"an independent online kurdish website

20ی مانگی ٩/٢٠١٤، هەرچەند تازە نوشتەرگەری کرابووم، لە رێورەسمی ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی هاوڕێ نەمر دوکتور سادق شەرەفکەندیدا، وەک ئەرکی نەتەوەیی و هاوخەباتی، بەشداریم کرد.xeliqi

بەڕێوەبەری بەرنامە کە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو، لە دەسپێکی بەرنامەدا کە بە شێوەی سمینار بەڕێوە ئەچوو، هات بە شان و باڵی بەرێز کاک موحەممەدی موهتەدیدا کە ناوبراو یەکێک لە هاوڕێ دێرینەکانی شەهید شەرەفکەندییە و ئێمە گەلێک بە خێر هاتنی ئەو بەرێزە دەکەین و… تا ئێرە، ئەو پەسن بێژییە بەلامەوە سەیر نییە و ئەو دوو کەسە هاوڕی بووگن و جێی خۆیەتی یادی بکرێ. بەڵام ئەوەی بەلای منەوە دوور لە رەوشتی مرۆڤایەتی و ئەمەگناسی بوو، ئەوە بوو، ئەگەر هاوڕێیەتی، ئەو شەهیدە بۆ کەسێک مایەی سەربەرزی و رێزدانانە کە هەیە، خۆ من زیاتر لە سێزدە ساڵ لە نزیکەوە، لە گەڵ ئەو شەهیدە هاوکار و هاوخەبات و هاوچارەنووس بووگم. چ رۆژان و شەوانێکی سەختی پێشمەرگایەتیمان پێکەوە تێپەڕ کردووە و لەو ساڵانەدا کە پێکەوە خەباتمان ئەکرد، ئەوە من بووم، لەگەڵ ئەو بووم و ئەوە ئەو بوو، هاورازی من و هاوڕێیەکانیتری بوو. ئەوە من بووم لە تۆپ و خۆمپارە بارانی رژیم بۆ سەر بنکەی رادیو و ئینتیشارات لە پەنا دەستی دوکتوردا بووم، ئەوە من بووم لە ژێر رهێڵەی کاتیوشا و بارانی پایزیی و بێ سەرپەنا لە ژێر ساباتی نایلۆندا، بەرنامەی رادیۆم ئەخستە ژێر چاوەدیرییەوە بۆ ئەوە بێ هەڵە دەنگی زوڵاڵی مافخوازانەی نەتەوەکەمان بە گوێی کۆمەڵانی خەڵک بگا. ئەوە من بووم لە گەورەدێ دوای دووکاژێر تۆپ وکاتیۆشا و فسفور بارانی رژیم بۆ سەر بنکەی دەفتەری سیاسی، لە گەڵ ئەو شەهیدە دەست لە ناو دەست سەردانی بنکەو ماڵەکانی حیزبمان کرد بۆ ئەوە بزانین، ئەو جەللادانە چییان بە سەر هێناوین.  ئەوە ئەو بوو کاتێک ژن و منداڵەکەمیان خستە بەندیخانە و دواتر، لە کوردستان دووریان خستەوە، دڵداری دەدامەوە کە خەبات ئەو شتانەشی بە دواوەیە و دەبێ خۆڕاگر بی. ئەوە من بووم لە قەندیل کاتێک فڕۆکەی ئاخوندەکان هات بۆ بۆمبابارانی دەفتەر، شان بە شانی ئەو شەهیدە، خەڵکی کەم ئەندام و نەخۆشمان بەڕێ ئەکرد بۆ کونە تەیارەکان و پێشمەرگە بە زۆر هەر دووکمانیان ئەخستە نێو کونە تەیارە وە بۆ ئەوە بمێنین بۆ درێژەدان بە خەبات. ئەوە من بووم دوای شەهید بوونی هاوڕێی مەزن دوکتور قاسملو، لەگەڵ دوکتور شەرەفکەندی پەیمانم نوێ کردەوە چاوو دەست و مێشک و لاقی ئەو بم، بۆ ئەوە هەست بە جێگای بە تاڵی ئەو شەهیدە نەمرە نەکەین. دوای ئەو کارەساتە، ئەوە ئەو بوو، هەر بڕیارێکی بدایە، بە منی دەگوت: “براگیان ئەو کارەت پێی چۆنە؟” ئەوە ئەوە

  پرسیار ئەوەیە، نەدیتنی ئەو راستییانە، لە گەڵ ئەوەدا، دەیانزانن، بەری چ تێرامان و ئەمەگناسییەکە؟! ئەمە واتای چەواشەکردنی مێژوو نییە!؟ بۆ؟ لە بەرئەوە چەند ساڵ پێش لە رێورەسمی یادەوەری شەهیدی نەمر دوکتور قاسملودا، گوتم، هەر چەند سەد لە سەدا، دوژمن تاوانبارە، بەڵام نابی ئێمەش زەمینە بۆ ئەنجامدانی جینایەتێکی وەها بۆ دوژمن بخولقێنین!

   لە رێورەسم ورێپیوانی ئەمساڵدا سەبارەت بە شەهیدکردنی نەمر دوکتورقاسملو، ئەندامێکی ئەو حیزبە، پێی وتم، تۆ بۆ لە تیشکدا، دەرناکەوی؟! من پرسیارم کردووە وتوویانە، فڵانی گلەیی هەیە لە حیزبەکەی و دوورییمان لێ دەگرێ، منیش وتم، تۆ پێت رەوایە، من بچمە بەر درگای تیشک و لە کاربەدەستەکانی بپاڕێمەوە بێژم، بەرنامەم بۆ دانێن با دەرکەوم؟ گوتی نە، گوتم، کە بانگم نەکەن چلۆن لەو کاناڵەوە دەرکەوم!؟ ئەم هەڵوێستە، ئەویش لە لایەن رێکخراوێکەوە کە ناوی”دێموکراتە” و بۆ دابەزاندنی پرەنسیپەکانی دێموکراسی لە وڵاتدا، دەیان هەزار کەسی کردووەتە قوربانی و بۆ گەیشتن بە ئازادی پڕ بە پێستی نرخەکەی داوە، چەندە دێموکراتیکە!؟

  من، نیازم بە پەسنبێژیی نییە و زیاد لە بەژن و باڵای خویشم، لێرە و لەوێ، هەم دەرکەوتووم و هەم بەهۆی نووسینەکانمەوە، دیارتر بووم، بەڵام ئەو ڕقە ناپەسندە نادێموکراتیکە، لۆ؟ ئەویش بۆ کەسێک هەیی و نەیی خۆی لە رێگای ئامانجی ئەو شەهیدانەدا داوە و بە نیوە فەلەجی و ئاوارەیی و دوور لە خزم و کەسوکار و زێدەکەی، هەڵوەدای هەندران بووە، و لەوانەیە تامردن داخی دیتنی ئەوانەش بەرێتە ژێر گڵ! بۆیە ئەو چەند دێرەم وەبیر هاوڕییە دێموکراتەکانم! هێنایەوە تا ئاگادار بن بەری خۆر بە بیژنگ ناگیردرێ و مێژوویش بۆ ئەوان چەواشەناکرێ.

 

   خەلێقی، ٢٩/٩/٢٠١٤، سوید، ستوکهوڵم.

 

سەرچاوە: پێشمەرگەکان

بابەتی پەیوەندی دار

ڤیدیۆ، یادی شەهیدانی میکۆنۆس لە ستۆکهۆڵم

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی