"an independent online kurdish website

بەشی یازدەهەم

درێژەی وتووێژەکەی شەهید سمکۆ و مستەفا پاشا

لە بارەی تاڵان کردنی ماڵی حاجی ئیلخانیشەوە باشە بۆ دەبێت ئیمە لە کاتێکدا شۆڕش دەکەین بۆ سەقامگیری و ئەمن و ئاساێش و مافی نەتەوەیی گەلەکەمان تێدەکۆشین و گیانی خۆشمان لەو پێناوە بەخت دەکەین چۆن ماڵی کورد تاڵان دەکەین؟abdurehman_mirzayi

هەمو خەڵکی دەڤەرەکە دەزانێت کە حاجی ئیلخانی بەوەشەوە نەوەستا هەر ببێتە لایەنگری ئێرانیەکان، بەڵکو بەناوی کوردەوە داوای لە خەڵک دەکرد، کە بچنە پاڵی و شەڕمان لە گەڵدا بکەن. با ئەوەت پێ بڵێم من لەوانەیە رێز لەو کەسە بگرم کە بە ئاشکرا سەنگەرم لێدەگرێ و شەڕم لە گەڵ دەکات، زۆر لە هێزی دوژمنیشمان لە شەڕ بە دیلی گرت بەڵام لە ئاکام دا ئازادمان کردن، بەڵام من هەرگیز نە دز نە تاڵانچی ئازاد ناکەم. عەشیرەتی مامەش زۆر دڵسۆزی ئیمەن کوڕی خوالێخۆش محمود ئاغای هەمزە ئاغامان کردە حاکمی سابڵاخ و کەریم ئاغای برای بە موفەتیشی ناوچەی حەمەجان(؟)و بانە لیس(؟)و گەورکی دراوسێی.

دوای گرتنی سابڵاخ توانییان فارسەکان لە سەقز دەربکەن،بەڵام لەسەر داوای خەڵکی سەقز دەوڵەت ٣٠٠ بۆ٤٠٠ جەندرمەی خۆی لە سنەوە ناردو بانالیسیان گرتەوە.

پێکهێنانی (ئەرتەشی)ی نوێی ئێران

ڕۆژی ٣ی رەشەممەی مانگی ١٢٩٩ ی هەتاوی ڕەزا خان بە کودەتایەکی سەربازی دەستی بەسەر حکومەتی ئیران داگرت. خۆی بووە سەرداری سوپا و وەزیری جەنگ و دەسەڵاتداری یەکەمی ناو دەسەڵاتی ئێران.

ڕەزا خان لە پێش هەموو شتێکدا نوێ کردنەوە و رێکخستنەوەی هێزە چەکدارەکانی کردە ئەرکی سەرەکی بەرنامەی کارەکانی. هێزە چەکدارەکانی ئێران لەو سەردەمەدا ناوی جیاوازیان هەبوو، لە ژێر سەرکردایەتی ئەفسەرانی بێگانەدا بون، بریگادی قازاق لە ژێرسەرکردایەتی ئەفسەرانی ڕوسی دا بوو، ژاندارمەری لە ژێر سەرکردایەتی ئەفسەرانی ئینگلیزی دا بوو، پۆلیسی جنوب لەژێر سەرکردایەتی ئەفسەرانی ئینگلیزی دابوو، ئەم هێزانە لەناوخۆیاندا ناکۆک بون.

جاری وا هەبو بە هەشت مانگ یەک جار موچەیان دەدرایە. موچەی ئەوانە بە زۆری لە لایەن ئەفسەرەکانیانەوە دەخورا. هێزە چەکدارەکانی ئێران خۆیان بە خەڵک دەژیان دو زۆڵم و زۆریان لێ دەکردن. ڕەزاخان، سەرداری سوپا لە ڕۆژی ١٤ی قەوسی ١٣٠٠ دا بناغەی(ئەرتەشی)ی یەکگرتوی ئێرانی دانا. لە بواری ناو و ڕێکخستن و سەرکردایەتییەوە پەکی خست و ئەفسەرانی بێگانەی لێ دوور خستەوە و ئەفسەرانی ئێرانی لە جێگە دانان.

(لەشکر کێشی یەکەمی ئەرتەش)

سماعیل ئاغای ئەمیر فەزڵی وەکوو فەرماندەی لەشکری شوماڵغەربدیاری کرا، بۆ بە هێزکردن و پشتیوانی لە کارەکانی ئەم لەشکرە ٤ هەزار چریکی کورد و ئازەری بەسەر کردایەتی خاڵۆ قوربان و هەندێ قازاخ لە میاندواو کۆ کرابۆوە.

خاڵۆ قوربان کوردی کرماشان و یەکێ لە هاوکارە نزیکەکانی میرزا کوچەک خانی جەنگەلی و وەزیری جەنگی حکومەتی جەنگەڵ بوو، دوای خۆ بەدەستەوەدانی هێزێکی چریکی عەشایەری پێک هێنابو و شان بە شانی ژاندارم و قازاخی ئێران لە سەر کوتی جوڵانەوە و بزووتنەوە ئازادی خوازییەکانی ئێران دا بەشدرای دەکرد.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی