"an independent online kurdish website

      سەرتا دەبێت بڵێم کە نەمویست لەم پێوەندییەدا شتێک بنووسم بەڵام لە کۆتایی دا هێندێک خاڵ هۆکار بوون تا ئەم بابەتە بنووسم، لە ڕاستیدا مەبەست لەم نووسانە ئێران و هێزە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتن. لە داعش و هەستی مرۆڤ دۆستی وڵاتانی دەراوسێی کوردەوە باسەکەم دەست پێدەکەم.fatih-aresh

 پتر لە هەزار ساڵی پێش لە ئیسلامدا جیابوونەوەیەک ڕوویدا بەڵام دوای دەسەڵاتی سەفەویە و پێشکەوتنی  زۆرینەی کۆمەڵگا ئیسلامییەکان ئاسەوارە نەڕینییەکانی ئەو جیابوونەوە کەم بوونەوە

لە ڕاستیدا دەبێت بڵێن کە ئاسەواری ئەو جیابوونەوە لە ڕیزەکانی ئیسلام دا دوو جار زیندوو کراوەتەوە لە سەردەمی دەسەڵاتی شا ئیسماعیلی سەفەوی، هەروەها لەم دوایانەدا لە لایەن  کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، جیابوونە لە ڕێکخراوێکدا لە نێو گرووپێکدا باس لە کێشەیەک دەکات، زانایان دەڵێن کێشە ئەگەر بە شێوەی زانستییانە چارەسەر نەکڕێت لە دەروونەوە مرۆڤ دەخواتەوە و…، مێژووی داعش دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆن بەتایبەتی سەردەمی دەسەڵاتی شا ئیسماعیلی سەفەوی و هەوڵ دانەکانی بۆ چەوسانەوەی ئایینەکانی دیکە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا، دوای دەسەڵاتی شا ئیسماعیلی سەفەوی یان ئەمپەراتوری ئێران و گەشەی فکری و کولتووری وڵاتانی ئیسلامی کێشەکە جێگای خۆی دا بە هاوکاری لە ناوچەکەدا بەڵام بە سەرهەڵدانی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەوڵە بێ پسانەوەکانی ئەو وڵاتە لە پێوەندی لە گەڵ چالاکی ئایینی و هەوڵ و تەقالا ئایینییەکانی دیکەی هۆکارێک بوون بۆ سەرهەڵدانەوەی بیرۆکە لە چەشنی سەلەفی و داعش و هتد لە ئیسلامی سنی دا، داعش په‌یوه‌ندی به‌ ململانێكانی‌ شیعه‌ و سنه‌ له‌ وڵاتانی ئیسلامی دا هه‌یه‌و بەشێک لە هۆکارە گرنگەکانی فراوان بوونی ئەو بۆچوونە دژی مرۆڤییە دەگەڕێتەوە بۆ هەڵەکانی ئێران و دۆستانی لە سوریە و عێراقدا.

 

بۆ ئەوەی بە ئامانج بگەم دەبێت هێندێک ئەملاولا بکەم، سوریە و عێراق دوو وڵاتی خۆ بە هەند زان بوون لە ناوچەکەدا بەڵام ئێستاکە دوو وڵاتن کە بوونەتە کارتی یاری دەستی وڵاتانی دەراوسێ و دەرەکی، داعش”یش” مێژوویەکی کۆن و پڕ لە تاوانی هەیە بەڵام هۆکاری سەرهەڵدانەکەی ئێران و هەڵسوکەوتی ٣٥ ساڵی تێرور، بێ عەداڵەتی ئایینی و چەوسانەوەی نەتەوە جیاوازەکان لە لاین ئەو وڵاتەوە لە ناوچەکەدا بووە، هەروەک چۆن عێراق و سوریە بوون بە کارتی یاری وڵاتان داعش بە هەمان شێوە بووە بە کارتی یاری وڵاتانی دەوروبەر و دەرەکی و هەر یەکە بە ئامانج و بۆچوونێکەوە لە گەڵ ئەو بیرۆکە کار دەکەن و بە پێچەوانی بنەما زانستییانەکان لەو تاقمە توندئاژاوەیە کەڵکی بەپێچەوانە وەردەگرن و بە شێوەیەک داعشیان کردووە بە گرفتێکی نێوجۆیی و دەرەکی.

ئەگەر زۆر دوور نەکەوینەوە وڵاتانی دەوروبەری کەنداو بەگوێرەی بەرژەوەندی خۆیان و لە پێناو ستۆپ (تورموز) پێکردنی هژمونی خوازی ئایینی ئێران لە داعش کەڵک وەردەگرن، تورکییە لە دژی نەیاری پێشووی خۆی سوریە و ئێستاکەش هێندێک لایەنی کوردی بەکاری دێنێت، سوریە کە بۆ خۆی لە گەڵ کێشە ڕووبەڕوو بووەتەوە ئەو گرووپە بە هۆکاری مانەوەی خۆی دەزانێت و بەشێوەی جۆراوجۆر هاوکاییان دەکات و بە کاریان دێنێت، ئێران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو وڵاتە لە هەمووان زیاتر پێویستیان بەو گرووپە هەیە، ئامانجی وڵاتانی دیکە کورتخایەنە بەڵام ئامانجی ئێران درێژخایەنە، ئێران بۆ مانەوەی خۆی و دژی خەونی دیموکراسی و ویستی خەڵکی ناوچەکە پێویستی بە توندئاژاوەیی ئایینی یان بەهێزکردنی هەستی ئایینی لە گۆشە و کەناری ئێراندا هەیە تا لەو ڕێگایەوە زیاتر بتوانێت کۆنترۆڵی نێوخۆ لە دەستیدا بێت، بەشێوەیەکی دیکە وڵاتانێک کە بە ئافاتی داعشی کە لە ڕاستیدا بنکەیەکی جیهان و ناوچەیی ئەوتۆی نییە گیرۆدە دەبن بۆ وڵاتانێکی وەک ئێران و تورکییە کە خۆیان لە ناوچەکەدا بە هەند دەزانن تەنها هۆکارێکە بۆ دواخستنی ئەو وڵاتانە کە تووشی ئەو نەخۆشییە بوون و پێیان وا نییە کە داعش بتوانێت گرفتی دوارۆژی ئەوان بێت. ئێران هیچ پێی خۆش نییە کە وڵاتانی دەراوسێی بتوانن وەک هاوبەرێک پێ بنێنە گۆڕەپانەوە بۆ نموونە وڵاتی ئەفغانستان ١٠٠ ساڵی دیکە ناتوانێت وەک هاوبەرێک بێت لە ناوچەکەدا لەم ڕووانگەوە ئەو وڵاتانە کە بە نەخۆشی داعش و شەڕ و پێکدان گرفتار دەبن دبنە گوێڕایڵی (دواکەوتووی) ئەوان.

وڵاتانی دیکتاتۆر بە هەستی ئیمپراتۆرییەوە هەمیش هەوڵ دەدەن تا بۆ گەیشتن بە هێندێک ئامانج دواکەوتوویان زۆربێت. عێراق و سوریە تا ساڵەها سەرشۆڕ و گوێڕایڵی ئێرانن و سپای قودس و لە چەشنی ئەو بڕیاردەر دەبن لەو وڵاتانەدا.

لە وڵاتانی داگیرکارو دیکتاتۆریدا دەسەڵاتی ئابووری، سەربازی، لوجیستیکی، ڕاگەیاندن و بڕیاردان لە دەست چەند کەسدا ڕاگیراون و چۆن پێیان خۆش بێت کاری پێ دەکەن و توانی دروستکردن و پێکهێنانی ئایدیاکانیان هەیە، هاتنی داعش لە سوریەوە بەو شێوە ساکارانە و زۆر ئاسان بێ پیلان و سیگناڵی جۆراوجۆر لە لایەنی وڵات، هێز و تاکی ڕەنگاوڕەنگەوە ئیمکانی نییە و ئەو هاتنە بەمەبەستی جۆراوجۆری ڕامیاریی و سەربازی بناغەکەی دانراوە و لە ڕووانگەی منەوە ئێران و وەزارەتی ئیتلاعاتی ئەو وڵاتە لە پێناو ئامانج و دەسکەوتی تایبەتی دا هەڵسوڕترین وڵات بووە.

شتێک کە ئێمە زۆر بە ئاسانی لە بیرمانکردووە وتەیەکی مەرحومی ئایەتوڵا خومەینییە، ئیمام خومەینی پێش لە شەڕی عێراق و ئێران لە وتارێکدا وتی “ڕێگای قودس لە کەربەلاوە تێدەپەڕێت” خومەینی مردووە بەڵام وتەکەی لە لای دەسەڵاتدارانی ئێران لە جێگای خۆیدایە، بەکورتی ئێران لە زۆر بواردا بەشێک لە وڵاتی عێراق بە خاکی خۆی دەزانێت پلانی درێژخایانی بۆ گەیشتن بەو ئامانج هەیە. هەروەها هێنانی داعش بەمەبەستی تۆڵە ئەستاندنەوە لە عەرەبە سنییەکانی ناوچە عەرب نشینەکانی عێراق و دواخستنی ئەو بەشە لەو وڵاتە بەمەبەستی دەرهێنانی ئەوان بە جۆرە کۆیلەیەکی ڕامیاریی دواڕۆژ ناوچە شیعە نشینەکانی عێراق بووە کە ئەمەش بۆ خۆی بەشێوەهای جۆراوجۆر یارمەتی بە دەستەبەر بوونی پیلانی دابین بوونی دەسەڵاتی ئێران لە ناوچە شیعە نشینەکان بەهێز دەکات، هەروەها لە شوێنێکدا کە شەڕ و ناتەبایی هەبێت ئەو شوێنە لە باری پێشکەوتنی کۆمەڵایەتیی، ئابووری و زانستییەوە دوا دەکەوێت و خەڵک ناتوانێت بیر لە زۆرشتێک کە پێوەندی بە مافی هاووڵاتی بوونیانەوە هەیە بکاتەوە و ناچارن بەشی زۆری وزەی خۆیان بۆ ژیانێکی پڕ لە دژواری و نەهامەتی تەرخان بکەن و

دەتوانین بڵێن مەبەستی یان قازانجی دیکە لە هاتنەکەی داعش تێکدانی هێمنی و سەقامگیری ڕامیاریی لە کوردستاندا و سەرگەرم کردنی کورد و دواخستنی هێندێک ئایدیا و بۆچوون لەو  بەشە لە کوردستاندا بووە.

 

کوردستان بە چوار پارچە دابەش کراوە و هەرچوار پارچەکە حیزب و ڕێکخراوەی چالاکی سیاسیی خۆی هەیە کە بە دروشم ئایدیایی جۆراوجۆرەوە کار دەکەن و زۆربەیان دروشمی دیموکراسی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتیی دەدەن، ئەو دروشم و ئایدیا جۆراوجۆرانە لە گەڵ بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەیی دەراوسێی کورد کە جیهانبینیەکی دیکەیان هەیە یەک ناگرێتەوە، لەو پارچەیی کوردستاندا تا ڕادەیەک ئازاد و سەقامگیری کۆمەڵایەتیی هەیە کە لە ژێر زەڕەبینی زۆر وڵات، ڕێکخراوە و تاکەکەسدایە، لە کوردستاندا ئایینی جۆراوجۆر هەن و نەیارانی کورد لە هەوڵی دروستکردنی شێوە کێشەیەکدان تا بەڵکو بتوانن هۆکاری ترازان و پێکدادان لەو پارچەی کوردستاندا دەستەبەر بکەن و لەم ڕووانگەوە بەو هەموو ئیمکانات و نفوزەوەی خۆیانەوە لە زۆر ڕێگاوە هەوڵ دەدەن و کار دەکەن. داعش  گرووپێکی بچووکە بەڵام گەورە کراوەتەوە،  فکریەتی داعش بۆ کوردستانێکی هێشتاکە بندەستە لە زۆر بواردا لە بەرژەوەندی درێژخایەنی هێندێک لە وڵاتانی دەراوسێدایە. بەکورتی داعش کراوە بەهێزە تا سەردەمێک کە وڵاتانی کارا بە ئامانجی دیاریکراوی خۆیان بگەن. ئەوەش باس بکەین کە هێزە دەرەکییەکان ئەوانیش لە چەند ڕووانگە و بۆچوونەوە کارتێکردنیان لە بەهێز بوونی داعش دا هەبووە و هەیە بەڵام ئەگەر مرۆڤ دەرکی ماڵەکەی خۆی قایم ببستێ یان دەراوسێکانی بەگوێرە زانستییانە هەڵسەنگاندیان لە وەزعیەتی هەبێت کەس ناتوانێت لە ڕێگای دورەوە کارتێکردنێکی ئەوتۆی هەبێت.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی