بەڕێز ڕێبەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕات
سڵاو و ڕێز
یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزبی دیـۆکڕات وەک یەکێك لە هەواڵە پیرۆز و گرینگەکان،
بۆ ئێمەش وەک ستافی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان کە 20 ساڵە خزمەت بە ڕاگەیاندنی کوردی و بە تایبەتی لە ڕێبازی حیزبی دێموکڕات بەردەوامین، هەواڵێکی گرینگ و دڵخۆشکەر بوو.
بەڕیزان، ماڵپەڕی پێشمەرگەکان هەر وەک چۆن لە ڕووداوی تاڵی دابڕان دا نە بێ لایەن بوو و نە بێ هەڵوێست، لە پڕۆسەی بەرەو یەکگرتنەوەشدا هەوڵ و تێکۆسانی هەبووە و لەمەو دواش لە بەهێز کردن و پتەو کردنی ئاکامی پڕۆسەکە کە یەکگرتوویی حیزبی دێمۆکڕاتە، خۆی بە خاوەن هەڵوێستی پشتگیری دەزانێ و لەو ڕاستایەدا لە ڕێگای پەرەپێدانی بیروباوەڕی جیاواز، هاوکار و هاوخەباتی دێموکراتیکی یەکگرتووی شوێندانەر دەبێ.
ستافی بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان پیرۆزبایی لە ڕێبەرایەتیی حیزبی دێمۆکڕات، هەیئەتەکانی دیالۆگ و هەموو کادر و پێشمەرگە و ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بەگشتی خەڵکی کوردستان دەکا و سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ئەو تێکۆشەرانەی کە لە مەودای دابڕان تا یەکگرتنەوە ماڵئاواییان لە ژیان کردووە و ئەم ڕۆژە هیوا بەخشەیان بە چاو نەدیت.
لەگەڵ ڕێز و پیرۆزبایی دووبارە
ستافی بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی پێشمەرگەکان
٢٢ی ئاگۆستی ٢٠٢٢ ئیسکاندیناوی