"an independent online kurdish website

قادر میری چالاکێکی سیاسی که‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ له‌ سوید بووه‌ و داوای په‌ناخوازی کردووه‌، به‌ڵام حه‌وتووی ڕابردوو ئیداره‌ی کۆچبه‌ری وڵات بڕیاری داqader-miri

که‌ له‌ ڕێگای پولیسی ولاته‌که‌وه‌ ناوبراو ڕاده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئیرانێ بکه‌نه‌وه‌، ئێستا ئه‌و بڕیاره‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، به‌ڕیز میری ده‌ڵێت ئیستا ئازاد بوه‌.  ئه‌و ده‌ڵیت له‌ ئاکامی خۆپێشاندانه‌کان و هه‌وڵی ڕێکخراوه‌کانی چالاک بۆ مافه‌کانی په‌نابه‌ران، کۆڕ و کۆمه‌ڵی چالاکی سوید، ڕێکخراوه‌کانی کوردی ئیران، کۆمه‌ڵه‌ کولتووری یه‌کان، دۆسته‌کانی و هه‌روه‌ها پارتی ژینگه‌ی سوید، پارتی سوسیال دێمۆکڕات، گوشاریان خسته‌ سه‌ر ئیداره‌ی کۆچبه‌ری که‌ له‌ بڕیاره‌که‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه‌.

به‌ڕێز میری وێرای سپاس کردن له‌ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ و دۆستانه‌ی که‌ له‌ ئه‌و پێوه‌ندیه‌دا یارمه‌تیان پێ کردووه‌ ده‌ڵیت، ئه‌گه‌ر هاوکاری ئه‌وان نه‌بوایه‌ ڕه‌نگ بێت ئێستا چاره‌نوسی به‌ شێوه‌یه‌کی دیکه‌ بووایه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

قادر میری: ده‌ستبه‌سه‌رم و له‌ مه‌ترسیدام ڕاده‌ستی ئێرانێم بکه‌نه‌وه‌، ئامادە کردنی سەلاح پیرۆتی دەنگی ئەمریکا


وێنە: SVT

وتووێژی کاک قادر میری


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی