"an independent online kurdish website

ئێرنێست پروون، یەكێ لە نزیكترین و نێوان خۆشترین هاوڕێیانی موحەممەدرەزا پەهلەوی و كوڕی خزمەتكاری قوتابخانەی” لەرووزە” لە تەنیشت گۆلی ژنۆ لە سویس بوو.shoresh-golkar-

رەزاشا دەیهەویست كە ئەو بە ناو كوڕەی بە شێوازی رۆژئاوایی پەروەردە بكات، هەر بۆیە قوتابخانەی لەرووزەی لە سویس دەشت نیشان كرد بۆ خوێندنی منداڵەكەی چونكە پێی وابوو كە سویس وڵاتێكە كە كەمترین دەستێوەردانی هەیە لە كاروباری ئێران.

ئێرنێست پروون دە ساڵ لە موحەمەدرەزا گەورەتر بوو یارمەتی بابی دەدا لە كاروباری خاوێن كردنەوەی قوتابخانەكە. لە یەكێ لە پەرتووكەكان لەمەڕ هاوڕێتی شا و ئێرنێستدا نووسراوە كە: پروون كەسێكی كز و چووكە بووە و زۆر جاران لە لایەن قوتابیانەوە گاڵتەی پێ كراوە. هەروەها لەو سەرچاوەگەلە هاتووە كە رەزاشا رقێكی تایبەتی لە پروون بووە چوونكە بارودۆخی كوڕەكەی خۆی چاك ناسیوە!!.بۆ پشت راستكردنەوەی ئەم قسەیە فردۆست لە بیرەوەریەكانیدا نوسیویە كە رەزاشا بە تەواوەتی دژی هاتنی پروون بوو بۆ تارانێ لەگەڵ موحەمەدرەزاشای دڵئاواڵە!! بەڵام موحەمەدرەزاشا گوێ بەم قسەیەی باوكی نەداو بە پێداگری خۆی هەر لەگەڵ خۆی هێنایە تارانێ و بردیە نێو كۆشكەوە چونكە پێویستی پێ بوو.

پاش دوورخستنەوەی رەزاشا لە ئێران و تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر هاتنی پروون بۆ ئێرانێ، ناوبراو گەیشتە  ئاستێك كە هەموو كاروبارێكی كۆشكی وەئەستۆ گرت. موحەمەدرەزاشا وەكوو بووكەشووشەیەك لە ژێر دەسەڵاتی وی بوو بە هیچ جورێكیش نەیدەتوانی و نەیدەوێرا بە راشكاوانە بە پێچەوانەی بڕیارەكانی پروون هەڵسووكەوت بكات چوونكە پروون ئاگاداری هەموو نهێنیەكی موحەمەدرەزاشا بوو پڕكەرەوەی بۆشایەكەشی بوو. هەر بۆیە تەواوی كەسایەتیە سیاسی و بەڕێوەبەرانی حكومەتی پەهلەوی رێزی تایبەتیان هەبوو بۆ ئێرنێست پروون چوونكە مێردی ئەعلاحەزەرتی هومایونی شاهەنشای ئێرانێ بوو!!!.

جێگای ئاماژەیە كە لە هەندێك سەرچاوە مێژوویەكاندا هاتووە كە موحەمەدرەزاشا پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ ئێرانێ لە باژێری ژنوو لە سویس لە كن قەشەیەك ژیانی هاوبەشی لەگەڵ ئێرنێست پروون پێكهێناوەو مێردی پێكردووە.

حسێن فێردووست لە بەشێكی دیكەی بیرەوەریەكانیدا دەنووسێ كە شێوازی قسان كردن و هەڵسووكەوتی پروون لەگەڵ شا لە ئاستی موحەمەدرەزا شا نەبوو بەردەوام بە شێوازێكی نەگونجاو نەشیاو لەگەڵ موحەمەدرەزاشا هەڵسووكەوتی دەكرد.

موحەمەدرەزاشا پاش كودەتای 28گەڵاوێژ لە ژێر گوشاری ئەمریكیەكان بەرە بەرە لە پروون دووریگرت و بەڵام  شەمسی پەهلەوی ناوبراوی بردە كۆشكەكەی خۆی تاكوو لەگەڵ وی تێكەڵ بێت.

پروون لە شیعر و فەلسەفە و ئەدەبیات لە ئاستێكی بەرزدا بوو بەردەوام رۆمانی بە شێوازێكی سەرنج راكێش بۆ شا دەخوێندەوە. ئێرنێست پروون لە ساڵی 1340 هەتاوی لە لایەن موحەمەدرەزاشاوە دەرمان خواردكراو كۆچی دوایی كرد،دیارە هۆكاری دەرمان خواردكردنی پروون لە لایەن موحەمەدرەزاشاوە بۆ ئەوە دەگەڕایەوە كە ناوبراو پیر و پەككەوتە ببوو ئیدی نەیدەتوانی بۆشای ئەعلاحەزرەتی هومایونی پڕكاتەوە بۆیە شا ئەوی بە موزاحم و كێشە دەبینی بۆیە بە شێوازی كۆنی فارسان واتە دەرمان خواردكردن ناوبراوی بەرەو كن ئیمام زەمان بەڕێ كرد. هاو كات لەگەڵ كۆچی دوایی پروون موحەمەدرەزاشا بە هاریكاری میسیونێرێكی ئەمریكی دانیشتووی ئێران خەیبەرخانی گودەرزی گۆڵفبازی بە نێوبانگی نێونەتەوەی پەیدا كرد كە بتوانێ جێگای بە تاڵی پروون بۆ شاهەنشای ئێران پڕكاتەوە.

ئێرنێست پروون پاش خزمەتێكی زۆر بە ژیاری شاهەنشای پارس لە گۆڕستانی زەهیرولدەوڵە بە شێوازێكی زۆر ئاسای و بێ هیچ رێورەسمێك وەكوو كەسێكی بێ ناونیشان نێژرا، هەرچەند جاروبار زۆرێك لە ژنانی كۆشكی شاهەنشای پارس بە دزیوە سەردانی مەزارەكەیان دەكرد و تاجەگوڵینەیان لەسەری دادەنا چوونكە بیرەوریان لەگەڵی هەبوو خاوەنی منداڵ بوو لە وی.

 

شۆڕش گوڵكار

onij_1364@yahoo.com

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی