به‌كاربردنی خه‌ڵك له ململانێ سیاسیه‌كاندا رێك وه‌كوو ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه وایه كه بۆ میدیا به‌كار ده‌برێت كه “شمشێرێكی دوو ده‌مه”. ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه به‌كار ببرێت ده‌بێته هۆی بڕینه‌وه‌ی گه‌ردنی خۆت.
ئێستا له كوردستان هه‌ست به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگدانه‌وه‌ی ناكۆكی و ململانێی سیاسی نێوان هێزه سیاسیه‌كان شۆڕكراوه‌ته‌وه بۆ ناو خه‌ڵك، به‌ڵام به چه‌واشه‌كراوی. خه‌ڵك به‌و جۆره چه‌واشه ده‌كرێت كه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت له په‌رۆشی هاوڵاتیاندایه، به‌ڵام له واقیعدا هاوڵاتیان كراون به ده‌سكه‌لا و به ئامرازی ململانێی سیاسیه‌كان، رۆژێك ده‌یانكه‌ن به ئاگر و رۆژێك ده‌یانكه‌ن به شه‌خته. ئه‌وه‌ی دوو رۆژه له كوردستان رووده‌دات ده‌رخستنی ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌یه كه هێزه سیاسیه‌كان خه‌ڵكیان كردووه به‌كاڵا و به ویستی خۆیان به‌كاریان ده‌به‌ن، هه‌ركاتێكیش مه‌رامه سیاسیه‌كانیان به‌دیهات ئیتر به چه‌واشه‌كردنێكی تر خه‌ڵك ئارام ده‌كه‌نه‌وه. ته‌ماشاكه‌ن ئێستا به‌هۆی گۆڕانكاری له نرخی به‌نزینه‌وه، خه‌ریكه كوردستان به‌ره‌و چی دۆخێكی نه‌خوازراو ده‌برێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین زووڵم له میلله‌ت كرابێت، كه‌سانێك بوونه‌ته عه‌ڕابی داكۆكیكار له (فلسێكی به‌نزین) و له‌ژێره‌وه‌ش خۆیان گه‌وره‌ترین تاڵانچی قووتی ئه‌م میلله‌ته‌ن.
نرخی به‌نزین پێشتر بۆ ئۆتۆمبێلی “تاكسی و كۆسته‌ر” كه به‌حساب ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌خه‌ڵكی كه‌م ده‌رامه‌ته‌وه‌یه به(500) دینار بوو، ئێستاش هه‌ر وه‌كوو خۆیه‌تی. ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌شی كه كۆبۆنیان هه‌بوو لیتری به‌نزینیان به (800) دینار پێئه‌درا.
ئه‌وانه‌شی كۆبۆنیان نه‌بوو ده‌بوو به (1250) بیكڕن. ئێستا بۆ هه‌موو ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت كه به‌حساب خه‌ڵكانێكن ئاستی ده‌رامه‌تیان باشتره، نرخی لیتری به‌نزین كراوه به (900) دینار. واتا بۆ به‌شێكی خه‌ڵك 100 دینار چووه‌ته سه‌ر نرخه‌كه‌ی، به‌ڵام بۆ زۆرێكیش 350 دینار كه‌می كردووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قۆناغی ململانێ سیاسیه‌كه به‌و ئاراسته‌یه‌یه كه‌س باسی ئه‌وه ناكات كه نرخه‌كه بۆ زۆرێكیش هاتۆته خواره‌وه. ئێستا خه‌ریكه له‌سه‌ر ئه‌و (100) دیناره ئاگر له خه‌رمانی میلله‌ته‌كه‌مان به‌ر ئه‌ده‌ن. له‌كاتێكدا ئه‌و بڕه زیاده‌یه رۆژانه ناكاته دوو هه‌زار دینار. كه‌مترین كه‌س رۆژانه 20 لیتر به‌نزین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی به‌كار ده‌بات، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو رۆژ ئه‌و بڕه‌ش به‌كار به‌رێت ئه‌وه ته‌نها 2 هه‌زار دینار ده‌چێته سه‌ر ئه‌و نرخه‌ی بۆ كڕینی به‌نزین پێویستێتی. حكومه‌ت روون و ئاشكرا ده‌ڵێت به‌هۆی بڕنی بوودجه و موچه‌ی هه‌رێمه‌وه‌و به‌تایبه‌تیش كه ئێستا له جه‌نگداین، پێداویستی جه‌نگ و ئیداره‌دانی و موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌ریه‌كه‌وه ئه‌ركێكی قورسه و حكومه‌ت ناتوانێ دابینی پێداویستیه‌كانی بكات، تا له‌م ئه‌زمه‌یه تێده‌په‌ڕین وه‌ك حاڵه‌تێكی ناچاری ئه‌و (100) دیناره‌ی خستۆته سه‌ر لیتری به‌نزین كه كه‌متره له پاره‌ی یه‌ك پیاڵه گوڵه‌به‌ڕۆژه. به‌ڵام كاردانه‌وه‌و لێكه‌وته‌كانی وا به ئاقارێكدا ده‌برێت كه دوور نیه ببێته هۆی له‌باربردنی زۆر ده‌ستكه‌وتی گه‌وره كه پێشتر به‌خوێنی رۆڵه‌كانی ئه‌م میلله‌ته به‌ده‌ستمان هێناوه.
تكایه بۆ 2 هه‌زار دینار سه‌ری میلله‌ته‌كه مه‌خۆن. هه‌ر به‌ڕاستی جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردن و مایه‌ی پرسیاره، ئایا ده‌كرێت میلله‌تێك له‌شه‌ڕدابێت و رۆژانه چه‌ندین كوڕی ئه‌م نیشتمانه خوێن بڕێژن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كه‌ترسی تیرۆر له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، هاوكات به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌م له‌نرخی به‌نزینی سه‌یاره‌وه، شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان برژێنه سه‌ر شه‌قام و رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان شاره‌كان دابخه‌ن. رۆژانه چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی بریندار له سه‌نگه‌ره‌كانی به‌رگرییه‌وه به برینداری ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ شاره‌كان، ئایا ده‌كرێت به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێ شۆفێری ئۆتۆمبێلی تایبه‌ته‌وه رێی گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه‌یان لێدابخرێت. كه ره‌نگه ده ده‌قه دواكه‌وتنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی بریندار ببێته هۆی شه‌هیدبوونی. ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی واده‌رئه‌كه‌وێت كه ناڕازین راست ده‌كه‌ن فه‌رموون له هه‌ڵبژاردنه‌كان تۆڵه‌یان لێبكه‌نه‌وه نه‌ك ئێستا شه‌قام و رێگه‌وبان بگرن.
كوردستان له‌دۆخی جه‌نگدایه، ئایا له‌كوێی دونیادا جه‌نگ بووه‌ته هۆی هه‌رزانی و به‌خته‌وه‌ری. هه‌موو جه‌نگێك باجی خۆی هه‌یه، ره‌نگه كوردستان یه‌كێك بێت له‌و وڵاته ده‌گمه‌نانه‌ی ئه‌م جه‌نگه كه‌مترین باجی خستۆته‌سه‌ر هاوڵاتیان، شه‌ڕی گروپێكی تیرۆریستی وه‌ك “داعش” باجه‌كه‌ی بۆ هاوڵاتیان به‌رزبوونی نرخی به‌نزین بێت، شوكرانه‌ی ده‌وێت نه‌ك خۆپیشاندان. ئه‌وانه‌ی له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا كه كوردستان سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كی جیهانی ده‌كات له‌شه‌ڕی تیرۆر، هانی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه، پێویسته ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه دوورنیه به‌كابردرنی خه‌ڵك به‌و جۆره ببێته هۆی سوتاندنی ماڵه‌كانی خۆیان و بڕینه‌وه‌ی گه‌ردنی خۆیان. چونكه یاریكردن به‌میلله‌ت و كردنی به ئامرازی به‌كاربردن، له‌ده‌ست ترازانی زۆر ئاسانه و دواتر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پێویستی به قوربانی گه‌وره‌یه. هیوادارم هێزه سیاسیه‌كان بۆ مه‌رام و ده‌ستكه‌وتی خۆیان، له ملانێكانی نێوانیاندا خه‌ڵك نه‌كه‌نه ئامراز و شه‌قام نه‌كه‌ن به گاڵۆكی ده‌ستیان، چونكه زۆر ئاسان ئاراسته‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆسه‌ری خۆیان.
سەرچاوە: خەندان