"an independent online kurdish website

کاتێ ئاوڕ لە تەمەن وئەو مەودایەی لەگەڵ .ک.ز.ک . بەسەرم برد ،دەدەمەوە . بە پێویستی دەزانم لەئاست ئەم ناڕاستی و نا بوێریەیان لە سەر پرسی یەکگرتنەوە راوەستم و ،هەندێک راستی کە ئێستا دەرفەتی درکاندنیانە بخەمە ڕوو .celil_azad14

پیش ساڵی دووهەزار و جیابوونەوەی کۆمەلەی شورشگێڕی زەحمەتکێشان لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ،لەناوخۆی وڵات هەندێ باس وخواستی جدی وگرنگ هاتەئاراوە ،لەسەرپێویستیی دروستبوونی رێکخراوەیەکی چەپی کوردستانی کە کوردستانی بیرکاتەوە ،خۆی لە کلتوری چەپی سەراسەری دابرێت وبێتە مینبەری چەپی کوردی . نا چمە سەر بنەما فکریەکانی و هۆکارەکانی ئەم بیرەو سەرهەڵدانی. مەبەستم ئەوەیە ئاماژەیە بکەم کە من یەک لەوکەسانەبووم کەلەم بازنەوبابەتەدا چالاکبووم . باسەکەش لە لایەن کەسانێکی کۆنە کۆمەلەوە دەگەشتەوە کۆمەڵەو دەوروژێنرا . ئەم بەرێزانە خۆشیان چالاکی ئەم باسانە بوون و پاشان بەشی هەرەزۆریان دوای ٢٠٠٠لەگەڵ کۆمەلەی شۆرشگێر ئاشتبوونەوە وهەندێکیان ئێستاش هەر لەگەل کۆمەلەی شٶڕشگێڕ کاردەکەن .

بەجیابوونەوەی کۆمەلەلە حیزبی کۆمۆنیست تاو وتین و،خورۆشانێکی هەرە بەرچا و کۆمەلەوکۆمەڵی کوردەواریی گرتەوە .پاش ماوەیەک من ڕاستەو خۆ بووم بە یەک لەوکەسانەی کە پەیوەندی توندو ئۆرگانیکی بە کۆمەلەوە پەیداکرد. نایشارمەوەلە زۆربەی دیدارەکاندا کە بە نهێنی دەچوومەلای کۆمەلە سەرەرای ئەوەی زۆر کەسم دەدیت لە هاورییانی کۆمەلە وەک کاک عەبدولای موهتەدی . کاک محەمەدی شافعی ، رەزا کەعبی و ه…..هتد

زۆرینەی دیدارەکانی من لەگەل کاک عومەری ئیلخانیزادە بوو . هەردەم کە دەم دیت هەلسوراو چالاک گورج وگۆڵ و دڵسوزو لەخۆبردوو دەم دیت . تایبەتمەندیەکانی کاک عومەر کاریگەری زۆر ئەرێنیان لەسەر من دانا. زۆرتر وزۆرتر لەکۆمەلە نزیکبومەوە روونە من تائەودەم هیچ کات ولە هیچ شوێنی کاری سیاسی ورێکخراوەی وهاوبەشم لە گەڵ کاک عومەر نەکردبوو.مەخابن لە جیابوونەوەی ٢٠٠٧ دا من لە ئێران وکوردستان نەمابووم و نەم دەتوانی ڕاستەوخۆ کاریگەریم لە سەر ئەم جیابوونەوەیە هەبیت ،هەرچەندە پێشتر ئاگاداری کێشەکان بووم وچەندجاریش بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارە و دەرمانێک دیداری کوردستانی باشورمان کرد بە داخەوە بێ ئاکام بوو.

لە تورکیاو لە شاری کەیسەری ولە ئاوارەیدا بە رێگای نێت وتەلەفۆن وهۆکارەکانی دیکەوە بێ پسانەوە لە پەیوەندیدا بووم لەگەل کاک عەبدولاو کاک عومەرو زۆریک لە هاوڕێیانی تر . هەمیشەو هەمووکات هاوارم ئەمەبووکە کۆمەلە بەرگەی جیابوونەوەیەکی تر ناگرێت وتکایە دەست راگرن و بائەم کارەنەبێت . یەک لە هەوڵەکانمان نامەو تۆمارێک بوو بۆ کاک عەبدوڵاو عومەر بەناوی بەشێک لە نوسەران ورووناکبیرانی رۆژهەلات کە ئیستا ش هەرماوە . لەم نامەیەدا داوای یەکریزی ویەکێتی دەکەین لە کۆمەلە کە بەداخەوە وادەرنەچوو. لە کۆی قسەودانوستان وگفت وگۆدا لە گەل کاک عەبدولا هەرئەو دەمە کە باسی دانان و دابەشکردنی کورسیەکانی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەلەی شۆڕشگێڕ بوو لە گەڵ کەمینەی ئەوکات و، قسەلە ٥کورسی ناوەندیی دەکرا، کاک عەبدوڵا هەلکشابۆ ٧ وپاشان ٩ و پاشتریش ١١ کورسی کەبەداخەوە نەکراو جیابوونەوە خۆی سەپاند .

پاش جیابوونەوە وبەهۆی هاورێیەتی و نزیکیە کە لە گەڵ کاک عومەر بووم و بەشێکی زۆری هاوەلانی ناو شارەکانم لەگەڵ ک.ز.ک. کەوتبوون منیش لەگەل ئەوان کەوتم شتەکەم بەراست زانی (ریفۆرم ) .هەرچەندە هەرگیز بە جیابوونەوە رازی نەبووم و نیم و هەموو توانای خۆم خستەگەر بۆ یەکگرتنەوە بەڵام کاتێ کە ، ک،ز،ک ، جیابووەوە هەموو توانای خۆم تەرخانی خزمەتکردن وهاوکاریکردنی کرد وەک نمونە دەتوانم ئاماژە بەهەندێ شت بکەم . لەکاتێکا کە خۆم ئاوارەبووم و هەموو سەروەت و سامانم لە دەست چووبوو ودەچوو، چەندین جار بە چەندین دەفتەر دۆلار یارمەتی ،ک،ز،ک ،مداوە کە تائێستاش بەشیک لەو پارەیە هەر نەدراوەتەوە . سەرەرای ئەمەش و لەم دۆخەشدا لە پەیوەندی لە گەل هیزەکانی باشوری کوردستات و سەرکردە دیارەکانی خوازیاری یارمەتی دانی ک،ز،ک بووم و لە هەموو هاورێ و پەیوەندیەکانی خۆم بۆ هاوکاری ئەم پێکهاتە سودم وەرگرت لە کاتێکا کەخۆم ئاوارەبووم و دەربەدەر . دیارە ئەگەر پیویست کات کەسایەتی، جۆری یارمەتی ،رادەکەشی لەکاتی خۆیدا دەدرکێنم . ناساندی بێ پسانەوەی میدیای کۆمەڵەی زەحمەتکێشان ، ناساندنیان بە هیزو لایەنە ئیرانیەکان ، سازدانی ریکخستنی ئەمریکایان و ….هتد

پاش بە واقع بوونی جیابوونەوە و هاتنە ئەمریکام لە سەر خواستی سکرتیرکاک عومەر گەرامەوە کوردستان کە خۆی چیرۆکێکەو لە کاتی خۆیدا شیاوی باسکردن ، هەرلە یەکەم رۆژەکانی گەرانەوەم بۆکوردستان جۆرە بیتاقەتی و دڵە راوکەیە لام سەری هەلداو ئەنجامەکەی کۆی نامەگەلێکە لە دەرفەتی شیاوی خۆیدا بلاوی دەکەمەوە(هەرچەندە کۆی نامەکانی ئێمە بۆ کۆمیتەی ناوەندی وکاک عومەر کتیبێکی ١٣٠ تا ١٥٠ لاپەڕییەو لەم رۆژانەدا رەنگە بلاوبیتەوە کەزۆر پرس وبابەت لەخۆی دەگریت هەروەها یەکگرتنەوە ) یەک لەوانە نامەی مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١١ کەبلاوبۆتەوە . بە گفتو گۆ و دانوستان، پەیوەندی ولێدوان ،هەوڵم دا کە فەزای فکری وفەرهەنگی یەکگرتنەوە چەکەرەبکات و هەرگیز لێی خافڵ نەبووم . بە درێژی هاوکاریم لە گەل کۆمەڵەی زەحمەتکیشان پەیوەندی باش و بتەو دۆستانم لەگەڵ هاورێیانی ،ک،ش ، هەبوو . بێ پسانەوە قسەم لە گەڵ کاک عەبدوڵا کردوەو شەرافتم شاهید دەگرم موبەموو هەموو باسەکانیشم وەک خۆی بە سکرتیری ،ک،ز،ک گێڕاوەتەوە وبە ئاگاداری خۆی بووە . یەکەم هەوڵ نامەی ٧ نەفەرەبوو کە بەداخەوە رەوتی گونجاوی خۆی نەبری ووای لێهات کەهات . قسەی بەردەوامم لە گەل لایەنەکانی باشور بۆ یەکخستنەوەمان و سود بردن لە هەموو ئەگەرێکی باش وگونجاو کردوە . یەک لەو ئەگەرانە هاتوچۆی بێ پسانەوەکانی هاورێی ئازیزم محەمەد رەزا ئەسکەندەری بوو کە سەردەمانێ کاک عومەر بە هەڵجون وقەڵسیەوە پیدەگووت تۆ سەر بە عەبدولای موهتەدیت ، ئەسکەندەری شەیداو هەلوەدای راستەقینەی یەکخستنەوە ویەکگرتنەوەی کۆمەلە بووەو هەیە . ئاکامی ماندوو بوونەکانی ئەم ئازیزە نامەی ساڵی ٢٠١١ کاک عەبدولا بوو . دەقی نامەکە هەر ئەودەم گەشتەدەستی کاک عومەر خۆی وتا ئێستاش نە باسیکرد نە رای لەسەریدا ، دوا هاتوچۆی کاک محەمەد نامەی .ک.ز.ک . و تەلە فۆنی کاک عومەر بو بۆ کاک عەبدوڵا . پێش هەشت مانگ کە بابەتی یەکگرتنەوە و دانوستان کەوتە بواری کاری جدیەوە دیسان زۆر بە راشکاوی ولێبراوییەوە هەولم دا بۆ بەئەنجام گەشتنی . بە داخەوە پێش ئەم بەروارەو دوای جدی بوونی دانوستانەکانیش تەیفێکی دیاریکراوی ناو ،ک،ز،ک، دژی یەکگرتنەوە بوون و هەن و دەبن . لە هەلبژاردنی دەستەی دانوستانکاردا بە ئەجندای رەزا کەعبی و بۆ بە ئەنجام نەگەشتنی باسە کان و نەزۆککردنی باسی یەکگرتنەوە دەستەیەک هە لبژێردرا کە بە ئاشکرا دوو کەسیان دژی یەکگرتنەوە بوون و بە هەموو توانای خۆیانەوە هەولیان دەداو دەیدەن ئەم پرۆسەیە سەر نەگرێت کە بریتی بوون لە رەزا کە عبی و فەریبا محەمەد ی . لە راستیدا دەمراستی تێکدانی یەککگرتنەوە لە ،ک،ز،ک دا رەزا کەعبی بوو وە هەیە .

هەرکات کاک عەبدولا کۆنەپۆشی رۆژی دانیشتن و دانوستانی دیاری دەکرد رەزا بە ئەنقەست دوو رۆژ یا زیاتر دوای دەخست . دەیگوت خۆ ئیمە پیاوی ئەوانین بۆ ئەوان میژوو دیاریدەکەن و وانابیت ، یەک دووجار کە بەرپرسایەتی خرایە ئەستۆی خۆی هەررۆژبە بەهانەیەک دوایدەخست وپەکی کۆبوونەوەکانی دەخست ، بەردەوام دژایەتی کاک عەبدولای کۆنەپۆشی دەکردو وای نیشان دەداکە بەلای کۆمەڵەی شٶڕشگێڕدا دای دەشکینێ، لە کاتێکدا وانەبوو . زۆر جار کارشکینی و تەگەرەکانی رەزا دەگەشتە رادەیەکە من خۆم چوومە لای کاک عومەرو بە رۆشنی ووتم کاکە ئەگەر نایکەن خەلک دەستخەرۆ مەکەن و بۆ دێلیت رەزا وا بکات . سەفەری بە ئەنقسە و درۆی رەزا بۆ دەرەوەی کوردستان وەک بەرپرسی دەستەی دانوستانکاری .ک.ز.ک. بۆ دوو مەبەست بوو .

١_دواکەوتنی دانوستان و گفتوگۆکان و تەگەرە خستنە بەردەم ئەم کارە و تا دەتوانی دریژی بکاتەوە بۆ ئەوەی ماندوبوون و بێ هیوای دروستکات

٢_بۆ دیدار و چاوپکەوتنی دژبەرانی کۆمەلەی شٶڕشگێڕ کە چەندین کۆبوونەوەی لە گەل سازدان و لە هاتنەوەدا وای نیشان دەدا کە زۆر ن و ئەوان قسەی سەرەکی دەکەن و کۆمەڵەی شٶڕشگێڕ دووچاری قەیران دەکەنەوەو ،باوەریان بە کاک عەبدولا نیە . رەزا حەتمەن بیریەتی کە هاتەوە هات بۆلای من و ووتی ئەوە کاک محەمەدی شافعی پێیخۆشە لەگەلت قسە بکاو لازمە تۆ قسەی لەگەل بکەیت جا راستیەکانت بۆ دەردەکەوێت (من بە راستی نازانم کە کاک محەمەدی شافعی ئاگاداری ئەمەبیت یانا ) من هەر ئەوکات ووتم رێزم هەیە بۆ کاک محەمەد بەلام ئیستا کاتی ئەم باسانەنیە وتۆ نەدەبوو لەگەڵیان کۆبویتایەوە چوون باشنیە و گرفت بۆ یەکگرتنەوەسازدەکات .

لەگەرمەی دانوستانەکاندا ولە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا رەزا خوازیاری بلاوکردنەوەی بەیانەمەیەکی تووند بوولە دژی کۆمەڵەی شٶڕشگێڕ وسەرکردایەتیەکەی بە بەهانەی ئەو مامەلەی لەگەڵ بەریزان محەمەدی موهتەدی وسیادەت کراوە کە داواکەی دەنگی نەهانی . لەبەر پارێزگاری ئازادی وماڤی ئەندامان ودیموکراسی حیزبی نەبوو . ئەم فێلەی رەزا بۆ تێکدانی فەزای گفتوگۆ وبە بەنبەست کێشانی بوو،(هەرلەم کۆبوونەوەیەدا من پێشنیارمکرد دۆستانە ولە رێگای گونجاوەوە قسەلەگەل . ک،ش، بکەن و نیگەرانی دەر برین ) ئەو هەموو نوسینە نە شیاوانەی کە کەسانێ لە ئەندام ودۆستانی .ک،ز،ک، بە دەستوری رەزا دژی کاک عەبدوڵادەیان نوسی و نوسینەکانی رەزا خۆی ماون و گەواهی خراپکاری ودژایەتیەکانی رەزان . کار بە جێگایە گەشت کە بە نوسین بۆ کاک عومەر خۆیان نوسی کە دەست هەلگرە لە سکرتێری تۆ بۆیە یەکگرتنەوە دەکەی جێگری کاک عەبدولات پێ قبوڵ دەکرێت وناتەویت جێگری رەزا بێت .

ئەم نوسینە پراوپر ویستی رەزا و قسەی خۆی بووکە لەزمانی خەلکی دیکەوە دەری دەبری. بیگومان رەزا باش لەبیری ماوەکە کاتێ باسی ئەوەی کرا کە لەیەکگرتنەوەدا ناو هەرناوی کۆمەلەی شۆڕشگیر دەبیت زۆر راشکاو ووتی زۆرباشە ناو بۆئەوان و سکرتیری بۆ ئیمە دیارە ئیمەی رەزا واتە خۆی زیاتر لە دەیان جار بە راشکاویی و ئاماژە و هەندی جار بەشەرمەوە بە خۆمی ووتوە تانەبیتە سکرتیر یەکگرتنەوە مەحالە .روونە هەر ئەوکاتانەش ولامی خۆی دەگرت کە تەنیا یەک رستەبوو (ارزوبر جوانان عیب نیست ). رەزا باوەری وایەو وابووئەگەر بۆیەک رۆژیش بێت دەبیت ببیتە سکرتیرو لای ئە وئەمە پرۆژەیەکی میژووییەو ئەو دەبیت خۆی لە میژوودا بەم جۆرە زیندوراگرێت . لە هەموو کۆر وسمینار وکۆبوونەوەکانی کۆمیتەی ناوەندی بی پسانەوە دژایەتی یەکگرتنەوەی بە راشکاوی ونا راشکاوی کرد ، ئەگەر وانیە با رۆژەڤی کۆبوونەوەکان بڵاوکەنەوە و خەلک راستی و ناراستی شتەکان بزانیت . لە هەردوو کۆبوونەوەی هاوبەشی کۆمیتەی ناوەندیدا یەک ووشە دژی یەکگرتنەوە وجیاواز لە قسەکانی کاک عەبدوڵا نەوترا. تەنیا چەند ووردە قسە یە نەبێت ئەوە تەنیا من و کاک عەبدولای کۆنەپۆشی بووین کە من بە وردی لە سەر شوناس و فرەرەهەندی سیاسی و بەمانایە ئازادی حیزبی قسەم کرد وکاک عەبەی کۆنەپۆشی وا را شکاو قسەی کرد کە کاک عومەر وەک پیشەی هەمیشەی بەقەڵسی وهەلچونەوە ووتی ئەوە رای ئیمە نیە ،دەی ئەگەر وانیە با دەنگەکانی ئەم کۆبوونەوە بلاوکەنەوە .

لە کۆبوونەوەی دووهەم کە باس لە بنەماکانی کۆمەلەو ناسنامەی سیاسی کرا من قسەم نەکردو چاوەروان بووم کەرەزا قسە بکات چونکە رەزا خۆی بە سوسیالیست دەزانیت و دژی سوسیال دیموکراسی و کوردایەتیەو بەتەما بووم قسەبکات چوون لە دەرەوەی کۆبوونەوە وای ووتبو کە بەرپەچی هەموان دەداتەوە ولە سوسیالیست بوونی کۆمەلە قسە دەکات بەلام وەک پیشە ی هەمیشەی نەک هەر ورتەی نەکرد بەلکو بە زیادەوە قسەکانی کاک عەبدولای راستکردەوە .دژایەتی ئالای کوردستان و سوکایەتی بە سرودی ئەی رەقیب لە کۆبوونەوەی لاوانی رۆژهەلات یەک لە کارە شیرینەکانی رەزا بوو لە کۆبوونەوەی . ک، ن، دا ئەم باسانە کراون ئەگەر وانیە بە بلاوکردنەوەی بێ سانسۆرئ کۆنوسەکان راستیەکان بە مەردم بڵێن . بیرتانە بە هانەی بلاوکردنەوەی بەیانامەی هاوبەشتان گرت و وازتان نەدەهانی و لە ناو تەشکیلات دا بلاوتانکردبوە کە ئەوان ئامادە نین ناومان بێنن ،کاتی دەرکەوت وانیە وئامادەن .لە سەر دارشتنی دەقەکەی رەزا چۆن بووبوو بە کۆمۆنیستی هەزار ئاتشە . باشە کاک عومەر ئەگەر ئە و هاورییانەی کە چوونەوە ناو کۆمەلەی شۆرشگێر لە گەل بارام دا بە کۆمەلە نازانی و دەتانووت ئەوە بچو ککردنەوەی ئیمە یە،با شە ئەگەر ئەوان کۆمەلە نەبوون کێ کۆمەلەیە کاک عومەر ؟. ئەمەیە خۆ بە کوێخا زانین و کۆمەلە بە ملکی تەلق خۆ زانین . بیرتە کاک عومەر هەر ئەو دەم ووتم نا ئەوانە کۆمەلەن و ناوهێنانیان بە کۆمەلە راست و رەوایە .

کۆمەڵەی سٶرشگێڕ کارێکی رەوای کردوە کە ئەم ئاماژەی داوە ،بەڵام رەنگە ئیستا لەم قۆناخەدا پێویست نەبووىیت ، چۆن هەلجویت ودەت ووت ئەم درکە لە پێی عەبدولا دەردێنم . کاک عومەر خۆدەزانی کۆپرسیارێکتان بۆ عوسمانی خەلیلی ریزکردو خۆت بە ناوی ئەوە وە ولامت دایەوە وبە هەزار ئەم لاو ئەولا عوسمانتان رازیکرد کە بە ناوی ئەوە وە لە زاگرۆز پوستکەتاندا بلاوبیتەوە هەر بۆ تیکدانی رەوتی یەکگرتنەوە . عوسمانی کە بۆ میژوو وەک ئەمانتێکی ئەخلاقی زۆر دلسوزی یەکگرتنەوە بوو وە بە جدی هەولی دەدا کەبگاتە ئەنجام . کاک عومەر بیرتە دەتگوت لەگەل نەیارانی عەبدولا پیکدیم و لە کردەشدا واتکرد . زۆر هەولتان دا لەگەل رەزا کە بە خۆتان و ئەوانەوە زەبر لە کۆمەلەی شٶڕشگێڕ بدەن من نازانم ئەو بەریزانە چۆن ولامی ئیوەیان دایەو ە ، بەلام لە ئاکامدا دەرکەوت ئەو بەریزانە لەوە وشیار ترن کە بێنە کایەی رەزاو تۆوە ئەوان ئەزموونی کاریان لەگەلتان بوو .

کاک عومەر بیرتە کە ووتم کاکە ئیمە بە ٤٠٠٠٠٠هەزار دۆلار قەرزەوە چی ولامی کۆمەڵەی شٶرشگێڕ بدینەوە هەلجویت و ووت کام ٤٠٠٠٠٠هەزار دۆلار نا وانیە عەبدولا دەبی ١٠٠٠٠٠٠ ملیون دۆلار بدات کە پیکەنیم ووتم کاک عومەر وادیارە مامەلەیە نەک یەکگرتنەوە . ئەویش ٤٠٠٠٠٠ هەزار دۆلارێ کە کەس نازانێ لەکێ وەرگیراوە بۆچی وەرگیراوە وەچۆن خەرجکراوە . دەی ئێستا کۆمەلەی شۆڕشگێر دەیەویت کام سەروەت وسامانی کۆمەڵەی زەحمەتکیشان دەستبەسەردا بگرێت ؟!!!! کاک گیان تۆ لەسەرەتاوە هەرباسی هاوکاری وهاوخەباتی کۆمەلەکان ودیموکراتەکانت دەکردو دەت ووت ئەگەر یەکیش نەگرین دەتوانین پێکەوە کار کەین من و هەندی لە هاورییان زۆر بە پەرۆشەوە بۆ بەئەنجام گەشتنی ئەم برگەیە هەولمان دا چون باوەرمان وابوو کە ئەم کارە کۆمەلەکان و دیموکراتەکان لیکنزیک دەکاتەوە ، بەلام کاتی بەروونی دەرتخست کە لە پرۆسەی یەکگرتنەوە تەنیا مەبەستت بەیانامەی هاوبەش و دەرکەوتن لە گەل ئەو سی هیزەیەو یەکگرتنەوە بەهانیەو دەتانەوێت بەم بەهانە رەسمیەتی حیزبی چوارەم بوون لە کوردستاندا بۆخوتان دەستەبەرکەن ،ئێمەش کەوتینە دژایەتی و ،ئیستاش بەروونی دەڵین هەر جۆرە رەسمیت دانێ بە دوو کۆمەلە و دوو دیموکرات دژایەتی ئیرادەی گەل و بزاوتی کوردو میژووی راپەرینی کوردیی رۆژهەلات .

کاک عومەر بۆ بەجەماوەر ناڵێت کە رەزا وهاوبیرانی باوەریان بە کوردایەتی وخەباتی رزگاری نەتەوەیی وئاڵای کوردستان وسرودی نەتەوەیی کورد نیە . خۆیان بە کۆمۆنیزم و رزگارکەری چینی کرێکاری دنیا دەزانن . گاڵتەیان بە سوسیال دیموکراتی وکلتوری کورد دیت. دەیانەوێت بە قسەی خۆیان کومەلە هیز ورێکخراوی چەپ وسوسیالیست بیت .چەپ وسوسیالیستی کە ناتوانن یەک خەتی لەسەر بنوسن کاک عومەر بۆ میژوو وەک ئەمانەتی ئەخلاقی و ویژدانی تۆ هیچ کام لەم روانگەو هەلوێستانەت نەنواندووە ، بەلام لە ئاست هەموویدا بیدەنگیت و بە خشکە رەزا هەرچی دەکات جاوپوشی دەکەیت بۆ ؟!!!!

کاک عومەر لە گەرمەی گفتوگۆکاندا تۆ نەت دەدیت کە رەزا چۆن فەزا سازی دەکات وبەسوک باسی سەرکردەکانی .ک،ش ، دەکات . چۆن شاڵاوێ لەنوسینی دژی کاک عەبدولا بەری خست .کاک عومەر بریار نەبوو رەزا گەرایەوە بەرخورد بکەیت وجڵەوی تیکدان و گێرەشێوینیەکانی بگری ؟ کاک عومەر پیم نەگوتی هیج هۆیە نیە بۆ مانەوەی من و منەکان لیرە و لەم دۆخەدا یا دەبیت لەگەل رەزا لیک براسیین یا موتەمەدنانە ئیمە دەرۆین، نە ووت من رەوانەی ئەوروپای دەکەمە وە و دەزانم رەزا دەیەویت چی بکات و نیازی ویرانکردنی پرۆسەی یەکگرتنەوەیە. نەت وت رەزا دژایەتی تۆ دەکات وئاشکراو نهێنی پاشقلولت لیدەداو ئیترقبوڵی ناکەم . ئاخری بوو بەچی بووبەوەی کە خۆشت بچیتە بەرەی رەزا و بنکۆلی یەکگرتنەوە بکەیت . کاک عومەر نەم ووت تا ئیستا دوو شت من و هەندیکمانی لە ک،ز،ک، هیشتۆتەوە بۆ من هیوا بە یەکگرتنەوە و دوستایەتی تۆ کەچی بەداخەوە ئەوە دوستایەتیەکەی تۆ و ئەوەش یەکگرتنەوە کە دووچاری چیتانکرد . کۆبوونەوە یەک لەدوای یەکەکانی رەزا بۆ تێکدانی پرۆسەی یەکگرتنەوە لە دەرەوە ولە سمیناری ئاڵمان لە رٶژی روون ئاشکراترن ئاخر وەک فارس دەڵیت باوەر بە سوێندی حەزرەتی عەباستان بکەین یا کلکی کەڵەشێرەکە . بڕیا بم توانیبا و بەرژەوەندی بزاوتی کوردو هەندێ شت ریگایان بدایە هەمووشت بدركێنم .

خەلک و ولات خەباتکار وسیاسی راستبێژوخاوەن جورئەتیان دەوێت . بەناراستی وشاردنەوە و هەڵگەرانەوەی راستیەکان هیچ ئاکامێک بە دەست نایەت .

 

جەلیل ئازادیخواز

٣/٩/٢٠١٤

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی