"an independent online kurdish website

 رژیمی کۆماری ئیسلامی هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ده‌سه‌لات وخۆ سه‌پاندن به‌ سه‌ر کۆمه‌لگای ئێراندا له‌ هه‌ولی په‌ل کوتان به‌ سه‌ر ناوچه‌کانی دیکه‌ی ده‌ورووبه‌ری خۆیدا بوو و له‌ هه‌ر چه‌شنه‌ فروفێل و ده‌ست تێوه‌ردانێکدا خۆی نه‌پاراستوە.seid_golshen

هه‌ر بوییه‌ تا ئیستاش توانیویه‌تی له‌ کێشه‌کانی وڵاتانی عیراق و سورییه‌ و تورکییه‌ هاوپه‌یمانی خۆی هه‌بیت تا بتوانێت ده‌ست ئاواله‌تر بێت بۆ داسه‌پاندنی هه‌ژموونی وبیروو رای خۆی بۆ به‌ ئامانج گه‌یشتنی له‌ مێژیینه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی تاران. وه‌ک ده‌زانن له‌ ناوه‌ندی عیراقی قیراناویدا هه‌ریک له‌ شێعه‌ی مالکی له‌ ناوه‌ند یه‌کییه‌تی نیشتمانی له‌ باشوور چاو له‌ رێنوینییه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ن بۆ زال به‌ سه‌ر کێشه‌کانیندا .

له‌ سورییه و تورکییه‌ توانیویه‌تی بالانسێک له‌ نیوان ئوپوزسیونی سوورییه‌ و دژبه‌رانی ئه‌م ولاتانه‌ به‌ قازانجی خوی راگرێت و ده‌ستاوێژی له‌ کێشه‌کانیاندا سوود وه‌ربگرێت.

گرنگی ئه‌م ناوچه‌ بۆ ئێران، یه‌که‌م په‌ره‌ سه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی شێعه‌ بۆ کێبرکی له‌ گه‌ل سعوودییه‌ی سوننه دووهه‌م سه‌رنه‌که‌وتنی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ نه‌ته‌وه‌ی کورد که‌ به‌سه‌ر ئه‌م وڵاتانه‌دا دابه‌ش بوون‌.

هه‌ر بۆییه‌ رۆژنامه‌ی “الشرق الاوسط” و  حه‌توونامه‌ی “العرعب” سعوودییه‌ ده‌لێت که‌ دۆسه‌ی عیراق له‌ ئێران ده‌ستاو ده‌ستی کردووه‌ و راده‌ستی سه‌ردار حوسین هه‌مه‌دانی یا عه‌لی شه‌مخانی کراوه‌ که‌ پێشتر له‌ ژێر به‌رپرساییه‌تی سه‌ردار قاسمی سولێمانی بوو.

کارناسان و لێکۆلێنه‌رکانی تاران ئه‌م ده‌ستاو ده‌سته‌ ره‌د ده‌که‌نه‌وو و ده‌لین قاسم سولیمانی هه‌ر له‌م پۆسته‌دا ماوه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هه‌ر خۆی بریارده‌ره‌ وباس له‌ ده‌ستکه‌وته‌کانی قاسم سولێمانی به‌م شیوه‌ ده‌که‌ن.

.کونترۆلی ته‌واو به‌سه‌ر ئالۆزییه‌کانی عیراق و راگرتنی هاوپیمانی بۆ شێعه‌ له‌ هه‌مبه‌ر هاتنه‌ سه‌رکار “العبادی”

.پیکهینانی فراکسیونی نۆی له‌ پارلمان عیراق له‌ لایه‌ن ئیبراهیم جه‌عفه‌ری

.تێوه‌ردانی کورد له‌ شه‌ری داعش

 هێوه‌رکردنی ئالوزی نێوان کورد حکومه‌تی ناوه‌ندی

راگرتن و پاراستنی نووری مالکی وه‌ک سه‌رماییه‌ێکی سیاسی له‌ عیراق

هه‌ر چه‌ند کۆماری ئیسلامی تا راده‌ێک توانیویه‌تی سیاسه‌ت و بۆچوونی خۆی له‌ عیراق داسه‌پێنیت وکاریگه‌ری له‌ سه‌ر کارگێران و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ولاته‌ هه‌بیت به‌لام به‌ پێچه‌وانه‌ی پلانی دارژاوی قاسم سولێمانییه‌کان له‌ پاش هیرشی داعش بۆ کوردستان سه‌رکه‌وتوو نابیت .

هه‌ر به‌ پشت به‌ستن به‌ سیناریۆی سورییه‌ و پێچانه‌وه‌ی هه‌مان‌ نوسخه‌ رووی ده‌کات عیراق و کوردستانی باشوور و دلخۆشی بوون به‌ هێرشی حکوومه‌تی ئیسلامی داعش بۆسه‌ر کوردستان وله‌ ناوبردنی ئاسایش و تێکشکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی وبه‌ گشتی ولاواز کردنی هێزی کوردستان. وبه‌ بیانووی مه‌ترسی هێرشی هه‌مان گرووپ بۆ سه‌ر ئێران و پاراستنی خۆی به‌ ته‌واوی هێز بنێرێته‌ ناو خاکی کوردستان و له‌مه‌و به‌دوا زیاتر له‌ ناوه‌ندی عیراق و سورییه‌ نزیک ببێته‌وه‌ وپتر رێگای بۆ گێره‌شێواندن خۆش بێت .

به‌م پێوه‌رانه‌ ئێران له‌م سناریۆدا سه‌رکه‌وتوونابێت به‌ پێچه‌وانه‌ وڵاتانی رۆژئاوا و هاوپه‌یمانانی ئه‌مریکا له‌ پێشدا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و پاشان به‌له‌نگاربوونه‌وه‌ له‌ هه‌مبه‌ر سیاسه‌تی سه‌ره‌رۆیانه‌ی ئێران پشتیوانی وهاوپه‌یمانی خۆیان له‌ گه‌ل خه‌لی کوردستان ده‌رده‌برن ته‌نانه‌ت به‌شدار راسته‌خۆی هیزی ئاسمانی ئه‌مریکا پاشه‌کشی به‌ ستراتیژیکی ئێران ده‌کات.

سه‌عید گوڵشه‌ن ، که‌نه‌دا 28/08/2014

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی