"an independent online kurdish website

ئەوە پتر لە سێ ساڵ تێپەڕدەبێت لە راپەڕینی جەماوەری خەڵكی وەزاڵە هاتووی سوریە دژ بە سەرەڕۆی و سەركوتی لە رادەبەدەری رێژیمی بەعسی سووری بە سركردایەتی بنەماڵەی گەندەڵ و خوێنڕێژی ئەسەد تاكوو بتوانن بەم جۆرە ئازادی و دادپەروەری و رێزلێنان لە مافی تاك لە وڵاتەكەیان بە دی بێننshorsh_golkar

هاوكات رێژیمی سەركوتگەری بەعسی بنەماڵەی ئەسەدیش هەر وەكوو پیشەی هەمیشەی خۆی لە بەرانبەر ئەم نارەزایەتیانە دەستی دایە سەركوتێكی بێ بەزییانە و كەڵكی لە هەموو جۆرە كەرەسەیەكی قورس و سووكی عەسكەریش  وەرگرتووە تاكوو بتوانێ كۆتایی بەم راپەڕینە ماف خۆازانە بێنێ,كە ئاكامەكەی تاكوو هەنووكە بووەتە هۆی كوژرانی پتر لە سەدوشێست هەزار كەس و كاول و وێران كردنی ژێرخانی ئابووری وڵات و تێكچوونی بە تەواوەتی هەموو گوند و باژێرەكانی سوریە و ئاوارەبوونی دوو ملیون كەس و بە گشتی هاتنە ئارای تراژدیایەك لە سەدەی بیست و یەك،  جێگای ئاماژەیە كە رێژیمی ئێران لەم ساڵانە بەردەوام و بێ پسانەوە پاڵ پشتی رێژیمی ئەسەد بووە بە شێوەی ئابووری و سیاسی و چەكداری تاكوو راپەڕینی خەڵكی بە گشتی سەركوت و كپ بكات كە بۆ نموونە و بە پێ وتەی بەرپرسێكی بەرزی سوپای پازداران بە نێوی تائب هەنووكە پتر لە سەد هەزار بەسیجی ئێرانی لە وڵاتی سوریەدان ئەمەش لە راستیدا دەرخەری ئەوەیە كە مانەوەی رێژیمی بەعسی سوری تەنیا بە هۆی پاڵ پشتی و یارمەتیە بەردەوامەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران بووە چوونكە بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی مانەوەی رێژیمی ئەسەدیان بە قازانجی خۆیان زانیوە بەڵام درێژەكێشانی ئەم بارودۆخە و سەرنەكەوتنی یەكجاری ئەسەد بەسەر ئەو كێشە و قەیرانانە كە بەرەوڕویە و هەروەها نالەباری و خراپی بارودۆخی ئابووری و سیاسی نێوخۆی كۆماری ئیسلامی و تەریككەوتنەوەی زۆرتری كۆماری ئیسلامی لە ناوچە و گوشاری وڵاتانی ناوچە و رۆژئاوا بۆ سەر كۆماری ئیسلامی و هاتنە ئارای قەیرانی ئۆكراینیا و لە پەراوێزخستنی سوریە لە لایەن راگەیاندنە گشتیە جیهانیەكانەوە سەرقاڵی وڵاتانی رۆژئاوا بە كێشەی كیەڤ و روسیە بە گشتی ئەوەندەی دیكە داهاتووی قەیرانی سوریەی خستووەتە نێو تەم مژێكی لە رادەبەدەر و بارودۆخێكی ناڕوون.

بەڵام هاوكات لەگەڵ ئەم ناروونیە چەند پرسیارێكمان بۆ دێتە ئاراوە كە بە هۆی درێژەكێشانی بارودۆخی سوریە و خەرجێكی یەكجار زۆر بۆ رێژیمی ئێران كە وێدەچێ نابێت چاوەڕێ قەرەبوو بونەوەشی بێت چونكە رون نیە چی بەسەر رێژیمی ئەسەد دێت بۆیە ئاخۆ بەرپرسانی رێژیمی ئێران بەو ئاكامە دەگەن كە چیدی واز لە پشتیوانی هەمە جورەی ئەسەد بێنن و ئاوڕ لە كێشە ئابوریە نێوخۆیەكانی خۆیان بدەنەوە؟ چونكە ئەگەر وانەكەن لە درێژەدا راپەڕینێكی جەماوەری لێ دەكەوێتەوەو بەرۆكی خۆیشیان دەگرێت. یان ئاخۆ روسیە لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەكانی خۆی لە وڵاتی ئۆكراینیا لەگەڵ رۆژئاوا لەمەڕ سوریە سەودا دەكات و واز لە پشتیوانی سوریە دێنێت؟ ئاخۆ وڵاتانی ئەڵمانیا و فەرانسە و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و توركیە لە كۆتایدا بەو ئاكامە دەگەن كە هێرش بكەنە سەر رێژیمی ئەسەد و كۆتایی بەژیانی بێنن؟ یان وەكوو شەڕی نێوخۆی لوبنان كە نێزیك بە پازدە ساڵی خایاند شەڕی نێوخۆی سوریەش بەردەوام دەبێت و درێژە دەكێشێت؟

شۆڕش گوڵکار

onij_1364@yahoo.com

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی