"an independent online kurdish website

حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران هەر لە زووەوە دەستی بە خەباتی چەکداری کرد بۆ بەرگری لە ئامانجە ڕەواکانی خوی بەڵام ئەو شێوازە خەباتە لە بیست ساڵی ڕابردو دا تا ڕادەیەکی زۆر وەلانراوە. alborz_rointen14

دورکەوتنەوە لە خەباتی چەکداری چەندین هۆکاری هەبوو.بەڵام ئەوەی من لێرەدا دەمهەوی باسی لە سەر بکەم ئەوەیە کە ئەم شێوازە لە خەبات تا چ ڕادەیەک پێویستە.ئایا دەتوانێ گرێ کوێرەی خەبات لە ڕۆژهەڵات دا بکاتەوە.ئایا تەنیا نەبونی خەباتی چەکداری گرفتی خەبات لە ڕۆژهەڵاتە ئایا تەنیا جوڵاندنی هەست و سوز لە سیاسەت دا کاریگەرە یا پلانی تر هەیە. بەر لە هەموو شتێک کەس ناتوانی کاریگەری هەبونی هێزی چەکداری وەکو فاکتەرێکی گرنک بو سیاسەت ڕەت بکاتەوە.هەبونی هێز وا دەکات کە بەرامبەرەکەت هەست بە مەترسی بکات بۆیە حیسابت بو دەکا.

ئەوە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە، بۆیە دەبێ هێزەکانی ڕوژهەڵات بە لە بەر چاو گرتنی ئەو ڕاستیە ڕێکخستنی هێزی چەکداری بە تایبەتی لە ناوخوی وڵات دا وەکو تەشکیلاتی پێویستیەکی هەنوکەییە. هەروەها فاکتەرێکی گرنگ بو گەیشتن بە ئامانجەکانە.ئەوی ئێستا ئەمە دەبینین ناردنەوەی تیمێک یا دەستەیەک بۆ ناوخوی وڵات بە مەبەستی کاری تەبلیغاتی و تەشکیلاتی جیا لە دروست کردنی مەترسی بۆ سەر گیانی ئەو پێشمەرگانە سودێکی ئەوتو بە شوڕش ناگەیەنێت. خەبات کردن بە عەقڵیەتی ۲۰ ساڵ پێشو ناتوانیت هیچ سودێکی وای بۆ ئێستا هەبێت. بەتایبەتی لەم ساڵانەی دوای چەند جار ئەم شێوازە تاقی کراوەتەوە. کە هەموو جار چەند شەهیدی سەر بەرزی لێکەوتوتەوە.

هەر وەکو دەبینین کاریگەریەکی ئەوتوی لە سەر خەبات دانەناوە. بویە لەسەردەمی ئێستا دا ئێمە دەبێ زوم بخەینە سەر چەند خاڵێک کە دەتوانن باشتر کاریگەریان هەبێت بۆ ئێستای بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانە لە ڕوژهەڵات دا. یەکێک لەو خاڵانە ڕێکخستنی پتەوی تەشکیلاتی لە ناوخۆی وڵاتە بۆ ئەم مەبەستەش دەبێ کار بکرێ بو ڕێکخستن بەشێوەیەکی جدی کە ئامادە بونی هێزێکی گەورە لە ناوخۆی وڵاتی لێبکەوێتەوە کە هەرکات پێویست بو ئامادە بێت بو هەر کارێکی تەشکیلاتی یا خەباتی مەدەنی .بۆ ئەم مەبەستە ئیتر پێویست ناکات کە تیمێک یا چەند کەسێک بکەونە نێو کەمینی هێزەکانی ڕێژیمی کوماری ئیسلامی.وابزانم لە دونیای ئەمڕو دا ئەوەندە ئامرازی پەیوەندی کردن هەیە کە پێویستی بە خستنە مەترسی گیانی پێشمەرگە نەبێت .ڕێکخستنی تەشکیلاتی دەبێتە هوی ئەوەی تو هێزیکی گەورەی کومەڵانی خەڵکت هەبێ کە هەر کات پێویست بو بیجوڵێنی کە دەنگدانەوەو کاریگەریەکی باشی هەبێت .

هەبوونی ئەو ڕێکخستنە تەشکیلاتیە دەبێتەهوکارێکی باش بۆ سەرکەوتن و ڕێ خوش کردن بۆ خەباتیچەکداری. خاڵێکی تر کە پێویستیەکی هەنوکەییە ئەویش ڕاگەیاندنێکی بە هێزە کە بتوانی کاریگەری لە سەر ڕای گشتی دابنێ و هەروەها ڕای گشتی ڕێنمای بکات هەر وەکو دەزانین ڕاگەیاندن تا چەند ڕوڵی لە ئاراستە کردنی چالاکیە مەدەنیەکان و شوڕشەکانی ئەم دوایە لە ناوچە دا هەبووە .بۆیە دەبێ هەوڵ بدرێت بۆ هەبونی ڕاگەیاندنێکی بە هێز و سەردەمیانە .خاڵێکی تری ڕێکخستنەوەی پەیوەندیە دیپلوماسیەکان لە سەر ئاستی نەتەوەی و نێو نەتەوەی بەپاراستنی پرەنسیپە ئەخلاقیەکان و بۆ بە دەستهێنانی زۆرترین بەرژەوەندی و هاوکاری و پشتگیری بو ئامانجەکانمانە .هەر وەکو لە ئەزمونی هەرێمی کوردستان دا دیتمان کە گرینگی ئەم خاڵە هیچ کەمتر نەبو لە گرنگی هەبونی هێزی لەشکری. ئێمە ئاڵا هەڵگری خەباتێکی ڕەواو مروڤ دوستانەینە هەر بویەش بە دەست هێنانی پشتگیری لە جیهانی ئەمڕو دا نا مومکین نیە ئەبێ هەوڵێکی زوری بۆ بدرێت چونکو ئەم پەیوەندیانە یەکێک لە بناغەکانی بە هێزبونە.

خاڵێکی تری گرنک کە پێویستەو تەنانەت بەبێ ئەو خەبات زۆر ئەستەمە یەک ڕێزی لە ئاستی حیزبی و بەرە دایە لە ڕۆژهەڵات. لێک ترازان و یەکتر قەبوڵ نەکردن ئەو پەڕی زیانی بە خەباتی ڕوژهەڵات گەیاندوە بویە دەبێ لە هەر لایەکەوە هەوڵ تێکۆشانێکی جدی هەبێت بو مەبەستە .من ئەوانەی سەرەوەم بۆیە باس کرد کە بخەینە بەر چاو ئێستا تەنیا خەباتی چەکداری نیە کە وڵاتمان پێویستی بێ. دانیشتن لە دورەوە بانگەشەیەکی گەرم گوڕ کردن بۆ هەبوونی خەباتی چەکداری بێ ئەوەی کە هەوڵێکی جدی هەبێت بۆ ئەو گرفتانەی کە لە سەرەوە باسم کرد تەنیا خستنە مەترسی ژیانی پێشمەرگەی سەربڵندە. ئەگەر بێت و ئێمە هەوڵێکی جدی بۆ ئەو گرفتانە بدەین ئەو کات خەباتی چەکداری باش تر دەتوانێ کاریگەری هەبێ و یەکێک لە فاکتەرەکان بۆ گەیشتن بە ئامانج دەبێت.

نیشاندانی ئەوەی کە تەنیا خەباتی چەکداریە کە ئێمە بە هێز دەکات گرێ کوێرەی خەبات لە ڕوژهەڵات دەکاتەوە بە کورت بینی دەزانم. ئەوان بارو دوخی ئێستا لە گەڵ سی ساڵ پێش بە یەک دەزانن دەڵێن هوکاری ئەوەی کە ئەو کات بەهێز بوین هەبوونی شەڕ بو، دوبارە بە هێز بونەوەش دیسان ئەبێ ئەم شێوازە خەباتە ڕەچاو بکرێت. ئەمە بە هەڵە دەزانم هەڵسەنگاندن بو هەر بارو دوخێک ئەبێت بە لە بەرچاو گرتنی ڕاستیەکان لەو سەردەمەدا بن لە نێوان ئێستا و سی ساڵ پێش ئێستا جیاوازی زۆرە لە هەمووی گرنگتر پاراستنی ژیانی پێشمەرگە ئەسڵێکی گرنگە لە خەباتی حیزبێ دێموکراتی کوردستانی ئێران بوە.

هەموو ئاگادارن کە دکتور قاسملو ئیجازەی بە چالاکیەکی سەربازی کە مەترسی زۆری بو سەر ژیانی پێشمەرگەی هەبا نەدەدا. بەڕێکردنەوەی دەستەیەک هەتا چەند مەترسی بۆ سەر ژیانیان دروست دەکات لە ڕوی سەربازیەوە لەم بارودوخەدا شتێکی شاراوە نیە. بۆیە بە باش دەزانم هەوڵ بدەین بو چارەسەر کردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە. چونکو بە چارەسەر کردنی ئەو گرفتانە زەمینەیەکی باش بۆ خەباتی چەکداری وەکو یەکێک لە ڕێگەکان دروست دەبێ. هەروەها هیچ کات دەست هەڵ نەگرین لە خو بە بەهێز کردن لە ڕوی سەربازیەوە چونکو بۆ سەرکەوتنیش نەبێ بو پاراستن هەر پێویستمانە .


نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی