”خاک، زمان، ئاڵا و ئامانج”
لە٭کەروێشکەی ملە و مەیلی

ئەهریمەنانەی هەر جاهو شکۆیەکدا
لەگۆبەندی ئاڵقەزیکری
دوژمنانەی هەر شمشێرو چەقۆیەکدا
پارچەکانمان ، کەیەکتری نەگرنەوە
لەکۆیەکدا .. لەخۆیەکدا
چۆۆۆۆن خوێن دەبرینمان دەوەستێ
دەسی بەدکار ..
باهەزاران جۆگەلەشمان
ڵێ هەڵبەستێ ..
لەهەزاران هەزار هەزار پێچ و لێوار
چاوبڕکێمانە دەگەڵ یەک
تا سەرەوخوار
لەشوێنێ تێکدەکەینەوە و..
دەبینەوە بەیەک روبار
بەیەک روبار
بەیەک روبار !!!!
٭کەروێشکە واتە شەپۆلی پەڵەگەنمی
بەر شنەبا ..ئاماژەیە بۆ گەمەی حەزی
نەیارە .
پێشکەشە بە یەکگرتنەوەی حیزبی دیموکرات.
ئەکرەم خامۆش
بەرلین ٢٠٢٢/٨/٢٤