"an independent online kurdish website

sorsh_golkar-0

شۆڕش گوڵكار

پاش بەردەوامی هەرێمی كوردستان لە پێشكەوتن و لەسەر پێ خۆ راوەستان و بە تایبەت هێنانە بەرباسی راگەیاندنی سەربەخۆی و سووربوونی سەرۆكی هەرێم لەسەر ئەم مژارە و رۆشتن بەرەو هاوپەیمانی رۆژئاوا و گوێ نەدان بە داخوازیە دزێوەكانی كۆماری ئیسلامی وای كرد كە تووڕە بوونی ئەم رێژیمەی لێ بكەوێتەوە،بە جورێك كە راستەوخۆ ناراستەوخۆ كەوتە هەڕەشە كردن و دژایەتی كردنی ئەم پرسە و تا ئەو جێگایە رۆشتە پێشێ كە چێ بوونی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی بە هاتنە ئارای ئیسرائیلی دووەهەم نێوزەدكرد چوونكە كۆماری ئیسلامی وەها بارودۆخێك بە مەترسی ستراتێژیك دەبینێت و ئەگەریش تاكوو هەنووكە پەیڕەوی لە سیاسەتی “رق و پێویست”كردووە بە نیسبەت هەرێمی كوردستانەوە تەنیا لەبەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری نەگونجاوی خۆی بە هۆی گەمارۆە نێونەتەوەیەكانەوە بووە نەك ماستاوچیەتی و گوێ لەمست بوونی و هاوئایینی باڵێكی نێو لایەنێك!

 بەڵام ئیدی هەنووكە ناچاربووە كە خۆی راستەوخۆ بێتە نێو گۆڕەپانەكەوە و لە هەموو گرنگتر ئەو لایەن و تاقمانەش كە ستوونی پێنجەمی ئەم رێژیمە بوون ئیدی هەنووكە بە هەڵوێست و پڕوپاگەندەو كردەوەكانیان كە گوایە دەوڵەت نەتەوە ئارمانجی كورد نیە!

 و ئەمەش پیلانی سەهیونیزمە، و ئێمە شەڕی ئیمپریالیزم!! دەكەین بۆ رزگاركردنی هەموو جیهان!

 (لەكن وان كوردستان بەشێك لەم جیهانە نیە) ئەندامبوونی خۆیان لە چەمسەری ئێران  یان باشترە بڵەین هیلالی شیعی شیوعی پارسی، دەرخست وتاكوو شكست بە پڕۆسەی سەقامگیری و پێشكەوتنی نەتەوەی كورد و هاتنی بۆ ریزی نەتەوەكانی دیكەی خوداپێداوی سەر زەوی بگرن، بەڵام ئەوەی راستی بێت كە كۆماری ئیسلامی لەم دوەیلەی هەر دەدۆڕێت و هیلالەكەی كون دەكرێ! و تێكدەشكێت، چوونكە هەنووكە هەموو جیهان پێناسەی كۆماری ئیسلامی دەزانن كە ئەم رێژیمە مامۆستایە لە ئاژاوەنانەوە لە وڵاتاندا و سەری مارەكەیە و پێشینەیەكی خوێناوی هەیە و هەروەها ئەم میتۆدەی بەشێكی دانەبڕاوە لە فەلسەفەی وجوودی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆیە هەمیشە سیاسەتی دەستێوەردان و شێواندنی باری ئاسای وڵاتانی گرتووەتە پێشێ بە جورێك كە لە كاتی هاتنە سەر كاری كۆماری ئیسلامیەوە ئەم ناوچەیە واتا رۆژهەڵاتی ناڤین قەت رۆژێكی هێمن و بێ شەڕوشۆڕی بە خۆیەوە نەبینیوە، ئەمەش وایكردووە كە كۆماری ئیسلامی نازناوی دایكی تیرۆریسمی جیهانی پێ بدرێت و هەنووكەش جیهانی ئازاد خەرێكی تەلاق دان و تووڕدانیەتی كە چی دیكە هەوڵی ئەوە نەدات كە مرۆڤایەتی لە نێوخۆیدا بتەقێنێتەوە!

لە كۆتایدا دیسانەوە ئاماژە بەوە دەكەمەوە كە دبێ لە كاتی باسكردن و شرۆڤەكردنی بارودۆخی هەنووكەی هەرێمی كوردستان رۆڵ و كاریگەری و دەستێوەردانەكانی رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران  لە بیر نەكەین كە ئەم رێژیمە یەكێ لە دوژمنە سوێندخواردوو قین لەزگەكانی نەتەوەی كورد و سەقامگیری و مرۆڤایەتی و پێشكەوتنە، بەم باگرەوەندە هزریەوە كە سەیر بكەین دەبینین كە دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش تشتێكی نوێ نیە و سی و پێنج ساڵ لەمەوبەر لە دایك بووە، بۆیە هاتنەئارای ئەم بارودۆخە دەبێ ببێتە راچەڵەكانی هزری ئێمەی كورد و واقعبینانەتر راڤەی ئەم بارودۆخە بكەین و گەشبیننانە و قورس و قایم و بە بەرخۆدانی رەوای خۆمان هەنگاو بەرەو داهاتوویەكی روون هەڵبگرین و بە وشیاری نەتەوەیی پێش بە ستوون پێنجمەكانی ئەم رێژیمە بگرین كە دەیانهەوێ شەڕی دەروونی و لە پاشان ئاژاوەو شەڕی نێوخۆی لەم بەشەی كوردستان  بۆ نەتەوەكەمان ساز بكەن .

شۆڕش گوڵكار

onij_1364@yahoo.com

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی