"an independent online kurdish website

چیرۆک  دووکانە ڕەنگاوڕەنگەکەی( مام پۆڵس) کەوتبووە سەر گۆشەیەکی ناوبازارھەرچی جۆری بۆیاغی ئاوی دیوار،بۆیاغی ڕۆن  بۆ دەرگاو پەنجەرە،تۆز،گیراوەو نەگیراوەھەیە…ئەوەیان سناوسنە بۆڕووی دەرەوە بەکار دێت.ئەمەیان ھەمەڵشنە تایبەت بۆ دیوی ناواوە.

nejad-reshid

ھەرچی جۆری فڵچەو  شفرەو،سماتەی ووڵاتان ھەیە ھەیەتی. لەگەڵ ئەو ھەمووجەنجاڵیەی ناو دووکان کڕیاری کەم بوون،یان ئەوەتا  بۆخۆی ھەڵسوکەوتی لەگەڵ خەڵکی و کڕیار خراپ بوو ،یان کابرایەکی گرانجانو شتەکانی گرانن.مام پۆلس زۆر جار ڕووی لە دوکانەکانی کە دەکرد بۆ زانینی نرخەکان.بەردەوام  لە دووکاندارە برادەرەکانی دەپرسی…..ئەرێ برا بازاڕ بۆوا خراپە؟ووڵام ھەر ئەوە بوو دانە، دانە ڕوویان تێدەکرد.بۆخۆشی سەری لەو گرێیە کوێرە دەرنەدە چوو،بۆچی؟. یەکەمین کڕیاڕی وەکو زۆربەی جاران چاوەڕوانی دەکرد(وەستا حەسەن).بەدەردی مام پۆڵس پێی دەگووت :حەسەنە گێل”ھاتنی حەسەن بۆ شتکڕین نیە،خۆ ئەگەر بشکڕێت دەچێتە پاڵ قەرزە کۆنەکانی کە( وەسات حەسەن) زیاتر،ئاڵوودەی قەیتانە* سەری لە مام پۆڵس سوڕمابوو لەوەتەی دەیناسێت بە تەنھا کاری خۆی دەکات!نە شاگرد نەکوڕێکی نە کەسێکی یارمەتی دەری نیە.وا پێدە چیت وەجاخکوێر بێت،ئەگەر وابێت میراتگریشی نیە!خوادەیزانێت پێشی ئەو ناسینەش چندەھاساڵی کەش بە تەنھا بووە.کەس بە تەواوی نازانێت تەمەنی چەندە؟ووشکو ڕەق دووچاوی بەقووڵدا چوو …. بەژنو باڵا مام ناوەندی سپی پێست بوو،

                    باشە ئەوەچۆن لە ھەقی ئەو گاڵۆنو…ستڵە زل زلانە دێت؟ئەو ڕەفتە  بەرزانە ،ئەوشتە قوورسانەی بۆ لەسەریەکتر ڕیزکاراوون..دەبێ تەمەنی چەند بێت؟. بەمەزەندەی من لە ووڵاتی ئیسرایل کۆنترە.مام (پۆلس) ھەموو کەس دەزانێت بندیانە،بەڵام لەلای خەڵک خۆشەویستە”خەڵکی بە مامی خۆیانی دەزانن ،کەس لەقسەکانی توڕە نابێت،بەتایبەتی کەسێک باشی بناسێت...دەزانێت زۆریان  قسە نیمچە شەڕاویەکانی ھەڵە ی زمانەوانین“.دوکانی خاڵدارو  ڕنەنگاوڕەنگ،لەگەڵ جلەکانی (وەستاحەسەن) وەکو دوو پارچەی یەک کەتەلۆگی بۆیاغ وابوون

.و(وەستا حەسەن) چەند گاڵۆن بۆیاغ و دوو دەستە سماتەو..یەک شفرەو ..سێ ستڵی گەورەی لەلایەک دانابوون..مامە  تخوا بزانە ئەوانە بای چەندن؟ لە ژێرەوەش،چاودێری دەموچاوی(مام پۆلس)ی دەکرد،ئەویش  زۆر بە تووڕەی چاوێکی خێرای بە شتەکاندا گێڕا لەسەر ڕەفتە تۆزاوییەکە دەستی کوتا. مامەی پیر بۆنی ئارەقی فەلی مێشکی پیاوی کاس دەکرد وادیاربوو دوێنێ شەو ئەو ڕۆبەیانی نۆشی کردبوو “لەلای مام پۆڵس ئارەق خواردنەوە ،دەمو جەم وشوێن وجێگای بۆ نیە..لە دووکان لەماڵ،لە بار،کەنگێ حەزی کرد قەیتانێکی بۆ ھەڵدەدات” شەوێكیان نەیزانی بوو لەبەر دەرگای تەکیە ی ماڵی شێخێک خواردبوویەوە!دەروێش لە ژوورێ خەریکی زکروحایوو حووی زەرگلێکدان بوون.بەسەر خۆشی خۆی بە ژووردا کردبوو،وەکو دەروێشەکان چاوی لە ھیچ نەدەترسا،ھەرچەند زەرگیان ڕادەوەشاند(مام پۆلسی) سەر خۆش حایو حووی سەربادانو قەڵەمبازی گەورەترد دەبوون،پاشان زانیان سەرخۆشە تێڵاتڕێنێکی باشیان کردبوو(وەستا حەسەن) ماڵی لە تەنیشت تەکیەبوو فرایای کەوت.ڕەوشتی مام پۆلس لە خواردنەوە یەکەم پێک ھەندێک بیری لێدەکاتەوە ئەوانی کە بۆ خۆییان بە دوای دادێن،ئەوەندە دەخواتەوە ھەتا مڕدەبێت. پیرەمێردی بە ئەزموون، وەکو چییای قەندیل وایە، بەڵام قەد تەواو تێک ناچێت!وەھا لەگەڵ خوێنی تێکەڵ بووە،وەکو ئاو خواردنەوەی لێھاتووە. مام پۆلس، دەفتەرێکی گەورەی دەرھێنا.لەبەر خۆیەوە لەژێر لێوەوە بە بۆڵە بۆڵ حەسەنە گێل….حەسەنە گێل..لەدەفتەرە بۆر

حەسەن،زوو زوو دەیپرسی، دەتوانی قەیتانێکم بۆ تێکەی؟،ھەتا کەس دیار نیە!مام پۆلس دووچاوە قووڵو ساڵا چووە کزەکانی تەواو زەق کردنەوە لەگەڵ دوو پێک دەبی بە کەر،لینگت لە عەرزی دەچە قێنی جەنەی دەگری !مام پۆلس

زۆربە ھێواشی لاپەڕەکانی ھەڵدەدانانەوە،لەو کاتەیدا کەسێکی کە خۆی بە دووکانداکرد.ھەناسەی تەنگ ببو،تۆقەیەکی لە گەڵ حەسەن کرد..کوڕە حەسەن ماڵت ئاوا ئەوە لەکوێی؟.مردم ئەوەندەی بە دووات دابگەڕێم.دووجار چومە ماڵتان.دەزانی

 مام پۆلس، قسەکەی پێ بڕی.کووڕە خلە خەڵکی کاسبی دەکەن”وەکو تۆ نین،لەووشکی بخۆن لە تەڕی بدروونەوە“واز لەو قسانە بێنە ئەو چەند ستڵەم ھەیە بـۆم بخەرە، ئەھاھا ئەو سەر ڕەفتانەجاڕی با بزانم قەرزەکانی ( حەسەنە گێل) بە کوێ گەیشتوون.لەوێ سەدو پەنجا..لەولاش سێسەدوو شەست.. ئەوەی کەیان سەدو ئەوەندە ..ئا ئێستاش،سێ گاڵۆن ئەوانی کەش.دووسەدوو نەوەدھەزار.ھەرھەمووی لەگەل کۆنەکان وتازەقت بەڕەشاو کردووە..  دەکاتە،یەک ملیۆن و سەدو چل ھەزار.

باشە بینووسە!برام ئەو ھەموو پێکە نەبوو،باشە دوو ڕؤژم ماوە پارە وەردەگرم بە سەرچاو.

لەکوێ پارە وەردەگری؟

مزگەوتی گەورە بۆیاغدەکەم،زۆرم نەماوە ئەم ڕۆسبەی تەواو دەبێ.

کوڕە حەسەن خۆت زیاتر گێل مەکە ..بە خۆڕای ئەو ناوەت وەدوا نەکەوتووە.چەند ھەفتەی دەوێت>.پارەی قەرزی کۆ ن و تازە کە کاش لەسەر مێز دانەنێی شتەکان دەگەڕێنمەوە جێگای خۆیان. حەسەن دەمی ووشک بو تەماشایەکی..خدری کرد<کاک خدر> ھەتا ئەو کاتە بێ دەنگ بوو،ھەر کە زانی ناگەنەیەک…سنگی خۆی ھێنا پێش،ڕو وی لە مام پۆلس کرد.باشە مام پۆڵس،قەد لە ژیاندا بیستووتە“.قەرزدار خاوەن قەرزی خواردبێت”،پاشان ئەو ناو ناتۆرە ناشیرنە چییە لە خەڵکی دەنێن؟ ئەوە گێلە ئەوی کەیان ووشترە،چووزانم ناوی وادەڵێی( لە قتووی ھیچ عەتارێکی زەمانی دەقنانووس نەماوە)مام پۆڵس دیاربوو نەک قسەکەی خدری بەدڵ نەبوو،بەڵکو بە سەرکۆنە کردنیشی تێگەیشت. ماوەیەک زۆر بە گوومانەوە لە دەمو چاوی خدر ڕاما، بە پێکە نینێکی تێکەڵ بە تووڕەبوون لێوی دەلەرزین ،تخوا دەوەرە خۆت مەکوژە!كێ قسەی کردو لێ بۆوە؟.کوڕە ھەی خلە ھێستر لەوەی ھێسترتربیت، بە خۆڕایش ناز ناوی ھێسترت وەرنەگرتووە< بەمەترەکەی دەستی وەکو ئەوەی بەژنو باڵای خدر بپێوێت>تەماشای بەژن وباڵای خۆت کردوە. خدر وەکو ئەوەی ماوەیەکی باش بێت ،تەماشای سەرو سیماو قەڵافەتی خۆی نەکردبێت.بە دوو دەستی شەڕواڵە بزووەکەی خۆی تەکاند،چی عەیبمە مامە؟كوڕە بێ عەقڵ!نوقسانی لە مێشکتە نەک لە جلو بەرگت< ڕاستی ئەوەی ناوی ھێستری بەسەر دابڕیىو زۆر زیرەک بووە> مام پۆلس ڕاستی دەکرد خدر ئەوەندەی ھێسترێک بە بارێکەوە دەبوودوو دەستی گەورەی پان، کڵاو جەمەدانەکەی سەری لەچاو سەرو دەموچاوی واتدەزانی ھێلانە چوێلەکەیە”لەژیانی خۆیدا لە کڵاش زیاتر دەپێی نەکردوون،لەبەر ئەوەی ھیچ جۆرە نەکالە نە پێڵاوی کەی بۆنابێت.کڵاشیش بە قالبی تایبەت بۆی درووست دەکەن.

کوڕە ئەمنیش دەزانم بەڵام تڕاندوویەتی،ئەمن بەدەستی ئەم گێلەی تڕاووم.لەپار ھاوینێ وە یەک فلسی سوورم لێ سفتاح نەکردووە،ھەر بنوسە.ئەوە بۆخۆم زیندوم لە ھەقی نایەم ئەدی ئەگەر مردم!،بە گۆڕی بابی کێ ڕەوایە،حەسەنە فەندی پارەم بخوات.حەسەن ھیچی نەدە گووت،ھەرپێدەکەنی جار جار دەپاڕایەوە..دەتۆ قەیتانێکم بۆتێکە.کوڕە قەیتانی چی وژەھرەماری چی؟پارەی بێنە دە قەیتانت بۆ تێدەکەم.بزانم ئەو پیاوەی چارەگێکی ئەو پارەیەت لەباخەڵدادەبێت.

خدر کڵاو جەمەدانییەکەی دانا ھەندێک قژە ڕەش وپڕە درێژە کەی ڕێککردەوە.دەستی لە سنگی دا پارەکەت چەندە ئەمن دەیدەم. مام ۆپۆلس ڕووی لەخدرکرد<نەم گووت یەک ملیۆنوسەدو پەنجاھەزارە>.بەگەڵا،بەگەلای سەوز.مام پۆڵس یەک دوو ھێڵکاری کرد، لە خدری ڕاما وای زانی پێی ڕادەبوێرێت ،بەڵام خدریشی دەناسی چی زیندووە بۆحاڵی خۆی. خدرلادێی بوو بە زۆر دەیتوانی ناوی خۆی بنوسێت، بەڵامبەتایبەتی مەسەلەکە پەیوەندی بە پارەوە ھەبا.نازانم بازاڕی ئێستا چۆنەو گەڵا بەچەندە! دەکاتە یانزە گەڵا.خدر دەستی بە باخەڵیداکرد ،یەک سەفتە دۆلاری دەرھێنا .مامەی پیر پارەکەی وەرگرت کەوتە ژماردنی.ئاھێکی بەبەرداھاتەوە پێکەنینێکی خۆش گرتی،یەکسەر تامی دەم وگفت ولفتی گۆڕا.تەواوە کاک خدری بەڕێز ئەوەش سی ھەزار باقییەکەی دایە دەستی حەسەن. ڕووی لە(حەسەن) کردئەوە پیاوە، ئەتۆش خۆت بە پیاودەزانیخدر واز لەوقسانە بێنن .کاک حەسەن کارێکی ئاغامان ھەیە بەپەلە دەبێ بڕۆین سەیری بکە، ئەگەر ئەمڕۆ نەبێت دەبێ سبەی دەست پێ بکەی زۆر بەپەلەیە.بەخوای خدرگیان ھەتا دووڕۆژی کە ناتوانم کارم ھەیە. دەتوانم کوڕە کانم بنێرم.کوڕە کاری ئاغا چۆن بە منداڵوپاڵ دەکرێت؟کاکە منداڵوپاڵی چی باشترین وەستانناوم بۆیاغچیە،ئەوان بە خوێندن فێربوون.کوڕە حەسەن دەتھەوێت لەلای ئاغا ڕووزەردم بکەی و دەرمکات،نان بڕاودەبم.زۆر چەورە لەدەستی خۆشتو خۆشمی مەدە.ھەستە دووامکەوە بابڕۆین

مام پۆڵس لە پشت خۆیەوە پەردەیەکی ڕەشی لاداتەرمۆزێکی ڕەنگ ڕەساسی بەدیارکەوت پەرداخێکی گەورەی لە ژێر ڕاگرت،پڕی کرد.پەرداخی دووەمی پڕکرد دایە دەستی حەسەن،فەرموو کاک حەسەن قەیتانە ئەما قەیتان،بەدەستی خۆم دروستم کردوە،ھەرزەینەتە بیخۆیەوە.

مامە دەتوانی دووکیلۆم  بۆرەک بدەیەی؟باشە باشە،حەزدەکەی یەک فەردەت دەدەمێ.پەرداخێکی بۆ خدر ڕاداشت شیری شیڕێ بخۆووە،خدر سەرێ بەرەو دواوەبرد،کاکە ئەمن وئەو ژەقنە بووتەیان نەگووتەوە،

مام پۆڵس لەگەڵ حەسەن پەرداغەکەی لێکدا< لە تەندرووستی کاک خدری پاڵەوانو ئاغامان، ھەر پایەدار بن. مام پۆلس بەیەک بین و حەسەن بە دووجار” لە چاوی ئاغا ھەڵیان دا”مامە دووبارە خۆی سووڕاند ئەو جارەیان تەرمۆزەکەی ڕاکێشا..خڕە ،خڕی لە تایەکانی ھێنا  . خدر ڕووی لە حەسەن کرد لەدەرەوە چاوەڕوانتم دوانەکەوی،باشە

حەسەن بە پەلە پەرداغی دووەمی ھەڵداو ڕووی لە(مام پۆلس)لەدەفتەرە بۆر بینوسە،بەڵام کلکو گوێی بۆزیاد نەکەی.مامەی پیر دیاربوو ناوزاری تاڵ بوو،دەمو لیچی کەمێک تێکچوون..ئەوڕۆ میوانی مامی خۆتی.دوو پەرداغی خەستی کەیان خواردەوە،حەسەن بەدەم دەست لە سینگ دانەوە  ھاتەدەرەوە.لەبەر دەرگا  (خدر)لەناو جێبێکی خاوێنی جوان سەری لە بن میچی جێبەکە دەد،چاوەڕوانی خدر بوو.حەسەن دەرگای کردەوە وبە پێکەنینەوە بەخدری گووت.

وامزانی بە ھێستر ھاتووی.خدر بەبێ ئەوەی بەسەر خۆی بێنێت.باشە ئاغا بەو دەستوورەی بت بینێت، خۆ وەڵاھی نەک ھەر ئەتۆ،بەڵکو ھەر ھەموومان تێڵا تڕیندەکات.حەسەن بەپەلە دابەزی وبە خدری گووت،کاکە ئێستا دێمەوە.کوڕە وەرە،بۆکوێ؟ حەسەن ھەر لە بەر دەرگا ھاواری کرد ،مام پۆڵس..شتەکانم لەلایەک بۆ دانێ ھەتا دەگەڕێمەوە!چاوەڕوانی وەڵامیان نەکرد،بەرەو پێمالک کەوتنەڕێ.لەڕێگا زوو زوو خدر لە حەسەنی دەپرسی.کوڕە حەسەن ئاگات لەخۆتە؟.ئا،ئا.دەباشە کوڕە حەسەن کارێک بۆ ئاغامان بکە سەری خۆشتو ھی منیش بەرزکەوەھەرشتێک زانیت ڕاستیش نیە بەدڵی بکەو گوێی مەدەیە.

جا کاکە ئەمن بۆیاغ چیم کارم بە کاری کەدانیە.دەزانم برام دەزانم بەڵام ئەتۆ ئاغامان ناناسی. نە وەڵا بە خزمەتی نەگەیشتووم.لە ڕێگا خدر ھەر ئاغای ھەڵدە کێشائاغا چەند مەسڵەتی کردبوو ھەمووی بۆ حەسەن ژماردن.بە دەم ڕێگا وە  دوو پەرداخە خەستو خۆڵەکە ھێواش،ھێواش،کاری خۆی دەکرد !حەسەن وای بەپەلە بێ مەزە خواردەوە،لەگەڵ ووردە قرپو قرقێنەوە پرسیاری دەکرد.. پاشە خدر جەنابی ئاغا چەندم دەداتێ؟لەڕێگا ھەر بیری دەکردەوە، ئەگەر پێشەکی( یانزە گەڵای )دابێ ،دەبی دوای چەندی بداتێ؟قرپەکانی ووردە ،ووردە گەورە ترو  كاری گەرتر دەبوون،ھێڵنجگی دەھاتێ. چەند جار بە فێڵی سەرئاو دادەبەزی.کوڕە حەسەن ئەتۆ بەو وەختەی ئەو ژەھرەمارەت بۆ خواردەوە.نازانم حەسەن کەوتە تووک کردن “پیرە گاور خودا بتگرێت،ئەوە چۆن چۆنی دەتوانێت! ھەموو رۆژێک ،ھەرلە بەیانیەوەھەتا خەو بەلایدا دەبات ھەرخەریکی فڕکردنە“.ئەتۆ واز لەو قسانە بێنەڕۆژانە خەریکی مەسڵەت و ناوبژی کردنە،شەڕی نێوان دەست وپەیوەند وڕەعیەتەکان،ھەتا شەری مەنگوڕو مامەش،لەسەردەستی ئاغاکەی من چەند جار کۆتای ھاتووە. تێھەڵ چۆوەئامان حەسەن،چۆن چۆنی ناوت بەگێل ڕۆیشتووە،ئەگەر دەکرێ خۆت زیاتر گێل كە!کوڕە باوا ھەست بکات لە نەزانی خۆتە وای نەک سەرخۆش.دەباشە کاکە ،باشە.خلە ھێستر وای لە حەسەنکرد زۆر تامە زرۆی دیدەنی ئاغابێت”دەبێ ئەو زاتە چەند کەسێکی بلیمەت بێت”بەڵام لەبەرئەوەی نەرمەخەیاڵ بوو،لەگەڵ قرقێنە شیڕ،شیڕ جڕتی درێژی بۆ ئاغا لێدەدا.بەدەم قسەکردن پەڕینە وە بەری پێماڵکێ.ماڵی ئاغا لەو پەڕی دێ بوو،ئەو ڕۆژە جێگاو جۆری کارەکەی دیت بەبێ ئەوەی بەدیداری جەنابی ئاغا بگا ت وشتێکی لێ فێرببێت.کاکە دوو تانکی سەربان،یەک ھۆڵی گەورە،دوو ژوری میوان،واتە دیوە خان،دیواری دەرەوە،بەھەر دووک روویدا،

ھەرئەوەندەیە؟،بەڵێ. چەندی دەوێت؟ئەوپارەی داتە مامە پۆڵس،لەسەرو زیادە.

ناکاکە پارەی کەشت بۆ لە جەنابی ئاغاوەردەگرم،مەبەستم چەند ڕۆژی دەوێت؟دوو ھەتا سێ ڕۆژ.باشە باشە،ھەوڵبدە پێش ھاتنی میوانەکانی جەنابی ئاغا لە بەغداوە تەواوی بکەیت.کەنگێ میوانەکانی تەشریف دەھێنن؟.ڕۆژی شەمە،ئەو ڕۆ چی ڕۆژە؟ دووشەمەیە.ئاسانە خەمت نەبێت.

ڕۆژی پاشتر( وەستا حەسەن) بە خۆو بە دووکوڕی دووشاگردی کە، بە  ھەموو شتێکە وە بە سەربان ھەڵگەڕان بۆ دەست کردن بە بۆیاغ کردنی تانکی سەربان.خلە ھێستر سەر بەرەو خوا ھێنانیەوە،کاکە وەرن ئەوە لە کوێوە دەست پێدەکەن؟بۆخۆت نەت گووت یەکەم جارتانکی سەران بۆیاغ بکەن.

نەبابە وەرن ھە تا ئاغامان تووڕە نەبوە.وەرن بردنیە قووڕنەیەکی گەورەی بەر ھەیوانی حەوشە،نزیکە ی پەنجا بتڵە غازی ڵێبوون،جارێ ئەوانە لە کؤڵ بکەنەوە.حەسەن بە سەر سووڕمانە پرسی.

کاکە ئەوانە چین؟.خۆ کوێر نی نایان بینی، بەڵام پڕن بۆشن،بۆشن بۆش.جا کە س ھەبووە بتڵە غازی بۆش بۆیاغ بکات!ووششتتت.دەتھەوێت سەری خۆت و ئێمەش لە قووڕ بنێیت؟بیکە ھەرچی دەڵێم،سەری لەبن گوێی حەسەن نا.ماوەیەک بە چواردەوری خۆیدا ڕوانی…..کە زانی کە س گوێ لێنیە.کاکە( ڕۆن زۆر بوو.. لە کووێی ھەڵدەسوون).دەست پێبکە،برام لەسەر خۆ.حەسەن ،بتڵی بۆشن نابێ!دووبارە ووششش.دەست پێبکەن!.وەستا حەسە نو کوڕەکانی ھەتا تاریک داھات دووقات خەریکی بۆیاغ کردنی بتڵە غازی بۆش بوون.ئەوەندەی بە بتڵە غازەوە ماندوو ھیلاک بوون،نیو ئەوەندە  بەکاری بۆیاغ کردنی دیوەخانو ژوورەکان سەرگەرم نەبوون.ئەوکۆمەڵە تەواو دەبوو، کۆمەڵێکی کە پەیدا دەبوون.لەگەڵ ھەر زیاد کردنی بتڵ وەستا حەسەن زیاتر دەھری دەبوو.کاکە سبەی دەیان گۆڕیەوە خۆ بۆت پڕناکەنەوە،کۆمەڵێک بتڵی ژەنگاویت دەدەنە دەست،کارێکی زۆر گەمژانەیە! بە شەش  ڕۆژ کارەکەیان تەواو کرد.ھێشتا بە خزمەتی ئاغای بلیمەت نەگەیشت. لەکاتی پێچانەوەی شتەکانیان چاویان لێ بوو،چەند مەترێک لەو لا تر. دوو دوو دایدەگرتن لەو گۆشەی بتڵە کۆنە بۆیاغکراوەکانی بردبوون، بتڵی کۆنی ژەنگاوی ڕیز دەکردن. حەسەن سەرێکی باداو بە خلە ھێستری گووت:برام بۆخۆت چەند ئەو ناوەت لێدەوەشێتەوە ئاغا ژیرەکەت سەد ئەوەندە.ماڵی ئاغایان بە جێھێشت بەرەو دووکانە ڕەنگاو ڕەنگەکەی( مام پۆلس) بۆ قەیتانی نوێ

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی