"an independent online kurdish website

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی ئۆکتوبەری ٢٠١٤ی زایینی بەرانبەر ١٢ی ڕەزبەری ١٩٣٩٣ی هەتاوی،xopeshandan-goteborg-suid-pdki-komala-20141004-0

کاتژمێر ١ی دوانیوەرۆ خۆپێشاندانێک بە مەبەستی پیشتگیری کردن لە کوردانی رۆژئاوا و بەتایبەت ” کوبانی” و مەحکوم کردنی ئەو کەردەوە دژە مرۆیی و دڕندانەیەی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام ” داعش ” لەلایەن کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری “یوتوبۆری ” و کومیتەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لەو شارە بەڕێوەچوو.

سەرەتا خۆپێشاندانەکە لە لایەن بەڕێوەبەرانی بەرنامە “مستەفا جەلالی و سیروس رەئوفی ” چەند وتەیەک سەبارەت بە خۆپێشاندانەکە و ئامانج و زەروورێتی ئەو خۆپێشاندانە پێشکەشکرا.

پاشان خۆپێشاندانەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی کوردو کوردستان و بەتایبەت شەهیدانی کوبانی دەستی پێکرد.

دواتر پەیامی کومیتەی کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان لە لایەن خاتۆ نەرمین محەمەدزادە و پەیامی کومیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە لایەن مراد قادری بەرپرسی کومیتەی حیزب لە شاری “یوتوبۆری” خوێندرایەوە. هەر لە درێژەی خۆپێشاندانەکەدا پەیامی هاوبەشی هەردوو حیزنی ناوبراو بە زمانی سویدی لە لایەن خاتوو ” شەبنەم مەحمودزادە” پێشکەشکرا.

شایانی باسە لە نیوەڕۆکی پەیامی هەردوو حیزبدا هاتبوو، کە داوا لە وڵاتی سوید کرابوو سەبارەت بە کوردانی کوبانی و ڕۆژئاوای کوردستان هەنگاوی خێرا و پێویست هەڵ بگرێت و بە پێی توانا هاوکاری ئاوارانەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

جێگای باسە کە لەو خۆپێشاندانەدا کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەدی دەکران و تێکڕای بەشداربووان  وتنەوەی دورشم و بەرز کردنەوەی پلاکاردی جۆراوجۆر بە زمانی کوردی و سویدی و ئاڵای کوردستان و ئیدانە کردنی ئەو هێرش و پەلامارە دڕندانەیەی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و کوبانی تا کاتژمێر ٣ی دوانێوەڕۆ درێژەی کێشا.

 

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران-  کومیتەی یوتوبۆری

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران-  کومیتەی یوتوبۆری

٤ ـ ١٠ ـ ٢٠١٤

xopeshandan-goteborg-suid-pdki-komala-20141004-1xopeshandan-goteborg-suid-pdki-komala-20141004-2xopeshandan-goteborg-suid-pdki-komala-20141004-3


 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی