گه‌لۆ ده‌بێت که‌ی بێت ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه حه‌ز به ناره‌وایی کردن و تێکچڕژان و وه‌زعی ناله‌بار دژ به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌ن،بۆ هه‌تایه واز بێنن و چیدیکه نه‌بن به ئاگر خۆشکه‌ره‌وه‌و گڕ له مال و ژیانی خه‌لک و وه‌دی هاتنی پشێوی و ئاژاوه‌گێران
و درۆ‌و بوختان و شتی ناڕاست بێین ، له پێناوی سه‌رکه‌وتنی خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان ڕک و ڕاست و دڵسۆزی هه‌میشه‌یی سه‌رکه‌وتن بن، هه‌رگیز ڕێگا به خۆیان نه‌ده‌ن که ببن به ئاگری بن کاو دژ به گه‌ل ونیشتمانیان فیته‌ی حه‌رامزاده‌یی لێ بده‌ن و له پێناوی هه‌ستی ته‌سکی حزبایه‌تیانه‌وه و یان خۆ فه‌رز کردنه‌وه‌یان موزایه‌ده له سه‌ر خه‌لکانی تر بکه‌ن و ناهه‌قانه بێنه مه‌یدان و چی که خه‌راپه بۆ خۆیی ئه‌نجامی بده‌ن و چی که باشیشه بۆ سه‌رکه‌وتنی دوژمنانه‌وه دنه‌ی بده‌ن، ئه‌مرۆ وه‌ک هه‌میشه کورد ده‌بێ هه‌موو له هه‌موو یه‌کگرتوو بێت و هه‌ولی به‌ره‌و پێشوه بردنی کورد‌و کوردستان ئامانج و هیوای خه‌باتیان بێت، به‌ڵام زۆر به داخه‌وه که ئه‌مرۆ ده‌بینین، که‌سانی ساده دل و نه‌زان و نه‌فام ده‌خه‌له‌تێندرێن و ناره‌وایانه پف ده‌درێن و دژ به خۆیی کار ده‌که‌ن و ته‌نیا مه‌به‌ستیان تێکدان و ئاژاوه نانه‌وه‌یه دژ به هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد.
دیاره که ساده دڵان ده‌که‌ن به کالای سوته‌مه‌نی و له پێناوی سستێکی زۆر که‌م و چوننا به کاریان دێنن و ده‌یان هێننه ناو ململانیی سیاسه‌ت و له به‌ر چاوی میدیاکانه‌وه خۆیان ده‌رده‌خه‌ن که ئه‌ننه‌ما ئه‌وان فریشته‌ن و ئه‌وان خه‌لکانی ترن کاری ناڕه‌وا ده‌که‌ن و بۆ چه‌ند قرۆشێکه‌وه ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌موو ده‌ستکه‌وت و کاره باشه‌کان له ژێر ئه‌و په‌رده‌وه،تێک بده‌ن، که گه‌لێک به داخه‌وه له‌م کوردستانه‌ی ساله‌ها وێران کراو له ژێر چنگی داگیرکه‌رانه‌وه،ئه‌مرۆ گه‌لێک کاری ناره‌وایانه‌و دژ به خاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان ئه‌نجام ده‌درێت و مرۆ هه‌ست به زۆر شت ده‌کات،که هه‌مووی به زیانی کوردستانه،له‌م کاته‌دا که ده‌بینین کوردستان به‌ر هێرش وپه‌لامارو ئه‌و وه‌زعه ناله‌باره‌ی دوژمنانه‌وه که‌وتووه، که‌چی هه‌ر واز ناهێنن و زۆرن ئه‌وانه‌ی که ته‌نیا له دژی به‌رژه‌وه‌ندی کورد‌و کوردستانه‌وه له خزمه‌تی داگیرکه‌ران و بێگانه‌کانه‌وه دان و دڵسۆزانه کاری خۆیان بۆ دوژمنانه‌وه ده‌که‌ن،که ئه‌مه‌ش هه‌ر له کۆنه‌وه پیشه‌ی خیانه‌تکاران و ئه‌وانه بووه که هه‌رگیز هه‌ستی به‌رزی کوردایه‌تیان له دل و ده‌روون دا نه‌بووه و نیه،ئه‌وانه‌ی که ئه‌مرۆ ته‌نیا بۆ چه‌ند شتی ناره‌واو ناڕاست دنه‌ی خه‌لک ده‌ده‌ن که بێنه سه‌ر خیابانه‌کانه‌وه،له هه‌ر لایه‌ن و که‌سایه‌تی و شوێنێکه‌وه بن،ئه‌وانه دژ به کورد‌و کوردستانن و جیاوازیان نیه له گه‌ل دوژمنانه‌وه، ئه‌مرۆ ده‌بینین که کورد توش به کاره‌سات و وه‌زعێکی نالبه‌ارو هێرشێکی زۆری دوژمنان و ترۆریستان بوه‌ته‌وه،که ده‌بێ هه‌موو کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کوردستان به گیان و مال و سه‌روه‌ت و سامانیانه‌وه به‌رگری له‌م ده‌سکه‌وت و ئه‌زموون و ژیانی خۆیان بکه‌ن، ئه‌مرۆ کورد پێویستی به زۆر شته‌وه هه‌یه،له‌م وه‌زعه‌دا گرانکردنی به‌زین ئه‌گه‌ر پیوستی نه‌بوایه هه‌رگیز واناکرا، له هه‌موو دونیادا وایه،که‌چی گه‌لانی تر ئاوا ده‌ست به خه‌راپکای ناکه‌ن دژ به هه‌نگاوه‌کانی حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان.
من پێم وایه که كوردستان یه‌كێكه له‌وان وڵاتانه‌وه که زۆر به که‌می بۆئه‌م جه‌نگه باجی خستۆته‌سه‌ر هاوڵاتیان، ده‌بینین ئه‌و شه‌ره داسه‌پاوه و نه‌خواسته‌ی گروپێكی تیرۆریستی وه‌ك “داعش” چه‌ند کاره‌ساتێکی مه‌زنه که هه‌موو کوردستانی گرتۆته‌وه،جا ده‌بێت له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌دا كه كوردستان سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتیه‌كی جیهانی ده‌كات له‌شه‌ڕی تیرۆر، هانی خه‌ڵك ئه‌ده‌ن بۆ تێكدانی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه، پێویسته ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو بێت كه دوورنیه به‌كاربردرنی خه‌ڵك به‌و جۆره ببێته هۆی سوتاندنی ماڵه‌كانی خۆیان و بڕینه‌وه‌ی گه‌ردنی خۆیان. چونكه یاریكردن به‌میلله‌ت و كردنی به ئامرازی به‌كاربردن، له‌ده‌ست ترازانی زۆر ئاسانه و دواتر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پێویستی به قوربانی گه‌وره‌یه. من وه‌کو کوردێک دڵسۆز بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌که‌م و به یاواتی سه‌رکه‌وتنی کوردستان به سه‌ر هه‌موو دوژمنانه‌وه،هیوادارم هێزه سیاسیه‌كان بۆ مه‌رام و ده‌ستكه‌وتی خۆیان، له ململانێكانی نێوانیاندا خه‌ڵك نه‌كه‌ن به ئامراز و شه‌قام نه‌كه‌ن به گاڵته‌جاری ده‌ستی خۆیان و زیان به گه‌ل و نیششتمانه‌وه بگه‌یێنن، ئه‌مرۆ و هه‌میشه یه‌کگرتن و خۆشه‌ویستی کوردستان و گه‌لی کورد وه‌سه‌ر ده‌خات، هه‌موو کوردێک ده‌بێ دلسۆزانه بزانێت که له‌وانه‌یه ئه‌م هه‌نگاوانه به کاره‌ساتی زۆر مه‌زن تر‌و به زیانی ته‌واوی خه‌لکی کوردستان بگه‌ڕێته‌وه.