Hoppa till innehåll
Hem » ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ و ناوەندی داکۆکیکەری مافی مرۆڤی شیرینی عیبادی لە سەر مینی ژێر زەمینی لە کوردستانی ئێران

ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ و ناوەندی داکۆکیکەری مافی مرۆڤی شیرینی عیبادی لە سەر مینی ژێر زەمینی لە کوردستانی ئێران

من ئازاڕی هاوبەشم، فریام کەونmin-Kurdish-cover-of-the-report-0

بە بۆنەی سێزدەهەمین کونفرانسی وڵاتانی ئەندامی کونڤانسیۆنی دژە مینی ” ئۆتاوا”  کە لە  ڕۆژەکانی 2 تا 5 دسمابر 2013 لە ڕێخکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ بەڕێوەدەچێت،  کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ و ناوەندی داکۆکیکەری مافی مرۆڤی شیرینی عیبادی،  ڕاپۆرتێکی هاوبەشیان بە زمانەکانی ئینگلیسی، کوردی و فارسی پێشکەشکرد لە سەر پرسی مینی ژێر زەمینی لە ئێران و کوردستانی ئێران.

لە ڕاپۆرتەکە دا، چەندین لایەنی خەسارەتی مرۆیی، ئابووری و کۆمەڵایەتی خراوەتەڕوو

بە پێی ئاخەرین ڕاپۆرتی  ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کە بە هاوکاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئامادەکرابوو  و لە مانگی ئوکتوبری 2013 بڵاوکرایەوە، ئەرتەشی ئێران لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی عێرا ق – ئێران و هەروەها شەڕی ناوخۆ، زیاتر لە 20 میلیۆن مینی ژێرزەمینی لە کوردستان چاندووە. بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ساڵانە نزیکەی 700  کەس لە کوردستانی ئێران دەبنە قوربانی مین و 43% قوربانیەکان مناڵانی تەمەن کەمتر لە 14 ساڵ پێکدێنن.

 لەم ڕاپۆرتە هاوبەشە دا، داواکراوە لە دەولەتی سەرۆک ڕووحانی کە وڵاتەکەی کونڤانسیۆنی نێونەتەوەیی دژە مینی ”ئوتاوا”  ئیمزاو پەسەند بکات و هاوکاری ڕێکخراوەکانی بواری پاک کردنەوەی مین بکەن بۆ ئەوەی  ئێران لە مین پاک بکرێتەوە.

 هەروەها، تیشک خراوەتە سەر پێویستی یارمەتی ماڵی، دەرمانی  قوربانیانی مین بێ جیاوازی بە گوێرەی پەیماننامەی مافە مەدەنی و سیاسیەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کە ئێران پەسەنی کردووە.

جێگەی ئاماژە پێکردنە کە ئامانجی سەرەکی کونفرانسی وڵاتانی ئەندامی کونڤانسیۆنی دژە مینی ” ئۆتاوا”  لە ڕێخکراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێڤ، تاوتوێکردنی پرسی مین و ئەندام وەرگرتنی وڵاتانی نوێ و هەروەها پرسی جێبەجێکردنی پەیماننامەکەیە.

ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران – ژنێڤ و ناوەندی داکۆکیکەری مافی مرۆڤی شیرینی عیبادی لە سەر مینی ژێر زەمینی لە کوردستانی ئێران بە زمانەکانی کوردی، فارسی و ئینگلیسی:

     بۆ داگرتنی راپۆرتەکان  سەر لینکەکانی خوارەوە کلیک بکەن 

کوردی PDF

فارسی PDF

 ئینگلیسی PDF


 ڤیدیۆ فارسی


ناردنی هەواڵ

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان ئێران-ژنێڤ