"an independent online kurdish website

ناردنی هێزی نیزامی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کوردستان بەمەبەستی بەرگری لە کورد و عێراق هەڵەیەکی زۆر گەورەیە ، کە لەمێژووی کوردستان بۆ هەمیشە دەنووسرێت و سەربەخۆیی دەکات بە هیوایەک کە هەتا هەتایە دەستمان پێ نەگات، ئەویش لە بەر چەن هۆ:hejar-kermashani

١_ هەر وەک هەموومان دەزانین کۆماری ئیسلامی تەنیا وڵاتێکە کە دەتوانێ لە مەسەلەی ئایینی و نەتەوەیی باشترین قازانج وەربگرێت، واتە لەو جیاوازییانە کەڵکی نابەجێ وەر دەگرێت و خۆی هەرجۆرە کە پێی خۆش بوو سیاسەت بکات.دەبێ لەداهاتوودا لە کەرکووک و خانەقین جاوەڕوانی شەڕی براکوژی بین لەنیوان كوردى شیعە، سونە، ئیزەدی و عەرەب و… و هەروەها شەڕی نیوان پارتی و یەکێەتی بۆ پێشگیری لە سەربەخۆیی کوردستان.

٢_ کۆماری ئیسلامی لەدوای رووخانی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام (داعش)، هیچ کات ئەو ناوچانە خاڵی ناکات کە بە بیانووی شەڕ لەگەڵ داعش هێزی هێناوەتە تێی خاكى پاكى كوردستان و هەریمی كوردستانیش ناتوانێ چۆڵی بکات پێێ . ئەمەش بەو واتایە دێ کە هزێک بۆ کۆنترۆڵ و دژی کورد لەناو خاکی کوردستان نیشتەجێ بووە، لە ناو خاکی کوردێک کە هەموو کات مێژوو لەبیر ئەکات.

٣_ بۆ هەمیشە هێزە نیزامی و سیاسییەکانی رۆژهەلات کە دژی کۆماری ئیسلامین وەکوو دێمۆکرات و کۆمەڵە وەکوو ئیستا کە لەکەمپ نیشتەجێ بوونە لەبەر پاراستنی برژەوەندییەکانی هەریمی کوردستان، دی ناتوانن دژ بە رێژیمی ئیران دەست بۆ چەک بەرن و شەڕ بکەن، ئەگەریش وابکەن ئێران لە دوولاەوە واتە دەتوانێ هێرشیان بکاتە سەر ، ئەمەش بەو واتایەیە کە ، ئەو هەڵەیە کە یەکێتی کردی نەتەنیا کوردستانی رۆژئاوا بوو بە ژیردەستی حکومەتی ناوەندی عێراق و ئێران، بەڵکوو خەڵکی رۆژهەڵاتیش بوو بە قوربانی ئەم سیاسەتە پیسەی یەکێتی.

بەڵێ یەکێتی لەبەر ئەوەی بتوانێت لەداهاتوودا لەبەرانبەر پارتی و گۆران خۆی بنوێنێت تا ايستا نه يك جار بلكو سەد جار بە خەڵکی دوو پارچەی رۆژهەڵات و رۆژئاوا خیانەتی کرد و ايكات و بەداخەوە ئەبێ تا رووخانی ئیران کورد چاوەڕوان بێت هەتا بەئازادی بگات ، هەر لەئێستاوە کە سپای پاسداران لەخاکی کوردستان نیشتەجێ بووە و جارێکیش هر له ام ماوه تەقەی لە پێشمەرگەی کوردستان کرد و دوایی بەهەڵە ناوی برد ، ئەبێ چاوەڕوانی ئەوە بین کە پێشمەرگەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵات بکەونە بەر پەلاماری تیرۆریستی  و وەک موجاهدینی خەلق هەمو ورۆژێ بدرێنە بر گولە خومپارە و هیرشی کەسانی نەناسراو و دوایی به سەرکەوتن ناوی لێ ببات و هەموو رۆژێک براکان و خۆشکەکانمان ببن بە قوربانی خیانەتی یەکێتی و هريمى كوردستان.

بەڵێ هاتنی کۆماری ئیسلامی بۆ کوردستان لەبەر رەزای خودا یان رزگارکردنی خەڵی مەزڵووم نەبوو، بەڵکوو بەقەوڵی فارسەکان کە دەڵێن “گربە برای رضای خدا موش نمیگیرە” ، بۆ ئەو ەبوو کە بتوانێت بۆ هەمیشە زوانی كورد ببڕێت و دەستی لە دەسەڵات ببڕێت.

هەڵەیەک کە لەمێژووی کورد و کوردستان بۆ هەمیشە دەنووسرێت و هەموو دونیا ناوی ئەبات. 

 

سپاسی کاک ئەرسەلان یارئەحمەدی دەکەم کە زەحمەتی وەرگێرانەکەی کێشاوە 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی