گۆڤاری واڵاپرێس، لە بارەگای سەرەکیی سکرتارییەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لەگەڵ مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران،
کۆبووینەوە بۆ سازدانی ئەم دیدارە.
هیجری سکرتێری حیزبێکە کەلە رابردوودا لە خەبات و تێکۆشانێکی سەختدا بووە و خاوەنی چەندین سەرکردەی تێکۆشەری وەکو ”شەهید قازی، قاسملوو و شەرەفکەندی”یە و لە چەند ساڵی رابردوودا لە بەردەم چەندین مەترسیی گەورە و تیرۆر و هەڕەشە و ترس و تۆقانێکی زۆردا بووە.
سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە بارەگای سەرەکیی خۆی، سەبارەت بە بارودۆخی کۆنگرەی نەتەوەیی و بارودۆخی سیاسیی کورد و کێشە و گرفتەکانی حیزبی دێموکرات و ئەگەرەکانی یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی حیزب، ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکهاتووە، بیر و بۆچوونەکانی دەخاتەڕوو.