورده‌ فه‌رما نڕه‌وایه‌تی لێ بکات ، هه‌رچی سامان و کان و نه‌وتی کوردستانه‌ هه‌مووی  بۆ گه‌لی کورد بێت و ده‌وله‌تێکی به‌ هێزی پێشکه‌وتوو و دوور له‌ سیاسه‌تی دکتاتۆران و داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه‌ له‌م جیهانه‌ ده‌نگ بداته‌وه‌ و وه‌دی بێت، کوریش وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ئازاده‌ و سه‌ربه‌خۆ ڕزگار و خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌وه‌ بێت، هه‌ر بۆیه‌شه‌ ده‌بینین که‌ له‌م دوا دواییانه‌ کاک شه‌هرستانی جێگری مالکی که من باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌وان بیرو بۆچوون و گۆتانه‌ی شه‌هردستانی ته‌نیا هی خۆی نیه‌و دنه‌ی هه‌موو سه‌رانی ڕژێمی عێراقی تێدایه‌وه‌، له‌ سه‌ره‌وه‌ تر شه‌هرستانی هان ده‌ده‌ن که‌ به‌و شێوه‌ بپه‌یڤێت،ئاوا دژ به‌ کوردو کوردستان له‌ بواری نه‌وته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ کورد بکات، ئه‌م وه‌زعه‌ی که‌ ئه‌مرۆ له‌ کوردستان له‌ سایه‌ی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خودیه‌وه‌ هه‌یه‌ بیان شێوێنێت و به‌م شێوه‌ی که‌ بیرو بۆچوونی زۆربه‌ی سه‌رانی عێراقیراقی عاره‌به‌ بیدرکێنێت و به‌ خه‌یالی خاوی خۆیانه‌وه‌ کورد له‌و هه‌نگاوه‌ پیرۆزه‌ی که‌ له‌ سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌ به‌ سه‌رۆکایه‌تی ڕێزدار نێچیرڤان بارزاننیوه‌ که‌ ناویه‌تی بۆ سودی کوردستان له‌ گه‌ل کۆمپانیه‌کانی زلهێزه‌کان و ده‌رهێنانی نه‌وت و هه‌نارده‌ کردنی له‌ ڕێگای تورکیاوه‌،پاش گه‌ز بکه‌‌نه‌وه‌،شه‌هرستانی و هاوبیره‌کانی وا ده‌زانن که‌ هه‌ر جاری جارانه‌ و بۆیان ده‌لوێته‌وه‌ که‌  په‌حه‌وه‌سی خۆیانه‌وه‌ ئه‌وه‌ی که‌ دژ به‌ کوردو کوردستانه‌ ئه‌نجامی بده‌ن وچی بیانه‌وێت به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کوردو کوردستان بیکه‌ن.

به‌ڵام خه‌یال خاون گه‌لی کورد تازه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌که‌وه‌ له‌ هه‌نگاوه‌ مه‌زنه‌کانی بۆ کوردستان پاشگه‌ز نابێته‌وه‌ و قه‌ت به‌ره‌و دوا ناگه‌ڕێته‌وه‌،له‌ مێژ بوو هه‌موو کوردێکی پاک و دڵسۆز بۆ کوردستان به‌و ئاواته‌وه‌ بوو که‌ ڕۆژێ بێت و ئابوری کوردستان  ببوژێته‌وه‌ و ئاوا به‌ره‌و پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنه‌کانی خۆیه‌وه‌ له‌ ژێر سایه‌ی خودیه‌وه‌ بڕوات و ئه‌گه‌ر ڕژێمه‌کانی عێراقی هه‌ره‌شه‌و گوڕه‌شه‌ له‌ باره‌ی ئابوری و که‌م کردنه‌وه‌و نه‌ دانی  بودجه‌ی به‌شی کوردستان و کورد وه‌ک هه‌میشییان بکه‌ن، گه‌لی کورد خۆی بکارێت له‌وان که‌م وکوریانه‌ی ئابوری ڕزگار بکات و سه‌روه‌رت و سامانی خۆی له‌ ده‌ست خۆیه‌وه‌ بێت.وه‌ک که‌ ئه‌مرۆ هه‌نگاوی بۆ هاویشتووه‌، به‌ڵام هه‌ستی که‌سیفی دوژمنانی  کورد له‌ مێژه‌ چاوی ته‌ماعیان بڕێوه‌ته‌ کوردستان ولێ نه‌گه‌ڕاون که‌ گه‌لی کورد بکارێت له‌ سه‌ر پای خۆیه‌وه‌ بوه‌ستێت و هه‌میشه‌ مافیان به‌ خۆیان داوه‌ که‌ ئه‌و سامانه‌ سروشتیه‌ی کوردستان بدزن و بیبه‌ن و کوردستان تاڵان بکه‌ن و به‌رو بوومی ئه‌و سروشتیه‌ خودا پێ داویه‌ی نیشتمانی کورد به‌ تانک وتۆپ و فڕۆکه‌و بارووتی بده‌ن ،بێن و هه‌مووشی به‌ سه‌ر گه‌لی کوردی دا ببارێنن،کوردستان خاپور بکه‌ن وه‌ک که‌ کردیان،واایان ده‌زانی که‌ بۆ هه‌تایه‌ هه‌روا دکارن که‌ ئاوا بمێننه‌وه‌ و گه‌لی کورد ئه‌نفال و کیمیا باران و خاکی کوردستان خاپور بکه‌ن و هه‌رچیه‌کی که‌ بیانه‌وێت دژ به‌ کوردستان دڕندانه‌ ئه‌نجامی بده‌ن،هه‌ر بۆیه‌شه‌ که‌ کابرایه‌کی وه‌ک شه‌هرستانی،ئه‌مرۆکه‌ به‌وپه‌ڕی هه‌ول و ته‌قه‌لایه‌وه‌ به‌ فیته‌ی سه‌رانی دژ به‌ کورده‌وه‌،دژایه‌تی خه‌لکی کورد له‌ بواری هه‌نارده‌ کردنی نه‌وت و ده‌رهێنانی له‌ سایه‌ی خودی کورده‌وه‌ ده‌کات، له‌ یادی خۆی ده‌باته‌وه‌ که‌ ئه‌و بابه‌ی جارانیان مردووه‌، ئیتر جارێکی تر، نکارن که‌ پێ بنێنه‌وه‌ کوردستان و به‌ که‌یفی خۆیان دژ به‌ گه‌لی کورد کار بکه‌ن ئه‌مرۆ کورد دڵسۆزانه‌ له‌ ئاست هه‌نگاوه‌کانی خۆیه‌تی و هه‌رگیز واز له‌م بڕیارو هه‌لس وکه‌وتانه‌ی وه‌ک ڕابوردوی دژ به‌ کورد نه‌هێن،به‌ تیابه‌ت ئه‌مرۆله‌ باره‌ی ئابوری کوردستانه‌وه‌ ده‌یانه‌ویت که‌ گرفت له‌ ڕێگای شه‌هرستانیه‌وه‌ بۆ کورد بسازن.

 به‌ڵام کورد به‌کوێرایی چاوی هه‌موو نه‌یار و دوژمنانی کورد کوردستانی بروونی وده‌رونی هه‌ر سه‌رده‌که‌وێت، ئه‌مرۆ پیشمه‌گه‌ی کوردستان گیان له‌ سه‌ر ده‌سته‌و وه‌ک هه‌میشه‌ پارێزه‌ری کوردستانه‌، گه‌لی کورد به‌یه‌که‌وه‌ دوور له‌ ده‌ستی نۆکه‌ران و خائینانی کوردستانه‌وه‌ دکارێت که‌ به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه‌ به‌رگری له‌ هه‌موو هه‌نگاو و پیشکه‌وتن و سامان و سروشتێکی ئه‌مکوردستانه‌ی خۆیه‌وه‌ بکات، تازه‌ که‌‌س ناتوانێت و هێزێ نیه‌ که‌ گه‌لی کورد به‌ره‌و دوا بگێڕێته‌وه‌، ئه‌وانه‌ی که‌ به‌وان هه‌نگاوانه‌ دڵ ته‌نگن و یاخود بۆ ڕژێمی مالکی و به‌غداوه‌ دڵسۆزی ده‌که‌ن،ئه‌وانیش با هه‌ر سیر بخۆن و زوڕنا له‌ گه‌ل شه‌هرستانی لێ بده‌ن و قه‌ت ناگه‌ن به‌ ئامانجه‌ زشت و که‌سیف و پڕ له‌ قڕێژه‌کانیانه‌وه‌ دژ به‌ گه‌لی کوردو کوردستان.دوژمنان ده‌بێت ئه‌مه‌ چاک بزانن که‌ نه‌وتی کوردستان مالی کورده‌،ته‌نیا  گه‌لی کوردو دکارێت ئه‌م سه‌روه‌ته‌ گرنگه‌ی میللی خۆیه‌وه‌ خۆیه‌وه‌ تاوتو بکات و خاکی خۆی پێ به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات،‌ بژیت کورد بژیت کوردستان سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌زی بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی کاکه‌ نێچرڤان باریانی ئه‌ندازیاری ئاوه‌دانی و پێشکه‌وتنی کوردستان، مه‌‌رگ ونه‌مان بۆ هه‌موو دوژمنانی گه‌لی کورد و داگیرکه‌رانی کوردستان.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی