ریشەی ئینشعاب و جیابوونەوەکان لە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران دا هەمیشە دەستی نەیاران و دوژمنانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیرانی تیێدا بووە.
له کۆنگرەی چواردا تاقمێک بەلایەنگری لە حیزبی توودەی ئیران و بەفیتی ئەوان و بۆ فرۆشتنی شۆرشی تازه پێگرتووی كوردستان جیابوونەوەی خۆیان لە حیزبی دیموکراتی کوردستان ئیران راگەیاند. ئەم جیابوونەوەیە پیلانیكی زۆر دووژمنکارانە بوو كه لە ریگای چەند كه‌س لە ئەندامانی ئەوکاتی رێبەری حیزب جێ بەجێ کرا و، ناوی خۆشیان نا پێرەوانی کۆنگری چوار، لەلایه‌ن حیزبەوە ئه‌و كات ناوی تاقمی حەوت کەسی و جاشی حیزبی توودەی ئیرانیان لێ‌نرا، كه پڕ به پێستیان بوو. لە کۆنگرەی هەشت لە ساڵی ١٩٨٨ جارێكتر و به‌شێكتر له ئەندامانی رێبه‌ریی حیزب جیابوونه‌وه و ناوی خۆیان نا ڕێبه‌رایه‌تی شۆرشگێر. ئەم جاره ناوە كه‌یان گوایه مانای وا بوو کە حیزب له رێبازی ده‌رچووه و پەکی کەوتووە ئەمانیش هه‌ڵوێستی شۆرشگێرانه‌یان گرتووه و راستی ده‌كه‌نه‌وه و زیندووی ده‌كه‌نه‌وه.
خوا نه‌یبڕێ، ئه‌وه‌ش بە پشتیوانی جەنابی مەسعوود رەجەوی و میهدی ئەبریشەمی به‌غیره‌ت و به هه‌لوێست کە ئەو دەم خێزانی خۆی مریەم خانمی بەخشی بە مەسعوود رەجەوەی. ئەم شۆرشگیرانە ئه‌وكات به‌ڵێنیان دابوو بە جەنابی مەسعوود رەجەوی کە ئەمان دەبنە رێبه‌ری شۆرشی كوردستان و چاو ساقی هیزەکانی موجاهیدنی رەجەوی له كوردستان، لە م رێگایه‌وه شۆرشگیری خۆیان سابیت دەکەن و دەبنە هیواو هۆمیدی خەلکی کوردستان. بەو ناوە جوان و له زارخۆشهی كه لە سەر خۆیان دانابوو، دیتمان دواتر کارەساتی لێ کەوته‌وە و ته‌نیا دڵی دوژمنانیان خۆش كرد و زیانیان به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورد و دیموكرات گه‌یاند .
بۆ رازی كردنی دڵی حه‌زره‌تی ره‌جه‌وی و لە پیناوی خواستی بێگانەو له به‌ر سەر لێشیواوی خۆیان بۆ مه‌رگی قاسملووی گه‌وره شاییان گێراو شهربەتیان به‌شانده‌وه. دواتر به دڵخۆشیان بە شەهیدبوونی دوکتۆر قاسملوو ، دوکتۆر شەرەفكهندی، بە کۆلیک قەرزەوە و به جه‌معێك نه‌خۆش و پهكهوتهوه هاتنەوە بۆ نێو ریزەکانی حیزب. بە داخەوە ئه‌و كاتیش لە رێبەریی حیزب‌دا دەلیل و چاو ساقیان هەبوو.هەر بۆیە بە بی لێ پرسینەوە بە بێ خوێندنوەیەکی ورد‌و دەقیق بۆ پێشگیری لە دووباره كردنه‌وه‌ی کارهساتێكیتر حیزبی دا، بە چاو ساقی دەڵیل و رێبەی مەزنیخوازان گەرانهوە سەر عادەتێکی جارانیان. تا ئیرە پیلانی نەیارانی حیزب به‌رده‌وامه‌و پیره دار هه‌ر هۆره‌ی له خۆیه!!.
هیندی پێ ناچیت ڕیژیم خوێنڕیژی جمهوری ئیسلامی لە رێگای دەست و پیوەندەکانی لە باشوری کوردستان بە دوای قورئان خوێنکدا دەگەرێت،کە بتوانیت هەم کۆنە تودەییەکان لەد ەوری خۆی کۆبکاتەوە، هەم بەو قورئانەی خوێندویەتی خۆل لە چاوی خەلکی هه‌ژاری کوردستان بکات و دا‌و بۆ بە لاریدا بردنی خەباتی نەتەواتی بەرێبەری حیزبی دیموکراتی کورستانی ئیران بنێته‌وه. پیاو هەق بڵێ بۆ ئه‌م كاره، هەم دەستو پێوەندەکەی ئیران.زیرەک بوو له فریودانی خەڵک و، هەم قورئان خوین و كۆنه بهزمگێرلە حیزب‌دا كه‌م نه‌بوون.
هەربۆیە هێندەی پێ ناجیت لە حیزبی دا هاو دەنگی لە گەڵ پیلانی ریفورم خواز‌و ئیسلاح تەڵەبەکانی نێو باڵەکانی ریژیم سەر هەڵدەدهنهوه، له گه‌ڵ یه‌ك دی به ئاشكرا‌و نهێنی ده‌كه‌ونه مامه‌ڵه تا ده‌گه‌ینه كۆنگره‌ی ١٣. كۆنگره‌یه‌ك كه كه ده‌یه‌وێ ئه‌م ماڵه جاڵجاڵۆكه‌یه تێك دا. بە ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین لە ڕێبەری هەڵبژێراوی کۆنگرەی ١٣ گوایا له به‌ر دیکتاتۆری لە حیزب‌دا كه ،لە عه‌رزی شه‌و و رۆژێك دا دروستبوە ، ده‌ڵێن ناکریت ئەمە قەبول بکریت و هه‌لوێستی شۆرشگێرانه جارێكی دیكه لازمه. بۆیه قورئان خوێنەکانی ریفورم خوازی و شۆرشگێر له حیزب‌دا به خشكه له ته‌نیشت رێبه‌ری هه‌لبژێردراوی كۆنگره‌ی ١٣ رێبەری خۆیان یان به قه‌وڵی بەرێز مامۆستا عەبدولا حەسەنزادە( لە کتێبەکەیدا کە بەناوی ئەزموونی خەبات )دەفەرمێت :ئێمە پێش جیابوونەوە و راگەیاندنی هێلە گشتیەکان، کۆمیتە ناوەندی خۆمان هەبوو لە حیزب‌دا، حهفتانە کۆبونەوە ی خۆمان دەکرد ،بەجیا. ئەم وتەیەی بەرێزی مامۆستا بە روونی بەخەڵکی کوردستان دەڵیت ئەوان چەنده له پەرۆشیی یەک بوونی حیزب دا بوون و چۆن چۆنی كاریان بۆ یه‌كریزی حیزب ده‌كرد؟ کۆبونەوە جیاکانی ئەم بەریزانە به رواله‌ت لە سەر ٢١ خال بووە، کە پێش جیابوونه‌وه ، گه‌ڵاله‌ی ئوپوزسیون بوو دوای جیا بوونه‌وه ناویان نا هێڵە گشتیەکان.
لە چەند کۆبونەوەی هاوبەش لە گەل هاوڕێیان (به قسه‌ی ئه‌وان) دێکتاتۆرەکانی رێبه‌ری حیزب ١٧ خالیان قەبولکرا. بەڵام، ئاخۆ مه‌گه‌ر ئه‌وان داوایان بۆ ئه‌وه بوو كه داوایان قه‌بوڵ بكرێ !؟ ئه‌و به‌ڵێنه‌ی ئه‌وان دابوویان و ئه‌و سوێنده‌ی ئەوان خواردبویان نەیان دەتوانی قسه‌ی پێكه‌وه بوون و یهكزیزی حیزب قه‌بووڵ بکەن. لە نەتیجەدا جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند و هه‌مدیسان ناوی حیزبیان بۆ گێچه‌ڵ ساز كردن هه‌ڵگرته‌وه. هه‌ر له رۆژی ئه‌وه‌ڵه‌وه هه‌ره‌شه‌یان كرد و وتیان دواتر مەعلوم دەبیت کێ حیزبی دیموکراتە!! ههلبەتە من بە ئیحترامەوە ئه‌و تهعبرهی كه ئه‌وان بۆ گره‌و كردن له سه‌ر ئه‌وی كێ ده‌بێته دیموكرات به‌كار ده‌به‌م ، ئه‌گینا ته‌عبیری به‌كار براوی وان له كوردی دا مانای دیكه‌ی لێده‌كرێ !! ئە وکات جیابوونەوەیان زۆر چێگای شانازییان بوو بۆیان قه‌وڵ و به‌ڵێنی زۆر و موفت، جاكهسازیان ده‌كرد و كۆماری كوردستانیان دادمهزراندن و پیری به ته‌دبیر و لاوی ژیریان پێكه‌وه كۆده‌كرده‌وه!!
به‌لام به‌داخه‌وه تۆزێك ده‌ستیان كورت بوو، ئاخۆ دیكتاتۆرانی كۆنگره‌ی ١٣ به رووت و ره‌جاڵی له حیزب وه‌ده‌ریان نابوون!!! ، هێندەی پێ نەچوو بوون بە خاوەنی تەلەفزیون و پاره و سه‌فه‌ری به‌ردوامی رێبه‌ری بۆ گه‌شت و گوزار و مووچه‌ی چه‌ند هه‌زاری بۆ رێبه‌ران، ئەمە لە حالیکدا بوو لەکاتی ڕیبەری زۆرینه‌ی خۆیان دا، دەیان جار داوا لێده‌کرا كه تەلەفزیونێک بکەنەوە خێرا ده‌یانوت حیزب له كوێ بێنێ ، ته‌له‌فزیون پاره‌ی ده‌وێ!! بەڵام به‌قودره‌تی قادر كه باسی ریقۆرم و جیابوونه‌وه و ماڵ وێرانی دیموكرات هاته پێش و جیابوونه‌وه بوو به ئه‌مری واقیع، پاره به خوڕ باری، لە کوێوه هات؟؟؟ ئەرێ بە راست پارەی كۆمه‌ڵانی هه‌ژار و تینوی ئازادی و عاشقی دیموكرات بوو؟
ئەری بەراست رێفورمتان ویست؟ ئەرێ بەراست ئەگەر هەڵاتان بۆ یەکگرتنەوهی، دوایی كه‌تنی جیابوونه‌وه ساز كرد، بهراستان بوو؟؟ ئه‌ی بۆ گۆمه‌كه ده‌شله‌قێنن و قوڕاوی ده‌كه‌نه‌وه؟؟ تۆ بڵێ ئه‌م دراما هه‌ر درێژه‌ی نه‌بێ و، ریفوم خوازیەک له كۆنه یاران لە دەوران خاتەمی نههاتبێتە لای قورئان خوینەکانی خۆمان و نه‌سیحه‌تی خێری نه‌كردبن و بۆیه به هه‌ڵات هه‌ڵات جاری پێشوو له دووره‌وه‌ش دوعای خێر و ده‌نگی بێ خێریان بۆ موسه‌وی و کەروبی كۆكرده‌وه. پاشان بۆ قەبوڵکردنی مادەی (١٥،١٩،٢٣) قانونی بنه‌ره‌تی كۆماری ئیسلامی حه‌یرانیان چڕی و به هاتنی شێخی دیپڵۆمات و درۆش جارێكتر كه‌وتنه‌وه چاو بڕكێ و وه‌ك ده‌گێرنه‌وه، سكرتێری لاوی به بیریش وتوویه هه‌ر لێگه‌رێن بچینه‌وه هیچیشمان نه‌ده‌نێ هه‌ر قازانجه!!
وا دیاره یان براده‌ر خۆی زۆر پێ ژیر و وریایه، یان سێبه‌ری نیزامی ئیلاهی له شۆرش و كوردایهت و خه‌بات پێ به خێرتره!! بۆیه به دزی هاوریانیهوه له گه‌ڵ قاتڵه‌كانی ڕێبه‌ران ده‌كه‌وێته سرته‌و خورته. له چاوی حه‌سوود به دوور سه‌ربازانی (گمنام)ی ئیمامیش له‌و ماوه‌دا له هاتوو چۆی به‌رده‌وام دان له كوردوستانی باشوور، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن و برا كورده‌كانیشیان شاهیدیان بۆ ده‌ده‌ن ماڵی شێواوی كورد یه‌كده‌خه‌نه‌وه وریزی لێكپچڕاوی ئه‌حزاب یه‌كده‌خه‌نه‌وه !! تۆ بڵێ سه‌ردار سه‌حرا روودی و سه‌ردار سڵێمانی له لایه‌كه‌وه رێز یهكنهخهنهوه و له لایه‌كی دیكهوهوه هه‌وڵی یهكخشتن تێكنهدهنهوه؟؟ تۆ بڵێ ئه‌م راگەیاندنی كوت وپڕی گەلاڵهی به قه‌وڵ یه‌كگرتن و یهكخستنه قسەو ویستی خۆتان بیت؟ كه چاو له مێژوو ده‌كه‌م گومان هەیە .
هیوادارم من هه‌ڵه بم