"an independent online kurdish website

ئه‌ی خودایی پڕ له‌ هێزو مرۆڤ دۆست و هیوایی من، ئه‌ی ئارامی دڵی خوێن و پڕ له‌ ڕه‌نج و برینی من.من چیبکه‌م به‌شی منی کورده‌ هه‌ر وا به‌دبه‌ختی و نه‌هامه‌تی و گشت ئازارو ژانی دله‌،من چیبکه‌م وا به‌شی من بێ چاره‌یی و بێ هه‌توانی زامی دڵه‌،ahmad_deshti_01

له‌وه‌تی هه‌م  هه‌ر ده‌گریێم من نابینم و قه‌ت نه‌مدیوه‌ تاوێ به‌یان،لێم ون بووه‌ هه‌موو شادی خاک و ژیان، هه‌ر که‌سه‌رو خه‌م بار ده‌که‌م، له‌وه‌تی هه‌م ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری له‌ ماڵی خۆم وه‌دی ده‌که‌م،ساله‌هایه‌ ده‌کوژرێم و دێنه‌ سه‌رم براو که‌س وڕۆله‌کانم ده‌کوژن داگیر ده‌که‌ن هه‌واری منم، وه‌دی نا‌که‌م ده‌مێ شادی و ئاسوده‌یی، هه‌ر هاوارو بێ دادیی و ژان ده‌بینم. داگیرکه‌رو دوژمنانی زۆر دڕنده‌و پیس و ته‌ره‌س من ده‌بینم،تازیانی زۆر نامه‌ردو ڕۆمی و عه‌جه‌م ده‌بنه‌ هاوکار دژ به‌ خاک و گه‌لی کوردم، رۆله‌م ده‌کوژن به‌ زۆر شێوه‌ دێنه‌ گژم سه‌رم ده‌بڕن تاڵان ده‌که‌ گشت سه‌روه‌ت و سامانی من زه‌وت ده‌که‌ن،لێ ناگه‌ڕێن ساتی ژیان ئاسوده‌ بم،له‌ ناو مال و کاشیانه‌ی خۆم،له‌ هه‌واری شیرینی خۆم سه‌ربه‌خۆوو ره‌ها بژیم، منیش وه‌کو هه‌موو گه‌لان به‌بێ خه‌م و کاره‌سات و نه‌هامه‌تی ژیان بژیم،پێش بکه‌وم، نیشتمانم ئاوه‌سان و ڤه‌ره‌و پێشبه‌م،زێدی باوو باپیرانم گشت سه‌روه‌ت و سامانی خۆم هه‌ر بۆ خۆم بێت. هه‌روا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کوردم هه‌زارانم ئه‌نفال ده‌که‌ن هه‌موو رؤژی لاوه‌کانم به‌ سێداره‌و ناو زیندانا گیانیان ده‌ده‌ن، وێلم ده‌که‌ن له‌ بیابان و ده‌شت و چیام کانی و ره‌زو ئه‌شکه‌وتانم ده‌خنکێنن، کوۆمه‌ل کومه‌ڵ زینده‌ به‌ چال له‌ ده‌شت وچۆل ونم ده‌که‌ن. ئاخر منیش مرۆڤێکم ژیانم ده‌وێ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ونیشتمانی خۆمم ده‌وی، منیش وه‌کو هه‌موو مرۆڤێکئ ئه‌م زه‌مینه‌م خوێنم سوره‌و هه‌ستم هه‌یه‌ و نیشتمانی زۆر ره‌نگین و خۆشم هه‌یه‌،وه‌ڵاتی خۆم،کوردستانی شیرینی خۆم زۆر خۆش ده‌ویت، بۆچی ئاوا نامرۆڤه‌کان داگیرکه‌رو نه‌یاره‌کان، تازی و رۆمی و عه‌جه‌مه‌کان، ده‌مڕه‌تێنن،به‌ زۆری زۆر ده‌مرێنن، ده‌مخنکێنن، خاک و ماڵم داگیر ده‌که‌ن ئاسوده‌یی و ژیانی شادیم له‌ ناو ده‌به‌ن، رۆژیێدێنه‌ شه‌نگالی من،خاپور ده‌که‌ن ژن و لاوو پیرانی من له‌ ناو ده‌به‌ن یارانی من، ڕۆژێ دێنه‌ کۆبانی من،که‌س و کار و باوانی من ده‌ربه‌ده‌رو تاڵان ده‌که‌ن، لاوو پیرو ژن و مناڵی ناو بێشکه‌ی من له‌ ژێر په‌رده‌ی ئاینیاندا سه‌ریان ده‌بڕن، کۆمه‌ل کۆمه‌ل ده‌یانکوژن، ته‌نیا  کاریان کوشتن و بڕینی ڕۆله‌ی کورده‌، خاپور کردن و تاڵان کردنی خاکی کورده‌، هه‌تاکه‌ینێ منیش وه‌کو هه‌موو مرۆڤێ سه‌ربه‌خۆو و ئازاد‌ه‌و و رزگار نه‌بم؟ دوور له‌ ده‌ستی داگیرکه‌ری تازی و رۆمی و عه‌جه‌م نه‌بم،ئیتر به‌سه‌ من نامه‌وێ که‌وا چیتر وا کۆیله‌ بم! ئه‌ی خودایی خاوه‌ن تواناو پڕ هێزی من ده‌که‌ره‌مکه‌ باچیدیکه‌  له‌ چنگ دوژمن نه‌مرم ئه‌من،نه‌مرم ئه‌من‌، هه‌تا که‌ینێ له‌ ژێر ناوی گه‌وره‌یی تۆ هه‌ر ئه‌سیر و ژێر ده‌سته‌ بم­.

 

 

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی