کاندید کردنی هەریەک لە لەجمەدین کەریم و فواد مەعسوم لەلایەن هێرۆی تاڵەبانییەوە لە بەرانبەر بەرهەم ساڵەح جگە لە دوو پلانی زەهراوی بۆ کورد و بەرهەم ساڵەح هیچی تر نەبوو.
پلانی یەکەم ئەوە بوو فواد مەعسوم بە پشتیوانی هێرۆ لە کەوتە ململانێ لەگەڵ بەرهەم ساڵەح و پێداگری دەکرد لەسەر ئەوەی کە ئەو شیاوترین کەسە بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەناو کوردا و لە هەڵبژاردنی کاندیدی فراکسیۆنە کوردستانیەکان بۆ سەرۆک کۆماری ئێراق دەنگەکانی فواد مەعسوم زیاتر بوون لە دەنگەکانی بەرهەم ساڵەح، ئەمە لە کاتێکدایە کە فراکسیۆنە کوردستانیەکان باش دەیانزانی بەرهەم ساڵەح شیاوترە، بەڵام ئەگەر دەنگی پێبدەن گۆمەکە لەوە زیاتر قوڵ دەبێتەوە و ئاکامەکەی زەرەی گەورەتر دەبێت بۆ کورد و کوردستان هەر بۆیە زۆرترین دەنگیان بە کاندیدەکەی هێرۆ دا، ئەگەر دەنگەکانی فواد مەعسوم کەمتر بوایە لە بەرهەم ساڵەح ئەوکات نەجمەدین کەریم ململانێی بەرهەم ساڵەحی دەکرد لە پەرلەمانی عێراق و بە پشتیوانی چەند لایەنێک سەرکەوتنی بەدەست دەهێنا و کورد دوو هیندەی ئێستا زەرەرمەند دەبوو.
پلانی دووەم بە سەرکەوتنی فواد مەعسوم خۆی ئوتوماتیکەن پوچەڵ بووەوە و تەنها پێویستی بەوە مابوو کە نەجمەدین کەریم خۆی بکێشێتەوە و پشتیوانی بۆ فواد مەعسوم ڕابگەیەنێت کە هەرواش بوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە هەردوو پلانەکەی هێرۆ خان بە هاوکاری و پشتیوانی چەندین لایەن داڕێژرابوو کە بریتین لە، کۆماری ئیسلامی ئێران، دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی مالکی و چەندین هێزی تری شیعە و سوونی شۆڤینی کە باش دەیانزانی بە دەسەڵات گەیشنی باڵی سەر بە ئێرانی ناو یەکێتی دوو قازانجی مەزن دەکەن،
یەکەم بەو دەسەڵاتانەوە سەرۆک کۆماری عێراق هەیەتی هەوڵدەدەن یەکپارچەی عێراقی پارچە، پارچەبوو بپارێزن.
دووەم بە دەسەڵات گەیشنی باڵی کۆماری ئیسلامی ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەتوانن نێوماڵی کورد تێک بدەن و بە کۆسپ دروستکردن لە ڕێی هەرێمی کوردستاندا ڕێگری بکەن لە گەڕانەوەی یاسایی ناوچە ئازاد کراوەکانی وەک کەرکوک و خورماتوو….و نەهێڵن کورد ئەم هەلە زێڕینە بقۆزێتەوە کە بۆ سەربەخۆی باشوری کوردستان هاتووەتە پێش.
ئیرلەند