"an independent online kurdish website

لە هەڵسانگاندن و شرۆڤەکردنی داعش وئە وبەستێن وژینگەیەی کە تیادا ئەم پیکهاتە دژە مرۆ وئازادیە خولقاو گەشەی کرد ،راستەخو زەین وبیر بەرەو ئەم دیسکۆرس وگوتارە کلتوری ومەدەنیە دەچیت کەلە پەراویز یا ناوەرۆکی خۆیدا مەودای خولقانی ئاوەهادیاردەیەکی رەخساندووە . celil_azad14

ڕەگەزە هزریەکانی پیکهینەری داعش لە هەناوی کۆمەل وشارستانیەت وئەو دنیا بین و ئایدۆلۆژیەدا یە کە داعش خۆی قاوی ئەوەدەکات کە باشترین شرۆڤەو فامکردن ولیکدانەوە وتەئویلی بۆی هەیەو هەموو وەرگرتنەکانی دیکە هەلەیە و، دەبی لە ئامیزی ئەمدا خوسڵی تەعمیدبکەن، یا ؟نا ،لە راستیدا ئەمە تیگەشتن و فامکردنیکی هەلەیە و رەگەزەکانی لە ژینگەو سارستانیەت وبنەماکانی ئەو هزرو ئایدۆلۆژیەدا نیە کەپێی دەووتریت ئیسلام .

گوتاری سیاسی وفکری داعش هەلگری کۆئاماژەو بنەمایەکی کلتورین کە هەرکەس کەمترین ناسینی لە دینای ئیسلام و بنەما فکری وکلتوریەکانی ئەم دینە هەبیت دەزانێ کە ئەم ئاماژەو بنەمایانە لە کلتور ورەوشت وزەین وجیهان بینی ئیسلام دا هەن و پێگەو شوێنی گرنگ وچاوپۆشی لێنەکراویان لە م (ترادیسیون) ە کۆمەلایەتیەداهەیە. ئاماژەو بنەماکان بە رادەیەک بەرجەستەو بەرچاون کە لەژیانی رۆژانەی کۆمەلگا ئیسلامیەکاندا بوون و هەن وبەکردە دەرهاتوون و دێن . واتە ئەم نەریتە کۆمەڵایەتیە پیش سەرهەلدان ودروستبوونی داعش کۆی ئەم باوەروبنەماو روانگە هزرییانەی ئەزموونکردوە ودەیکات . ئاوڕدانەوە لە میژووی ئیسلام وئەو ژینگەو ژایانەی کە لە هەناوی ئەم میژووەدا لەدیکبوون زۆر بەوردی وراشکاوی وبەرجەستە نیشانی دەدات کە هەموو بنەماکانی فکرو کردەی داعش ئەگەر لە هەموو تێگەشتن و تەئویلەکانی جیهانی ئیسلامدا ئامادەنەبووبن ،لانی کەم لەبەشێکی زۆریدا ئامادە بووە . کۆمەلگایەکی داخراو ، یەک ئاراستەی ،خۆبە راستی ورەوای موتلەق زانین ، یەک رەنگ وجۆرویستینی ژیانی کۆمەلایەتی ، سوکایەتی وسوککردنی هەموو ئاین وئاینزا وکلتورێکی نائیسلامی ، داگیرکردن وسەرانە سەندن و بەتالانبردنی سەروەت وسامان وژنان وهەموو بوونی کەسان وگەلانی نا ئیسلام وخەبات وسەرکەوتن وچاکسازی دانانی ئەمانە ، سەربرین ودەست برین وجاوهەلکۆلین ،بەکۆمەڵکوشتن ،سوتانی زانیاری وکتیب وهەرزانین وزانستێک کە راستەوخۆی لەدەقە پیروزەکانی خۆیاندا نەهاتبیت . هەموو ئەمانەو هەزار کردەی تری ویرانگەری ژیان وژیوار لەمیژووی لانی کەمی بەشیکی بەرچاوی ئیسلامدا هەیە ئەگەر هەمووی وانەبیت و نەبووىیت ، دیارە ئەوبەشەشی کە بۆی نەکراوە پەیرەوی ئەم رێچکە لە نەریتی ئەم دینەبێت لە بەر کەم دەسەلاتی بووە نەک باوەر نەبوونی بەم نەریت وترادیسیونە .

ئایدولۆژی ئیسلامی لۆژیکی رەوایی بەخشینە بەهەموو کردەکانی ناوزەدکراو بە دینەوە ،بۆیە باوەر‌هینان بەم ئایدۆلۆژیا واتە کارکردن بە لۆژیکی موتلەقی رەوایی لەبریاروکردە وئەنجامدا . ئەم بڕگە وەنەبیت تەنیا باوەرێ جێکەوتووی لایەنەتوون رەوەکانی ئیسلام بیت ، ئەمە باوەری کۆی هەموو هێزە ئیسلامیەکانە کە لە ترادیسیونی ئیسلام دا چ وەک مێژوو چ وەک باوەرو دنیا بینی کاردەکەن .

لەکۆی کلتوری ئێمەی کوردی ولاتانی ئیسلامی زۆرێنەی هەرەزۆری رەگەزەکانی باوەر وهزری داعش ئامادەیە و لە چرکەبەچرکەی ژیانی کۆمەڵایەتیماندا ژیاوە ودەژێت . غەزا وکوشتنی کافران ، خۆبە زلتر زانین و بەچاوی سوک لە پەیرەوی ئاین وئاینزاکانی تر روانین ، زەماوەندو هاوسەری نەکردن لەگەلیان و بەشیاونەزانیان ،تەنانەت بوونی باو نەزیلەو بەندو داستان بۆ سەرکۆنە وسوککردن و سەیر کردنیان وەک چیرۆکی شیخی سەنعان، گڵاوبون . زمانی ئێمە پرە لە رەوا دانانی خواردن وبردنی ماڵ وسەروەتی دیترانی ناموسڵمان ،وەک ڵێدە ماڵی جووە ، خۆ داسنی نیە ، گاوربم ، نە خواردنی نشتی دەستیان و بە ناپاکزانین دەست ودەمیان و هەزان بابەت وشتی دیکەی لەم بابەتانە ئێستاش لەژیر پیستی کۆمەڵی بەروالەت شارستانی وپێشکەوتووی ئیمە ولاتانی موسڵماندا شەپۆل سەپۆل خەوتوون وبە گڕەی بانگی بنەماخوازێکی توند رەوی ئیمانی ئامادەی دەرپەرین وکارەسات خولقاندنن . سەرەرای ئەمانەش هەموو هەرۆژ بەهەزاران مەلاو بانگخوازی ئیسلام وهیزە بەناو سیاسیەکانیان ئەم هزر وکلتورە دەڵیننەوە بەردەهیننەوە .

روونە لە هەرکۆمەأگایەکی ئیسلامیدا کە مۆدێرنە کەشەداکات وکلتوروئەقڵی نەریت چەق بەرەوئاوابوون ولەق بوون دەجیت دیاردەی ئیسلامی سیاسی خۆی قوتدەکاتەوە وبەناوی دیموکراسی وگەمەی مەدەنیتەوە دەکەویت بنکولکردنی شارستانیەت ودیموکراسی مۆدێرنە و کەمکردنەوە تەنگکردنەوەی فەزای ئازادی و دیموکراسی وبەهەموو توانی خۆیەوە دەکۆشێ دین لە دەست مرۆڤ و رەخنەو خویندنەوە بەریت دەرو وەک بەهایەکی سەرومرۆی رایگریت وقودسیەتی بێ خەوش و لەکەدارنەکراوی پی ببخەشیت ، کۆی هاوری ئیسلامی سیاسی لەراستیدا جگە بە شەرعی کردنی کۆمەلگاو خنکانی ئازادی وتەنگکردنەوەی فەزای دیموکراسی وراگرتنی کلتوری نەریتی شتیکی ترنیە بۆ ئەم راسیتە با سەرنجیکی ولاتانی ،ئێران ،تورکیا ،میسر ، تونس وکوردەواری خۆمان بدەین . ئەم چەندشوینە کە لە سەر ریجکەی نوێ بوونەوە مۆدەێرنەن وبەرە وسازدانی گوتاری دیموکراسی مەدەنی دەچن دەکەونە بەر پەلاماری ئیسلام وزۆرترین گروپی ئیسلامی تیاندا سەر هەلدەدات و فرە ترین گرفت وکیشەیان بۆ سازدەدرێت .

ئیسلامی سیاسی لەم کۆمەلگایانەدا بە موسلمان بوونی جەماوەر رازی نیە و،تازە کلتورە نەریتیە ناسیاسیەکەی ئیسلامیش بەرەوانابینیت و دەیەوێت ئەم خەلکە بخاتە ژیر حوکمی شەرعەوە ولە هەموو حوکمێکی مەدەنی وئەقلانی دووریخەنەوە سەرهەڵدانی ئیسلامی سیاسی لە کوردستان پڕاوپڕ لەم روانگەوەیە کەکوردستانی کردۆتە مەکۆی خۆی و ،لەکەشێکی ئارام ،پارێزراو ،دەسەلات وسامان بۆ دابینکراو لەلایەن حکومەتی هەریمە وە زۆر بەوردی ووشیاری کەوتوونەتە بنکۆلێ کۆمەڵی کوردەواری .سەرەرای ئەوەی کە دەخوازن لە دنیای مۆدیرن و هەموو پێشکەوتوو دەسکەوتە کانی دایبرن و ،دووریخەنەوە ،کە دابران و دوورەپەریزی وبە سەربازخانەکردنی کۆمەلگاو ژیان یەک لە تایبەتمەندیەکانی هەموو روانگە توتالیتەرە خۆسەپینەکانەو، بەبەرجەستەیی تایبەتمەندی ئیسلامی پەڕگیر وبنەماخوازە کە لە هەناوی کلتوری ئیسلام خۆیدا ئامادەیە جاوەروانی باوەشینیکە بۆ گەشانەوە ،سەرهەڵدان و ویرانکاری . لەهەمان کاتیشا بەهەموو توانای خۆیەوە لە سازدانی پرۆژەی ویرانکردن و گۆرێنی ناسنامەو شوناسی میژووی وکلتوری کوردو کوردستانە .زۆر بەروونی هەموو نیشانەکانی وشیاری وناسنامەی نەتەوەیی کورد دەکەنە ئامانج و پەلاماری دەدەن .

پەلاماری مارسلین و مارشی نەتەوەیی کورد ئەی رەقیب و ،برەودانی ناوە عەرەبیەکان و بە وانەکردنی میژووی ئیسلام وعەرەب وهەوڵ بۆ ئاکتیڤکردنی هەموو سونەتەکانی باوک سالاری و هیرشی نەبراوە وبەردەوام بۆ سەر ژنان و ،بەجۆری تەنگکردنەوەی ژیان وژینگە لە هەموو باوەر وئاین وئاینزایەکی دیکەو ئایدیایەکی نا ئیسلامی بوەتە کاری هەر رۆژەیان. سوکایەتی بەهونەر وئازادی وهەموو نیشانەکانی جوانی و هەوڵ بۆگۆرێنی کۆی سەلیقە وسیستەمی جوانی ناسانەی کورد لەریگای لیدان و ناشیرین کردنی کلتوری کوردی و ناسنامەی میژوویی نەتەوەیی ئیستاو رابردومانەوە کە لەم خالەدا رێک لەکەڵ گوتاری دیاردەیە بەناوی کۆمۆنیزمی کرێکاری یەک دەگرنەوە .

دەستدریژی ئاشکرای ئەم بەریانە ترسناکە بەئاشکرا دیارە وهەر شکاندنی کیلی گۆری کەسانی وەک شیرکۆنیە بەڵکو راستەوخۆ سوکایەتی بە هەموو کوردە ئەویش لە ناوەندی یاسادانانی کوردستان پارلەمان و هەتککردنی سرودی ئەی رەقیبە کە خۆی بەراستی ئەمە رەخسانی فەزای دژە ئازادی وچاڵکردنی دیموکراسی وئازادیە لەلایەن حکومەتی هەریم وخەلکی ئازادیخوازەوە کە ،ئاوەها بەستێنێک بۆ گوتاری داعشی لەکوردستاندا دەخولقینن . دەبینین کار بە جیگایە گەشتوە کە بەشیکی بەرچاو لە مەلاو هیزە سیاسیە ئیسلامیەکانی کوردستاننەک هەر داعش وکۆمەلکوژی وقەسابخانەکانی وداگیرکردنی کوردستان و بە ئەسیربردنی ژنانی کورد فروشتنیان وتالانی کوردستان بە خراپ نازان بەلکو پشتیوانی ڵیدەکەن وئامادەنیین رسوایبکەن وبەرەنگاری بنەوە ئەمانە بە تاوان نازانن و دەڵین هیچ دیارنیە ونابێت زەلە بکەین لەکاتێکا لەسەر کتیبێک و هۆنراوەیەک بریاری کوشتنی خەلک و کافربوونیان دەدەن .

کلتوری پەرگیری وگوتارێ کە هەناوی ئامادەی زاوزێی داعش وهزری داعشیە لەراستیدا لە خانەخانەو هەموو یەکەکانی ژیانی کۆمەڵی کوردەواریدا ئامادەیەو بەداخەوە بەناوی دیموکراسی وئازادی وفرەرەهەندی زۆر چەشنیەوە رێک کەوتوتە بنکوڵ کردنی ئەم کلتورە و بووەتە دیاردەیەک بە گوشارو قاوسالاری ومیکانیزمی پۆپۆلیستی باج لەکوردو حکومەت وهیزە پیشکەوتوەکانی دەسینێ وکار بە جیگایە دەگەیەنیت کە سەرکردەی بزوتنەوەی گۆران کە خۆی دەبوایە ئالتەرناتیڤی ئەم دۆخەبوایە لە خویندنەوەیەکی پۆپۆلیستیدا دەلێت ئیمە نایەلین هیچ یاسایە لە پەرلەمان دابریژرێت کە لەگەل بنەماکانی ئیسلام ناتەبا بیت . هەرئەم بڕگەخۆی واتە دەسەلاتداری بێ ئەملاوئەولای ئیسلام وپاکتاوی هەموو یاسایەکی ئەمرۆی وگۆرانکاریەکی مەدەنی وئەقلانی .

راستە دیموکراسی بەستێنی رەخسانی ئازادیی بوون و خۆ دەربڕینی بێ بەرگری هەموو روئیا وئایدیاو باوەر وئاین و ئاینزا و فەلسەفەیەکی رامیاری وکۆمەلایەتیتە بە خۆێندنەویەک . بەلام هیچ کام لە ئایدیاو فەلسەفانە خۆیان بۆیان نیە کە دیموکراسی بە مەرامی دەسەلاتداری خۆیان بنکوڵکەن وبەرەولەناوبردنی بەرەن وەک ئەوەی ئیستا لەکوردستانی باشور روودەدات .

بارگاوکردنی دیموکراسی سیاسی بە ئاین وئاینزاکان لەگۆرنانی پرینسیپی دیموکراسیەو لە هیچکوێی دنیادا دیموکراسی سیاسی بی سکۆلاریزمی سیاسی نارەخسێت ناتوانی پەسەندی بیت هەتائەگەر دەنگی پۆپۆلیستی لەپشت سەر بێت . ئەم رەوتە هەر ئەو رەوتە پرمەترسی وکارەسات خولقینەیە کە ئێستالە کوردستان روودەدات و هیزە بەناوسکۆلارەکانی کوردستان وەک ژاکۆبنەکانی سەردەمی هیتلەر خەریکەن بەم ژێستە هەلەیە زەمینەی رەخسانی جۆرە دیکتاتوریەکی دینی دەرەخسینن کە زۆرتر مەیلی لە ئیستبدایشە تا دیکتاتوری . بەهیچ پیوەرێک ئیمە قەرزاری مێژوو نین بۆ دروست بوون وسەرهەلدانی دەسەڵاتێکی دینی ئیسلامی .میژوومان پرە لە ئەم جۆرە ئەزموونانە چ لە دووری میژووداو چ لە ئیستای مێژوودا .

دووپات بوونەوەی نەخویندنەوەو نەناسینی میژوو وەمیکانیزمەکانی خولقانی میژووە . فرە رەهەندی لە هەموو رووبەرەکانی ژیان وژیانی کۆمەلایەتیدا لەکوردستان تەنیا زامنی بوونی کۆمەڵ ودەوڵەتێکی دیموکراتیک ومەدەنی وکراوەیە کە ئاسانگیری ،مەدارا،چاوپۆشی و پێکەوەسازان لە بەهاو باوەرە بنەمای وسەرەکیەکانیبن . بە باوەر وکلتور وگوتار بوونی ئەم رەگەز وپرێنسیپ وهزرانە لە ژینەگەیەکا کە ئازادی وخۆ نواندن بێ بەربەست وئازاد بۆهەموانبیت گونجاوە .ئیسلامی سیاسی وهەموو ئایدۆلوژیا پاوان خوازەکان وهەموو ئەوانەی کە وادەزانن هەڵگری چیرۆکی مەزنی بوونن مەترسی سەر ئەم ئەزموون و خولقانەن ودەبیت بەریان پی بگیریت .لەهەموو ئەمانەش ترسناکتر بوونی دینە و دینی سیاسی بیرمان نەچیت خەڵکی رۆژهەلات و ولاتی ئێمەش دین خوون و پێشینەی هەرەدیرینی دەتوانی ئەگەر ئاراستەی تەندروست نەکریت کارەسات بخولقینی بۆیە بەرەنگار بوونەوەی داعش تەنیا لە بەرەکانی شەردا نیەو لە هەناوی کۆمەڵ و یاساو سیاسەت وکلتورماندا دەبیت ئامادەی ئەم رووبەرووبونەوەبین .

 


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی