دوای چوار رۆژ دانیشتنی بەردەوام لە نێوان ئێران و وڵاتانی ۵+۱ و تێپەڕاندنی قۆناخێکی قورسی دانوستاندن، گوتەبێژی کاترین ئەشتۆن، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند،
ئێران و وڵاتانی ۵+۱ لە سەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران گەیشتنە رێکكەوتن.
بۆ چاودێرانی سیاسی ڕوون و ئاشكرایه كه ئا‌مریكا هه‌موو كاتێك چه‌ندین داخوازی له ئێران هه‌بووه به‌ڵام كۆماری ئیسلامی ئێران زۆر مل كه‌چی ئه‌و داواكارییانه نه‌بووه یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه هه‌موو كاتێك له كۆماری ئیسلامی ئێران داوا كراوه كه دیسكۆرسی سیاسی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌ره‌وه بگۆڕێت ، دووه‌م ئه‌وه‌ی كه به رنامه ئه‌تومیه‌كه‌ی به پێی به‌رنامه‌ی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تومی بێت و پرۆتۆكۆلی په‌یوه‌ست به ئین پی تی ئیمزا بكات و قه‌بووڵی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پرۆتۆكۆله بكات و جێبه‌جێی كات، سێیه‌م شت ئه‌وه‌ی كه تا ڕاده‌یه‌كی قه‌بووڵ كرا‌و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ بێت و زیندانیانی سیاسی له به‌ند دا نه‌یه‌ڵیته‌وه و ئازادیان كات.
كۆماری ئیسلامی ئێرانیش له به‌رابه‌ر ئه‌و داواكاریانه دا داواكاری خۆی هه‌بووه داوای هاوبه‌ش بوون له به‌ڕێوه بردنی سیاسه‌ته‌كانی ناوچه‌كه و هه‌ر وه‌ها وه‌ك زلهێزێك مامه‌ڵه‌ی له گه‌ڵدا بكریت و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كەی به هیچ شێوازێك نه‌درێت.
ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت له كات و ساتی ئێستا دا ئێران گڵۆپی سه‌وزی بۆ رێككه‌وتن له گه‌ڵ ئا‌مریكا هه‌ڵكرد كه دوو هۆكاری سه‌ره‌كی هه‌بوو بۆ نواندنی ئه‌و كرداره‌ی ، یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه هه‌مو كه‌س باسی لێوه ده‌كات یانی هه‌ره‌سهێنانی كه‌رتی ئابووری كۆماری ئیسلامی ئێران له ژێر كاریگه‌ری گه‌مارۆ ئابووریه‌كاندا، به‌ڵام دووهه‌مین بابه‌ت كه كاریگه‌ری زۆرتری بۆ نه‌رمی نواندنی كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌بووه و ناچاری كردووه كه ئاماده‌ی دانووساندنی ڕاسته‌وخۆ بێت له گه‌ڵ ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها داواكاریه‌كانی تری ئه‌و وڵاته له ئێران ، ئه‌وه‌یه كه دۆخی سوریا به‌ره‌و هه‌ڵته‌كاندنی ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڕۆیشت له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی سه‌ربازی ئامریكادا كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران قورس ده‌بوو و مه‌ترسی له ده‌ستدانی هژموونی خۆی له سوریا و دواتر له ده‌ستدانی لوبنای لێده‌كه‌وته‌وه كه ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانی شیعه‌ی له ناوچه‌كه‌دا له بار ده‌برد و شیعه‌ی له به‌رابه‌ر سونه‌ی ناوچه‌كه ده‌خسته به‌ره‌یه‌كی له‌رزۆكتره‌وه كه به پێچه‌وانه‌ی ئێستا كه له دۆخێكی به‌هێزدایه.
هه‌ر به پێی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پاراستنی هژموونی خۆی له ناوچه‌كه ئاماده‌بوونی خۆی بۆ گۆڕینی دیسكورسی سیاسی و بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌یه‌وه و تاڕاده‌یه‌كیش ئازادكردنی هه‌ندێك له زیندانیانی سیاسی ئه‌م دواییه ڕاگه‌یاندووه.
پاڵنه‌رێكی به‌هێزتر بۆ ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به ڕێككه‌وتن له گه‌ڵ ئێران بوونی به‌ره‌یه‌كی جیاوازه به‌رامبه‌ر به مه‌ترسیه‌كانی به‌ره‌ی سونه له ناوچه‌كه
ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه وه‌ها لێکده‌درێنه‌وه که ئێران وابه‌سته‌ی به‌نده‌کانی ڕێکه‌وتنه‌که نابێت و دواترینیشیان ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی (عه‌لی ئه‌کبه‌ر ساڵحی) گه‌وره کاربه‌ده‌ستی ئێرانی له بواری ناو‌کی بوو که ده‌ڵیت هێشتاش ئێران پێویستی به کارگه‌ی زیاتری ناوکیه
ئه‌م جۆره ڕاگه‌یاندنانه سه‌ره‌تایه‌که که ئێران پابه‌ندی ئه‌و ڕێکه‌وتنه نابێت و به‌مه‌ش ده‌که‌وێته بارێکی نه‌خوازراوه‌وه که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی سودی لێده‌بینێت بۆ سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا.
دڵشاد پاڵانی
2/12/2013/ زاینیی به‌ریتانیا