26ی گەلاوێژ 30 ساڵ بەسەر شەهیدبوونی تێکۆشەری گەلی کورد و دێموکرات شەهید رەحمانی سۆفیزادەدا تێدەپەرێ بەم بۆنەوە وەک پێشتر بەڵێنم دابوو کورتە فیلمێکی بەدەنگی خۆی و بە وێنەی خۆی و هاوسەنگەرانی بە تایبەتی ئەوانەش کە ئەو ناویان دێنێ بڵاو بکەمەوە،
بە باشم زانی لە ٦٩ هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە ٢٥ی گەلاوێژدا ئەو کورتە فیلمەی وەک ئەمەگناسییەک بۆ فیداکاریەکانی ئەو شەهیدە و هەموو ئەوانەش کە رۆژێک خزمەتی کوردو کوردستانیان کردوە بڵاو بکەمەوە، هیوادارم کەس گلەیی نەکا کە بۆ وێنەی فڵانە کەسی تێدا نیە، دیارە من خۆم بە تەنیا هەر ئەوەندەم لە دەست هاتوە، زۆر سپاسی ئەو بەرێزانەش دەکەم کە وێنەیان بۆ ناردووم، هەروەها سپاسی کاک ساڵە نەلۆسی دەکەم کە کاتەکەی وەبیر هێنامەوەو هەم چەند وێنەیەکیان لە سایتی پێشمەرگەکان هەڵگیراون، هیوادارم جێگای پەسەندی هەردوو بەشی حیزبی دێموکراتیش بێ، دیارە من بۆ خۆم ئەندامی هیچ کام لەو دوو دێموکراتە نیم، وەک رێزیش بۆ هەردوو بەشیان رێزم هەیە، بەو هیوایەی ئەو دوو بەشییەی دێموکراتەکان کۆتایی پێ بێ و بە زوویی قۆناخی یەکگرتنەوەیان بە چاوی خۆمان ببینین.هەروەها سپاس بۆ کاکە هێمن گەردی کە فیلمەکەی ئامادەو مونتاژ کردوە.دیارە فیلمەکەش لە پەیجی شەهید مەلا رەسووڵ گەردیدا بڵاو دەکەمەوە.ئەگەر دۆستان و رەفیقان پێیان خۆش بێ دەتوانن لە وێشدا فیلمەکە ببینن و بابەتەکەی پێشووس لە یادی 25 ساڵەی کاک رەحمان دا بخوێننەوە.
وەرگیراو لە لاپەڕەی فەیسبوکی کاک خالید گەردی
20140816