رۆژى ١٦ى نوامبرى ٢٠١٣ى زایینى بەڕیز کاک مسعود بارزانى بە پێ گەڵاڵەیەکى دەقیق و داڕێژاو سەفەرى شارى ئامەد پیتەخت و قەلبى باکوورى کوردستانى کرد
ئەم سەفەرە لە نەوعى خۆى بۆ رێبەرانى کورد بێ وینە بوو.
بە پێ بریارەکانى پێشو قەرار وابوو کە ئەم سەفەرە لە نەوروزى داهاتوو ئەنجام بدرێت بەڵام بە هوى گۆڕانکارى لە هەڵویستى ئەمریکا بەرامبەر بە سووریە ، وە پاش کەوتنى کونفرانسى ژنویی دوو ، بە بنبەست گەیشتنى پرۆسەى ئاشتى لە تورکیە ، ڕاگەیاندنى حکوومەتى هەریم لە باشوورى چکولەى کوردستان ( سوریە ) ، فەشەل هینانى بەرگوزارى کونگرەى نەتەوەیی و هەر وا چەندین رووداوى گەورە و چکولەى دیکە دەسیان بە دەسێ یەک دا تا ئەم سەفەرە زووتر لە زەمانى دیارى کراۆ بەریوە بچێت.
سەفەرى بەڕیز بارزانى تا رادەیەکى بەرچاۆ رووناکبییرانى کوردى غافڵگیر کرد هەر بویە رەنگ بێ ئەم سەفەرە و شوینەوارەکانى پتر لە داهاتوو لێکدانەوەی لە سەر بکرێت.
سەرنج ڕاکێشترین خاڵى ئەم سەفەرە ئەوەیە کە قازانجى کورد و قازانجى دوژمنى کوردیشى تێدا پێش بینى دەکرێ کە تا رادەیەك لە پرینسیپى نورماڵى سیاسى دوورە.
پێش ئەوەى هەر چەشنە لێکدانەوە یەک لە سەر دەسکەوت و مەبەستەکانى ئەم سەفەرە بکرێت ، وەبییر هینانەوەى دوو خاڵ بۆ خۆینەرى بەڕیز زەروریە :
خاڵى یەکەم ئەوەیە لە نەورۆزى ڕابردوو هەر لەم شارە ( ئامەد ) کۆبوونەوەیەکى بەرێن بە ئامانجى بیستنى پەیامى ئاشتى بەڕیز ئوجەڵان ریبەرى زیندانى کراۆى پارتى کریکارانى کوردستان پێک هات کە بەقسەى چاۆدێران پتر لە یەک مێلیون کەس بەشدار و لە مێژووێى کوردەوارى بێ وینە بوو ئەم کۆبوونەوەیە هەم سەرۆک وەزیرانى تورکیە رەجەب تەیب ئوردوغان و هەم سەرۆکى هەریمى کوردستان بەڕیز بارزانى تورە کرد بوو هەر بویە هەر دوو سەرۆک بە هاوئەهەنگى لە گەڵ یەکتر بریارى پێکهینانى ئەم سەفەرە واتە توڵە سەندنەوەیان دا ئەگەر کۆبوونەوەى نەورۆزى ڕابردوو پێک نەهاتبا بە دڵنیایەوە ئەم سەفەرەش بەریوە نەدەچوو. خاڵى دووهەمیش ئەوەیە کە ماوەى چەندین ساڵە پارتى کریکارانى کوردستان جیاوازى لە نێوان ئوردوغان و مسعود بارزانى دانانێت و بە یەک هەڵویست چاۆ لەو دوو کەسە دەکات ئەم تێڕوانینە نادروستەى پارتى ناۆبراو کۆ دەنگى دەۆڵەتى تورک و مسعود بارازانى بەرامبەر بە پ.ک.ک پێک هیناوە کە لە شەرایەتى گرنگى ئیستا دا بۆ نەتەوەی کورد گەلێک مەترسىى دارە هەر بویە دەکرێ بوترى تەنانەت ئەگەر سەفەرى بارزانى بۆ شارى ئامەد بۆ خەڵکى کورد دەسکەوتى بە دۆاوە نەبێت بۆ پارتى کریکارانى کوردستان شکستى بە دۆاوە دەبێت.
دانى درۆشمى بژى کاک مسعود بارزانى سەرۆکى کورد و هەروا بەرز کردنەوەى ئاڵاى کوردستان لە جێ ئاڵاى پارتى کریکارانى کوردستان لە شەقام و کۆڵانەکانى شارى ئامەد بە پارتى کریکارانى کوردستان گەلێک ئیشى گەیاندوە لە بەر ئەوەى شارى ئامەد وەک ناوەندى سەرەکى بۆ ئەم پارتە دەژمیدرێت ( رابیتەى شارى ئاماد بۆ پ.ک.ک وەک رابیتەى شارى مەهاباد بۆ حیزبى دێموکراتە ) و جگە ئەوەش هەر وەک چۆن شارى کرماشان وەک پیتەختى ئابوورى یان شارى هەولێر وەک پیتەختى سیاسى بۆ کورد دەژمێدرێت ، شارى ئامەدیش وەک پیتەختى خەباتى نەتەویی بۆ کورد بە حیساب دێت.
خەباتى شێلگیر و هەموو لایەنانەى خەڵکى کورد لە لایەک و گۆشارى یەکیەتى ئوروپا (تا رادەیەکیش ئەمریکا ) لە لایەکى دیکەوە دەۆڵەتى تورک بە رێبەرى پارتى عەداڵەت و گەشەپێدان بەم قەناعەتە گەیاندوە کە دەبى رێفورم بکات و لە چوارچیوەى ئەو ریفورمەش پیویستە ئینتیازى نەتەوەیی بە خەڵکى کورد لە تورکیە بدات بەڵام هەر وەک چون ئیسرائیل حازر نابێت لە تەریقى بزوتنەوەى حەماسەوە ئیمتیاز بە فەلەستین بدات ، دەۆڵەتى تورکیش رازى نابن لە کاناڵى پارتى کریکارانى کوردستانەوە ئیمتیاز بە نەتەوەى کورد بدەن.
لە رووناکایی ئەو پاراگرافەى سەرەوەیە کە دەۆڵەتى تورک و بارزانى بەم ئاکامە گەیشتون کە وێراى پێ داگرى و دریژەدان بە پرۆسەى ئاشتى لە تورکیە پیویستە ناوەندى دیکەى کوردى جگە لە پ.ک.ک دروست بکرێت تا پرۆسەى ئاشتى لە کاناڵى دیکەوە دریژە بدرێت هەم ئوردوغان و هەم کاک مسعود بارزانى و تەنانەت شڤان پەروەریش لە وتارەکانیان لە شارى ئامەد کە پێشکەشیان کرد چکولەترین ئیشارەیان بە نەقش و رۆڵى پارتى کریکارانى کوردستان و بەڕیز ئوجەڵان نەکرد کە مانا سیاسیەکەى ئەوەیە رۆڵى ئەم پارتە لە پرۆسەى ئاشتى دەبى کەم رەنگ یان کوتایی پێ بێت بە واتەیەکى تر وتارەکانى بارزانى و ئوردوغان ئاخرین ئولتیماتوم بە پ.ک.ک لە رەۆتى وتوویژى ئاشتى بە حیساب دێن.
ئوردوغان و بارزانى هەر کام بە جورێک پیویستیان بە یەکتر هەیە ئوردوغان پیویستى بە بارزانى هەیە تا بە یارمەتى ئەو بتوانێ بە سەر کێشەى کورد سەرکەوێت، بارزانیش پیویستى بە ئوردوغان هەیە تا بە هاریکارى ناوبراو بتوانێ خۆى و هەریمى کوردستان بە یەکیەتى ئوروپا و ئەمریکا پتر بناسێنى و نەوت و گازى هەریمى کوردستان بە بازارى ئوروپا و ئەمریکا بگەینێ ئەگەر چى ئامانجەکانى ئوردوغان و بارزانى بۆ دۆستایەتى لێک جیاوازن بەڵام تەگەرەکانى سەر رێگاىیان هاوبەشن.
بە کورتى ئامانجەکانى سەفەرى ئوردوغان و بارزانى بۆ شارى ئامەد لە سێ تەوەرە دا کۆ و کورت دەکرینەوە ئاڵتیرناتیو سازى بۆ پارتى کریکارانى کوردستان ( لانى کەم لە مەوداى پرۆسەى ئاشتى ) ، مەسەلەى نەوت و گاز و هەڵویست و ئیقدامى هاوبەش بەرامبەر بە هەریمى ئازاد کراوى کورد لە سوریە.
بەڕیز کاک مەسعود بارزانى دەیهەوێت بە پلانیکى نیوە نهینى مرۆڤە ناسراوەکانى کورد لە باکورى کوردستان کۆ بکاتەوە تا بە هاوکارى پارتە سیاسیەکانى دیکە لەم بەشەى کوردستان و هاوکارى حیزبەکانى کوردستانى ئیران ، پارتى کریکارانى کوردستان گەمارۆى سیاسى بکات.
مسعود بارزانى لە نیزیکایەتى ودۆسایەتى کردن لە گەڵ ئوردوغان بڕێک زیادەرەویی واتە موبالیغە دەکات هەرچى پیوەندیەکانى بارزانى و دەۆڵەتى تورک قووڵتر دەبنەوە هەر بەو ئەندازەیەش رەۆتى سەربەخۆ کردنى باشورى کوردستان وەپاشتر دەکەوێت نێگرانى ئەوە هەیە لە نیهایەت تیزى سەربەخۆیی باشورى کوردستان قوربانى دۆستایەتى کاک مسعود بارزانى و ئوردوغان بکرێت.
هاتووچوى پەیتا پەیتاى سەرۆک و سەرکردەکانى باشورى کوردستان بۆ تورکیە و مێواندارى گەرم و گۆڕى ئوردغان و دەۆڵەتى تورک لەوان ، گۆمان لاى مرۆڤ دروست دەکات کە باشورى کوردستان بەشێک لە خاکى وەڵاتى تورکیەیە یان عیراق !
پیشوازى گەرمى ئوردوغان لە کاک مسعود بارزانى لە شارى ئامەد نیشاندەرى ئەوەیە کە دەۆڵەتى تورک پیوەندى لە گەڵ هەریمى کوردستان بە سەر پیوەندى لە گەڵ دەۆڵەتى ناوەنى لە بەغداد تەرجیح ئەدات جگە ئەوەش رەنگ بێ ئەگەر بوترى کە لە رۆژهەڵاتى ناوەراست حکوومەتى هەریمى کوردستان نزیکترین و باشترین دۆستى دەۆڵەتى تورک بە حساب دێت ، رستەیەکى نادروست نەوتراوە.
هەڵویست و رەخنەى بەڕیز بارزانى لە دەسەڵات دارى نەتەوەیی کورد لە سوریە لە جێ خۆى دا نیە و ئەم رەخنەیە گەورەترین هەڵەى ناوبراۆ لانى کەم لە یەک ساڵى ڕابردوو دا بوو. هەر کوردیکى نیشتیمان پەروەر دەبى بە ئازاد بوونى هەر مستیکى کوردستان شانازى بکات (رەخنە لە بەریوبەرانى هەریمى ئازاد کراوى کورد لە سوریە داستانیکى دیکەیە )
هەڵویستى پارتى کریکارانى کوردستانیش بەرامبەر بە ریبەرانى سیاسى دیکەى کورد لە هەموو بەشەکانى کوردستان نادروست و ناکوردانەیە قازانجى نەتەویی حوکم دەکات ئەم پارتەش پیداچونەوە و ئاڵ و گۆر لە بییر و بوچونى خۆى بەرامبەر بە کۆمەڵگاى کورد پێک بینى.
راستى ئەوەیە کە لە شەترنجى سیاسى ناوچە گەمەیەکى ئاڵوز ( پیچیدە ) لە نێوان ئەمریکا ، دەۆڵەتى تورک و بارزانى لە لایەک ـ ئیران ، دەۆڵەتى سوریە و پارتى کریکارانى کوردستان لە لایەکى دیکەوە لە ئارا دایە کە شرۆڤە و لێکدانەوە کردنى ئاسان نیە.
ع ـ شریف زادە ـ ٩ى سەرماوەزى ٢٧١٣ى کوردى ـ ئاڵمان