"an independent online kurdish website

ڕۆژی ١ی سێپتامبری ٢٠١٤ حکوومەتی سوودان بە بڕیارێک هەرچی ناوەندە کولتووری یەکانی ئێران لە خەرتوومی پێتەخت و باقی شارەکانی سودان چالاکیان هەبوو داخست و ڕاوێژ کاری کولتووریی ئێرانیشی لەو وڵاتە دەرکرد.sudan_iran1

هۆکاری دەرکردنی ئەم بڕیارە ئەو ناڕەزایەتیانە بوون کە لە هەمبەر پەرەپێدانی هەڵگەڕاندنەوەی سوننەکان بەرەو مەزهەبی شێعە و پەرەپیدانی مەزهەبی شیعە  بووە کە بە هەوڵ و تێکۆشانی ئەو ناوەندە کولتووری یانە ئەنجام دراون.

ناوەندی جعفر صادق هەموو ساڵێ بە بۆنەی عاشوورا و مردنی خومەینی مەراسیم بەڕێوە دەبا و وەک هاندانی سوننەکان بۆ هەڵگەڕانەوەیان بە لای شێعەمەزهەبەکانەوە پێناسە کراوە بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە.

پێتەختی سوودان لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو دا کۆنفرابسێکی تێیدا گیرا کە مەبەست لە دژایەتی کردنی پەرەپێدانی مەزهەبی شیعە لە سوودان بوو. لەو کۆنفڕانسە دا زانایانی ئائینی لە وڵاتەکانی وەک : میسر، سعوودی و کوەیت بەشدار بوون و کۆی باسەکانیان ئەوەبوو کە بەربەرەکانی بکرێ لەگەل بە قەولی خۆیان سەرهەلدانی ” فتنەی فیرقەیی”  و بەرین تر کردنی مەزهەبی شیعە و بیرۆکەی سۆفیە لە وڵاتی سوودان و لەو بوارە دا هوشدارییان دایە حکوومەتی سوودان.

دەوڵەتی سوودا لە ڕۆژی ١ی سێپتامبر ژووری گرێدراوی کولتووریی ئێران لە پێشانگای کتێبی نێونەتەوەیی “خەرتووم” یشی داخست . هۆکاری داخستنی ئەو ژوورەش ئەوە خراوەتە ڕوو کە گوایە هەوڵێک هەبووە بۆ سووتاندنی ئەو پێشانگایە.

حەوجەی ئاماژەیە ،سوودان یەکێک لەو وڵاتانەیە کە کۆماری ئیسلامی زۆرترین مەیدانی مانۆڤری تێکدەرانە و جێ بە جێ کردنی ئامانجە گڵاوەکانی تێیدا هەبووە و هەیە، بۆیە ئەو بڕیارەی حکوومەتی سوودان دەتوانێ مەیدانی ڕمبازێنی ئێران لە ئەفریقا بەرتەسک تر بکاتەوە.

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی