هونه‌رمه‌ندی كورد ئه‌و كه‌سه‌یه كه به‌په‌رۆشه بۆ پێشخستنی هونه‌ری كوردی و بۆ تامی ده‌می گۆرانی كوردی ناڵێت و بۆ گه‌شه‌دان به هونه‌ری كوردی شه‌ونخوونی ده‌كێشێت.
گومان له‌وه‌دا نییه كه شه‌هرام نازری هونه‌رمه‌نده و گومان له‌وه‌شدا نییه كه ناوبراو كورده، به‌ڵام هاوكات گومان له‌وه‌شدا نییه كه نازری خۆی به ئێرانی ده‌زانێت و باوه‌ڕێكی قووڵی به تیئۆری ئاریایی هه‌یه و خۆی به ئێرانی پێناسه ده‌كات، گومان له‌وه‌دا نییه كه نازری كه‌سێكی نه‌ته‌وه‌یی نییه، كوردبوونه‌كه‌شی بۆ هه‌مان ئێرانیبوونی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
هونه‌رمه‌ند شه‌هرام نازری كه‌سێكی به‌ته‌واو ئێرانیخوازه و باوه‌ڕی به فه‌لسه‌فه‌ی ئێرانی‌بوون هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه پێیان وایه شه‌هرام نازری له‌به‌ر كوردبوون و نه‌ته‌وه‌ییبوون گۆرانی “خۆم كرماشانی فارسی نیه‌زانم،ی” خوێندووه به هه‌ڵه‌دا چوونه، واتای ئه‌و شیعره لای نازری مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه عاشقی ئه‌وانه‌یه كه له‌و كونسێرته‌دا دانیشتوون و هاتوون بۆ گوێگرتن له گۆرانییه‌كانی. هاوكات مانای ئه‌وه‌ش ده‌گه‌یه‌نێت كه كورد و فارس خوێنیان تێكه‌ڵه و وه‌ك ئه‌وه وایه كوڕێكی كورد گۆرانی بۆ كچێكی فارس بخوێنێت و پێوه‌ندی عاشقانه‌ی له‌گه‌ڵدا هه‌بێت و لێك جیاكردنه‌وه‌یان ئه‌سته‌م و دژاور بێت.
هونه‌رمه‌ند شه‌هرام نازری خه‌ڵاتی پێكه‌وه‌لكانی هونه‌ری كوردی و فارسی و یه‌كێتی كولتووریی فارس و كورد و ئێرانییه‌كانی له وڵاتی فه‌ره‌نسا وه‌رگرت. ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه نازری نه‌ك هه‌ر دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، به‌ڵكوو به كرده‌وه و له ڕێگای هونه‌ره‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه كه نه‌ته‌وه‌ی كورد و فارس پێكه‌وه ببه‌ستێته‌وه و شۆناسی كورد و فارسی تێكه‌ڵ كردووه و بووه‌ته هۆی پێكه‌وه‌لكانی كولتووری كورد و فارس، ئه‌وه‌ش به كێشه بۆ شۆناسی كورد پێناسه ده‌كرێت. هۆكاری پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته هونه‌رییه بۆ ئه‌و كاره‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئاماژه‌م پێدا، باشه بۆ ئه‌و خه‌ڵاته به شه‌جه‌ریان و كه‌سێكی دیكه‌ی فارس نه‌درا!
با كه‌مێك ڕاستگۆ بین له گه‌ڵ خۆمان، نازری باوه‌ڕێكی قووڵی به مێژووی چه‌واشه‌كراوی كورد و ناوچه هێناوه و خۆی وه‌ك ئێڕانی و ئاریاییه‌ك پێناسه ده‌كات و ده‌ناسێنێت و شانازی پێوه‌ش ده‌كات، بۆ كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆییخواز درووست نییه كه له‌به‌ر دوو به‌یتووله هونه‌رمه‌ندێكی له‌و چه‌شنه به كه‌سایه‌تییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی پێناسه بكات.
هونه‌ری كوردی و موسیقا و هه‌ست و نه‌ستی كوردی، شه‌هرام نازری به‌و ئاسته به‌رزه گه‌یاند، چونكه هه‌ستێكی نه‌وازه كه له ده‌روونێكی گه‌رم و داخداره‌وه دێته ده‌ر، نه‌ناسراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هونه‌ری كوردی هه‌میشه به‌شێكی كه‌می به‌رهه‌مه‌كانی نازری پێك ده‌هێنێت، شه‌هرام نازری چه‌ند ئالبوومی كوردی هه‌یه؟ شه‌هرام نازری زۆرتر له كاتی چوونه سه‌ر سه‌كوو به كوردی گۆرانی وتووه و ده‌ڵێت، نه‌ك له‌نێو ئالبووم و به تراك. چه‌ند جارێكیش له كاناڵه‌كانی كوردستان به‌هۆی بانگهێشكردنییه‌وه گۆرانی وتووه، ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌مووی به زمانی كوردی نه‌بووه. شه‌هرام چه‌ند تراك و ئالبوومی نه‌وازه‌ی كوردی وه‌ك ئالبوومه فارسییه‌كانی هه‌یه؟
شه‌هرام نازری زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی فارسین و زۆرتر به فارسی گۆرانی ده‌ڵێت، بایه‌خی كه‌م به هونه‌ری كوردی داوه و ده‌دات، چونكه پێی وایه كه له ڕێگای هونه‌ری فارسییه‌وه باشتر ده‌ناسرێت، كه‌م نین ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كورد كه خزمه‌تیی زۆریان به هونه‌ر و ئه‌ده‌بیاتی فارس كردووه و پاش مردنیشیان له‌لایه‌ن فارسه‌كانه‌وه ڕێزیان لێ نه‌گیراوه، بۆ نموونه ئیبراهیم یونسی و موحه‌ممه‌دی قازی … هتد.
پێم خۆشه ئه‌وه‌ش بڵێم كه له‌م دۆخه‌دا كه كرماشان تێپه‌ڕی ده‌كات شاری كرماشان بووه‌ته خاوه‌نی یه‌كێ له زاراوه‌كانی زمانی فارسی، واتا ئیستا فارسی كرماشانی له ئێران زاراوه‌یه‌كی ناسراوه، نه‌ك هه‌ر خه‌ڵكی كرماشان فارسی ده‌زانن، بگره زاراوه‌ی فارسی تاییبه‌ت به كرماشانیشیان ساز كردووه. ئه‌وه به‌و واتایه دێت كه ئه‌و شیعر و ئاوازه له‌و دۆخه‌دا واتایه‌كی قووڵی سیاسیی و فه‌لسه‌فی نادات، ته‌نیا ئامانج له خوێندنی، دڵخۆشكردنی هه‌وادارانی بووه. ئه‌گه‌ر بیزانیبا ئه‌و گۆرانییه ئه‌وه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه ئه‌مڕۆ ده‌یبینین قه‌د نه‌یده‌خوێند!
ڕێزێكی تاییبه‌تیم بۆ هونه‌رمه‌ند شه‌هرام نازری هه‌یه، هه‌ر وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هونه‌ر و گۆرانی و موسیقا سنووری نییه، منیش هه‌ر له‌و ئاسته‌دا ڕێزی لێده‌گرم و قه‌د نایكه‌مه پێشه‌نگی ڕزگاریی هونه‌ری كوردی، پێچه‌وانه پێم وایه هونه‌ره‌كه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هونه‌ری كوردی و هونه‌رمه‌ندی كورد داده‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌كه سه‌رنجی هونه‌رمه‌ندی كورد بۆ لای هونه‌ری فارسی ڕابكێشێت. خزمه‌تكردن به هونه‌ری كوردی، ئه‌وه نییه كه دوو به‌یتووله به كوردی بڵه‌یت، خزمه‌ت ئه‌وه‌یه كه شه‌ونخوونی بۆ بكێشیت و به‌رهه‌مێك پێشكه‌ش بكه‌یت كه نه‌مر بێت، هه‌ر وه‌ك چۆن ئه‌و خزمه‌ته‌ی به هونه‌ری فارسی كردووه و شه‌ونخوونی بۆ كێشاوه.
له كۆتاییدا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه شه‌هرام نازری له ڕوانگه‌ی منه‌وه هونه‌رمه‌ندی كورد و كوردستان نییه، ناوبراو ته‌نیا هونه‌رمه‌ندێكی ئێرانییه و بایه‌خ به ئه‌ده‌بیات و زمان و هونه‌ری فارسی داوه و ده‌دات، ناوهێنانی به‌ڕێز نازری وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی نه‌ته‌وه‌یی و كوردپه‌روه‌ر له ڕاستای بێ بایه‌خ كردنی هه‌وڵ و تێكۆشانی هونه‌رمه‌نده‌كانی نه‌ته‌وه‌یی و كوردپه‌ره‌وه‌ری كوردستانه و ئه‌وه‌ش به نادادپه‌روه‌ریی به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌نده‌كانی كوردستان ئه‌ژمار ده‌كرێت.
نازری ده‌رفه‌تی باشی له‌به‌ر ده‌ستدا بوو كه خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی بكات و ئه‌و هونه‌ره پێش بخات، به‌ڵام ئه‌و، شیعر و ئه‌ده‌بی كوردی له‌و ئاسته‌دا نه‌بینی كه بیكاته شیعر و ئاوازی گۆرانییه‌كانی و شانازی پێوه بكات. ئه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌نده كاتیشی بۆ هونه‌ری كوردی دانه‌نا كه سترانێك، ئاوزێكی نوێ بخاته‌سه‌ر خه‌رمانی هونه‌ری كوردی. ته‌نیا هندێك گۆرانی فۆلكلۆری دووباره كردووه‌ته‌وه و به‌س. كورد هونه‌رمه‌ند و شاعیر و ئه‌دیبی بێ زمانی ناوێت كه خزمه‌ت به زمان و ناسنامه و كولتوورێكی دیكه بكات، كورد هونه‌رمه‌ندی بێ خزمه‌تی ناوێت. ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی كورد كه خزمه‌ت به زمان و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه ده‌كه‌ن، ده‌بێ به هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب و شاعیری ئه‌و نه‌ته‌وانه ناویان بهێنرێت و نابێ له گوڵزاری هونه‌ری كوردی شوێن و جێگه‌یان پێ بدرێت و بۆ دابین بكرێت.
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌سته و ئه‌گه‌ر ڕۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌له هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ن، ده‌بێ هه‌وڵی خۆیان له پێناو گه‌شه‌دانی زمان و هونه‌ری كوردی بخه‌نه‌گه‌ڕ، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌یه نابێ وه‌ك هونه‌رمه‌ند و شاعیر و ئه‌دیبی كورد ناویان بهێنرێت. به‌شێكی زۆر له وه‌رگێڕ و نووسه‌ره‌كانی ئێران و به‌شێكی زۆر له ڕوماننووسه‌كانی توركیه كوردن و ڕووداوه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانیان به زمانی فارسی و توركی له چوارچێوه‌ی ڕوومان و هه‌ڵبه‌ست نووسیوه و تۆمار كردووه و كردوویانه‌ته به به‌شێك له ناسنامه‌ی فارس و تورك، ئه‌وه‌ش به دزینی كولتوور و ناسنامه‌ی كوردی به ئه‌ژمار دێت و جێی شانازی نین و نابێ كورد شانازی به كوردبوونیانه‌وه بكات.
هونه‌رمه‌ندی كورد ئه‌و كه‌سه‌یه كه بۆ په‌ره‌دان به هونه‌ری كوردی خۆی ماندوو ده‌كات و به دڵسۆزییه‌وه هه‌وڵ ده‌دات و به‌په‌رۆشه بۆ پێشخستنی هونه‌ری كوردی. هونه‌رمه‌ندی كورد ئه‌و كه‌سه نییه كه بۆ تامی ده‌می و بۆ كه‌یفی خۆی جاروبار یه‌ك و دوو گۆرانییه‌ك پێشكه‌ش بكات، ئه‌و كاره هونه‌رمه‌نده‌كانی فارس و عه‌ره‌بیش ئه‌نجامیان داوه و پێی هه‌ستاون. به‌وه ناوترێت خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی.