"an independent online kurdish website

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨.٠٩.٢٠١٤ زاینی بەبۆنەی ٢٢ هەمین ساڵیادی کارەساتی میکۆنۆس و بۆ رێزگرتن لە یاد و ناو و خەباتی شەهید دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانsuias-

لە سویس ێوڕەسمێکی تایبەتی بەڕێوەبرد.

سەرەتای لە لایەن پێشکەش کاری بەرنامە کە “عابد عەزیزی” وە بەخێر هاتنی میوانەکان کرا و رێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتی ”ئەی رەقیب” و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی میکۆنووس دەستی پێکرد.

ڕێوڕەسمەکە لە دوو “پانێل” پێکهاتبوو لە پانێلی یەکەمی ئەم رێوڕەسمەدا، پەیامی کۆمیتەی سویسی حیزبی دێموکراتتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانی لەلایەن بەڕێز”حامید کەلامی”ـەوە پێشکەش کرا.

بە دوای ئەوە دا بەڕێز کاک “کەریم پەرویزی” ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە لە ڕێگای سکایپەوە بەشدار بوو وتاڕێکی پێشکەش بە بەشدارانی سمیناری ساڵیادئ دوکتور سەعید و هاوڕێ یانی کرد. ڕێزدار کاک کەریم پەریزی لە سەرتای باسەکەی دا ژیانی دوکتور سەعیدی بە چەند قۆناغ دابەش کرد ،قۆناغی یەکەم کە سەرەتای ئاشنا بوونی دوکتور سەعید لە گەڵ ڕێبەری گەورەمان دوکتور قاسملوو بوو لە سەردەمی خۆێندن لە فەرانسە و بوون بە ئەندام لە ڕیزی حیزب دا و هەروەها ئاماژە بە پێگەی و جێگای ئەو کاتی حیزب و دۆخی نالەباری ئەو سەردەمەدا

ڕێزدار پەرویزی لە دڕێژەی باسکەی ئاماژەی بە یەکێکی دیکە لە قۆناغەکانی ژیانی دکتور سەعید دا کە بە قۆناخی جێگری دوکتور قاسملوو ناو برد کە نەمر دوکتور شەرەفکەندی لەم قۆناغە دا ڕۆڵیکی ئەساسی هەبووە لە شێ کردنەوە و باس و بابەتەکانی ئەو کات کە نەمر دوکتور قاسملووی دەێهێنا بەرباس لە نێو حزیب لە سەر مەسلە جوراجورەکانی ڕۆژ.

ناوبراو هەر لە درێژەی وتارەکەی ئاماژەی بە قۆناغی داوی شەهید بوونی دوکتورقاسملوو دا کە دوکتور سەعید لەم قۆناغە دا شان دەداتە ژێر ئەو بەرپرسایەتیە قۆرسە کە ڕێبەری کردنی حیزبیێکی شوڕشگێروگەورو خاوەن نفوزی وەک حیزبی دیمۆکراتە کە دوکتور قاسملوو تێوری سیاسی بۆ داڕشتوە چوارچێوە سیاسیەکەی سەر لە نوێ داڕشتەوە کەلەم قۆناخە دا نەمر دوکتور سەعید دەورێکی زۆر گەورە دەگێرێت دەبێتە ڕێبەرێکی گەورە دوای قاسملووئەویچ لە کات و سەردەمێکی هەستیارە کە هاوکاتە دەبێت لە گەڵ هەڵوەشاندنەوەی بلووکی سوڤییەت و هەروەها قۆناخی هێرشی عێراق بۆ سەر کوێت و پێکهاتنی هەڕێمیکی ئەمن بۆ کوردان لە باشووری کوردستان. بوو

بەشیکی دیکە وتارکەی ڕێزدار پەرویزی تەرخان کرابوو بۆ دۆخی ئیستای کورد و هێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکە.

لە کۆتایی وتارەکەی ڕێزدار کاک کەریم پەرویزی ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران وێڕای یاد کردنەوە لە کاک فەتاح عەبدولی و هۆمایون ئەردەڵان و نووری دێهکوردی یادی دوکتور سەعید و هەموو شەهیدانی بەرز نرخاند

لە دوای وتارەکەی بەڕێز پەرویزی فیلمێکی دێکۆمینتاری لە سەر ژیان و خەباتی دوکتور سەعید بڵاو کرایەوە،

لە پانێلی دووهەمی بەرنامەکەدا داوا لە بەڕێز و تێکۆشەر کەک ئەبوو کەریمی کۆڕگێری ئەسڵی سمینارەکە کرا کە وتارەکەی خۆی پێشکەش بکات،

ڕێزدار کەک ئەبوو کەریمی لە سەرتای باسەکەی دا وێرای پێخۆشحاڵ بوونی خۆی لەوەی کە لە ڕۆژو بۆنەیەکی ئاواو دا لە سەر کەسایەتیەکی مەزنی وەک دوکتور شەرەفکەندی قسە بکات شەرەفێکی گەورە ی ناو برد سپاسی هەموانی کرد ڕێزدار کەریمی لە سەرتای باسەکەی ئاماژەی بە کەسایەتی و ڕۆڵی دوکتور شەرەفکەندی دا دا لە نێو بزووتنەوەی کورد، بەشیکی زۆری باسەکەی بەڕێز کەریمی لە سەر هەڵوێست و سیاسەتی حیزبی دیمۆکرات و دوکتور سەعید بوو لە گەڵ ئۆپۆزسیونی ئێرانی و کۆکردنەوەی ئەو دەنگ و ڕەنگە جیاوازانە بوو لە دەوری یەک .کاک ئەبوو لە درێژەی باسەکەی دا هەروەها ئاماژە بە توانای و لێهاتووی کاک سەعید دا لە بواری دیپلۆماتیک دا .،ناوبراو هەروەها بەوردی بارۆدۆخی ئیستای ئێران و هەڵسووکەوتی ڕژیمی ئێرانی لە گەڵ کۆمەڵگای نێدەوڵەتی بۆ بەشدارانی سمینارەکە بە وردی شیی کردەوەە .

سمینارەکە بە پێشکەش کردنی پارچە پەخشانێک لە لایەن خاتوو شلێر کۆتایی هات

کۆمیتەی سویسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران

بەشی ڕاگەیاندن

yadi-sherefkendi-suis-20140928-2

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی