له مێژه گه‌لی کورد نامراد و ژێر ده‌سته‌و ماف خوراو و زوڵم لێ کراوه، وه‌ک گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی ئه‌مرۆ له سه‌ر رووی خه‌مین بێ وه‌ڵات و بێ کیان و ساله‌های ساله داگیرکه‌رانی کوردستان
به‌وپه‌ڕی دڕنده‌یی و نامرۆڤیوه دژ به‌م نه‌ته‌وه‌یه هه‌نگاو داوێن و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که کورد گه‌لێکی ئاشتی خواز‌و مرۆڤ دۆست و خاوه‌ن که‌رامه‌ت و ئازایه‌تی و دلیریه،ئه‌وان دوژمنانه‌ی کورد وایان له زۆربه‌ی جیهانیان گه‌یاندووه که کورد گه‌لێکه له دێوو جن و ده‌چێت و پیاو خه‌راپن و له ڕێزی ترۆریستانه‌وه حساب کراوین، به‌ڵام چه‌ند سالێکه هه‌ر له دوای روخانی دکتاتۆره زله‌که‌ی به‌غدا، واته سه‌دامی خوێن ڕێژ، به هۆی خه‌بات و تێکۆشانی کورد و رووی ڕاستی ئه‌م گه‌له به‌شخوراوه‌وه و په‌یوه‌ندی پاک و ڕاستی له گه‌ل جیهانیان و له سایه‌ی سیاسه‌تی دروستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ڕێزدا کاک مه‌سعود بارزانی، ئه‌وان سه‌ر‌دانانه‌ی بۆ و‌ڵاتانی ده‌ره‌وه‌و به تایبه‌ت بۆ ئه‌وروپا توانیویه‌تی که به هۆی دۆستایه‌تیوه ئه‌وان وه‌ڵاتانه وا لێ بکات که تا ڕاده‌یه‌ک به پێچه‌وانه‌ی پڕوپاگه‌نده‌کانی دوژمنانی کورد برواننه‌وه کوردستان و گه‌لی کورد، که دۆستانی وه‌ک فه‌ره‌نسا و گه‌لێ له وه‌ڵاتانی تر که کورد به دۆستی خۆیان بناسن کارێ بکات که ئه‌وان ده‌وله‌تانه ڕێزدارانه به‌رگری له کورد‌و کوردستان بکه‌ن، سه‌رۆکێکی وه‌ک سه‌رۆک کۆماری بێت و فه‌ه‌ره‌نسا سه‌ردانی کوردستان بکاتن،که ئه‌م سه‌ردانه‌ی سه‌رۆکی فه‌ره‌نسە بۆ کوردستان مانایه‌کی زۆر گه‌وره و خۆشه‌ویستی گه‌لی کوردی هه‌یه که وه‌ڵاتێکی خاوه‌ن ڤیتۆ و زڵهیز له‌م جیهانه‌ی ئه‌مرۆ دا سه‌رۆکه‌که‌ی بێته کوردستان، ئه‌م سه‌ردانه ره‌هه‌ندێکی زۆر زۆر‌و له‌بارو چاک هه‌ڵده‌گرێت،که له دیرۆکی ئه‌مرۆی کوردستان دا به ڕوداوێکی سیاسی زۆر گه‌وره‌و مێژوویێکی پڕ له شانازی بۆ کورد‌و کوردستان و ده‌سکه‌وتێکی میللی کورد و مه‌زن له قه‌له‌م ده‌درێت، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌و ڕیزدارانه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مرۆی کوردستان که توانیوه‌یه‌تی له‌و ماوه‌یه‌دا به تایبه‌ت له سه‌فه‌ره‌کانی بۆ وه‌ڵاتی فه‌ره‌سا و ئه‌وروپا ئه‌وان کاریگه‌ریه‌تیه به‌م شێوه وه‌دی بێنێت، که دۆستێکی ئاو اوه‌ک فه‌ه‌نسای زلهێز و هاوکار بۆ گه‌لی کورد‌و کوردستان بێنێته مه‌یدان و دۆستایه‌تی گه‌لی کود سه‌ربه‌زانه بکات، له ڕۆژێکی ئاوادا که کوردستان که‌وتۆته به‌ر په‌لاماری دوژمان و ترۆریستانه‌وه و ئاوا ڕوو له کوردستان بکه‌ن، ئه‌و سه‌رۆکه مه‌زنه و ڕێزداره‌ی ده‌وله‌تی فه‌ره‌نسا بێت و سه‌ردانی هه‌ولیری پایته‌ختی کوردستان بکات.
دیاره که ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر سیاسه‌تی دیبلۆماسیانه‌ی کاک مه‌سعود بارزانی هێژا که وه‌ک سه‌رۆکی کوردستان و گه‌لێکی به‌بێ ده‌وله‌ت توانیویه‌تی که ئه‌م هه‌ل ومه‌رجه له بار‌و راست و دروسته بره‌خسێنێت و ئه‌م مه‌رجه نێو ده‌وله‌تیه به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه بۆ گه‌لی کوردی بێبه‌ش له مافه ره‌واکانی خۆیه‌وه وه‌دی بێنێت، که پێم وایه روداوێکی تا بڵیی مه‌زن و گه‌وره‌یه،که ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌موو تاکێکی کورد و ته‌واوی لایه‌ن و حزبه سیسیه‌کای تر و هه‌موو که‌سایه‌تیه‌کی نه‌ته‌وه‌که‌مان و سیاسه‌توانه به‌ڕیزه‌کان و ناسراوه‌کانی کوردستان دڵسۆزانه له ده‌ورو به‌ری په‌یامی پیرۆز‌و سه‌رکه‌وتوانه‌ی سه‌رۆک بارزانی کۆ ببنه‌وه و له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و وه‌دی هێنای ده‌وله‌تێکی به هێزو پڕ له توانای کورد به دل وبه گیان هه‌ول بده‌ن هه‌موو هه‌ول ومه‌رجێکی ڕه‌خساو بۆ سه‌رکه‌وتنی کوردستان دژ به داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورد بقۆزنه‌وه، له ته‌ک ته‌واوی هه‌ل مه‌رجه‌کانی نێو ده‌وله‌تی ڕابن ، که به یه‌ک ره‌نگ وبه یه‌ک ده‌نگه‌وه خیتابی سیاسی کورد‌و کوردستان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنه‌کان به‌رن و ته‌واوی ناکۆکیه سه‌ره‌کیه‌کانی که داگیرکه‌ران و دوژمنانی کورد هه‌میشه دنه‌ی ده‌ده‌ن به ته‌واوی توری بده‌ن، دڵسۆزانه ته‌نیا مه‌به‌ست وهیوایان یه‌کبوونی ئه‌و خیتابه سیاسیه مه‌زنه‌وه بێت، هیچ لایه‌نێک ئه‌و مافه به خۆیه‌وه نه‌دات که.ده سكه وته گه‌وره‌کاني نه ته وه‌يي کورد بکات به قورباني ده سكه‌وتي چوك و كاتي حزبي و تایبه‌تی، ئه‌مرۆ هه‌ر تاک و که‌سایه‌تی و لایه‌نێکی کوردی ده‌بێت دڵسۆزانه و کوردپه‌روه‌رانه بیر بکاته‌وه و دڵسۆزانه هاوکارو هۆکاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌وان هه‌ل ومه‌رجانه‌ی ئه‌مرۆکه‌وه بێت، دژ به هه‌موو پیاو خه‌راپ و ئه‌وانه‌ی که له هه‌ولی خه‌راپه‌کاری و دوژمنایه‌تی گه‌لی کورد دان بێته مه‌یدان و کوردستانی خۆیان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی به‌ریت،که ئه‌ویش وه‌دی هێنانی ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کورد‌و کوردستانه،ده‌بێ هه‌ر دڵسۆزێکی ئه‌م کوردستانه ئه‌مرۆ چاوێک بکات به هه‌زار چاوو لێ نه‌گه‌ڕێت که پیاو خه‌راپ و داگیرکه‌ران و نه‌یارانی کورد بێنه سه‌ر خه‌ت و ئه‌م هه‌ل و مه‌رجه گرنگ و چاکانه‌ی که ئه‌مرۆ بۆ کوردستان هه‌كڵکه‌وتوه سه‌رکه‌وتوو تری بکات و دڵی دوژمنانی کورد شاد بکات و ماف به خپیه‌وه هه‌رگیز نه‌دات که هه‌ولی تێکچڕژان و ڕقبه‌رکێ و ناکۆکیه‌کان زیندوو بکاته‌وه و کۆنه کایان به با بکاته‌وه .