له بارودۆخی ئه‌مڕۆدا ،کۆمه‌ڵانی خه‌لکی كوردستان پتر له رابردوو باس له ته‌بایی و یه‌کریزی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان وه‌ك پێویستییه‌كی سیاسی و هه‌نگاوێكی گرینگ
له ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ـ دێموكراتیكی كوردستان ده‌كه‌ن‌و له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌خه‌بات وتێکۆشانی یه‌کگرتووی گه‌له‌که‌مان ئه‌وه‌نده گرینگ‌و پڕبایه‌خه كه‌ناكرێ‌و نابێ گیر‌و گرفت‌و كۆسپه‌كان رێگای لێ بگرن.
له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا،خه‌ڵکی کوردستان بۆدرێژه‌دان به خه‌با تێکی یه‌کگرتوو شلگیرانه‌له‌پێناوی مافه‌ره‌واکانیاندا، پێویستیان به وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌و خۆرێکخستنه‌وه‌ی بنه‌ماله‌ی گه‌وره‌ی دێمۆکرات هه‌یه، له‌م پێوه‌ندییه‌دا پێویسته بریار به‌ده‌ستانی حیزبی دێمۆکرات پێداچوونه‌وه به‌و بۆچوون‌و هه‌ڵوێستانه‌یاندا بكه‌نه‌وه كه له رابردوودا بوونه‌ته كۆسپی سه‌ر رێگای ته‌بایی و پێکه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی ئه‌ندامانی حیزبی دێمۆکرات و ده‌بێ ئازایانه‌و راشكاوانه‌و به نیازپاكی‌و به‌گیانی هه‌ست كردن به به‌رپرسیارێتی نه‌ته‌وه‌یی‌و به پلاتفۆڕم‌و رێكاری گونجاو و روون‌و شه‌فاف‌و به وتووێژی بنیاتنه‌ر كاری جیددی بكه‌ن بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ی روانگه‌و بۆچوونه جیاوازه‌كانیان له پێناو یه‌کگرتوویی ویه‌کبوونه‌وی بنه‌ماله‌ی گه‌وره‌ی دیمۆکرات.
ئه‌وه راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه بۆ گه‌یشتن به به‌شێك له ئامانجه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌بێ وشیاری‌و ئیراده‌و بیر‌و بڕیار‌و زمان‌و گوتاری یه‌كگرتووی سیاسی هه‌بێ که “پیکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی” له‌م پێناوه‌دا كاریگه‌ری گرینگی هه‌یه،
یه‌کگرتوویی ویه‌کبوونه‌وه‌ی بنه‌ماله‌ی گه‌وره‌ی دێمۆکرات ده‌بێته یارمه‌تیده‌رورێخۆشکه‌ری پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی. له‌ئاکامدا به‌ره‌ی کوردستانی ده‌بێته به دینامیزمی خه‌باتی یه‌كگرتووی هێزو لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیکه‌ی کوردستان‌و له‌گه‌ڵ پێشوازی خه‌ڵكی كوردستان به‌ره‌وڕوو ده‌بێ، وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی‌و هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌ری به‌هێزتر ده‌كات، هیواو هێزو وره‌ی خه‌ڵك به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌دبینی سیاسی له نێو لایه‌نه سیاسییه‌كاندا كه‌مڕه‌نگ‌و لاواز ده‌كات‌و باوه‌ڕ به‌یه‌كتر كردن‌و یه‌كڕیزی له نێو خه‌ڵك‌و خه‌باتگێڕاندا پته‌وتر ده‌كات‌و گه‌شبینی‌و وتووێژی سه‌رده‌میانه‌و بنیاتنه‌ر ده‌بێت به شێوازێكی باش بۆ پێكه‌وه ژیانی ئاشتیخوازانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان‌و خه‌ڵكی کوردستان، لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به یه‌كڕیزی‌و یه‌ك هه‌ڵوێستی‌و ئیراده‌ی یه‌كگرتووی سیاسی‌و به‌هێز‌و سه‌نگی زیاتر له‌گه‌ڵ لایه‌نه بیانی‌و ئێرانییه‌كان وتووێژ‌و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن‌و له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یشدا قورسایی‌و ئێعتباری كوردستان‌وخه‌باته ره‌واكه‌ی به‌رچاوتر ده‌بێ‌و پێشوازی زیاتری لێده‌كرێ.
حوسێن نازدار.
٢٠١٤٠٣٠١
بابەتی پەیوەندیدار