"an independent online kurdish website

هه‌ر له‌و کاته‌وه‌ که‌ نه‌زیکه‌ی په‌نجا رۆژه‌ ترۆریستانی داعیش کۆبانیان  به‌و‌په‌ری درده‌ییی و نامرۆڤانه‌  په‌لاروگه‌مارۆدایه‌ و  هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر خاکی کوردستانahmad_deshti-0

و هه‌موو گه‌لی کورد، ئه‌مه‌ش به‌ فیته‌ وهاوکاری هه‌موو داگیرکه‌رانی کوردستان و  دوژمنانی کورد که‌ ده‌یانه‌وێت کوردستان داگیر بکه‌ن و گه‌لی کورد وادار به‌ ته‌سلیم بوون بکه‌ن،هه‌روه‌ک به‌ درێژایی مێژوو گه‌لی کوردیان توش به‌‌ کاره‌سات و خاک و ماف لێ زه‌وت کردن و دوور کردنه‌وه‌ له‌ هه‌موو ژیانێکی نه‌ته‌وه‌یی و میللی خۆیه‌وه‌ کردووه‌ و‌ خاکی کوردستانیان ته‌عریب و داگیر و ئه‌نفال کردووه‌، ئه‌مرۆش ده‌یانه‌وێت که‌ خاکی کورد داگیر بکه‌ن و له‌ سه‌ر ئه‌م خاکه‌ رنگینه‌ی کوردستان دابمه‌زرێن و فه‌سادی تاوان و کاره‌ساتان دژ به‌ مرۆڤایه‌تی وکورد ئه‌مجام بده‌ن،هه‌ر له‌و ساته‌‌وه‌ که‌ نه‌زیکه‌ی په‌نجا رۆژ زیاتره‌ که‌ دڕندانه‌ ده‌ورو به‌ری کۆبانیان گه‌مارۆ دایه‌وه‌ و به‌ هه‌زاران ژن و مندال و لاوو پیرانی کوردستانیا ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر کردووه‌،ده‌بینین که‌‌ چیان وه‌سه‌ر هه‌موو گه‌لی کورد هێناو چۆن شه‌نگار یان دگایر کردو چۆن نامرۆڤانه‌و دڕندانه‌  له‌ زۆر شوێنی تردا هه‌رچیه‌کی که‌ له‌ ده‌ستیان هات به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کورد ئه‌نجامیان دا و زۆر نامرۆڤانه‌ ده‌ستیان کرد به‌ سه‌ربرێن و له‌ ناو بر‌دن و کوشتنی ژن و مندال و لاوو پیرانی کورد و له‌ هیچ کارێکی نامرۆڤانه‌ و دژ به‌ مرۆڤایه‌تی نه‌په‌نگانه‌وه‌، ئه‌و هه‌موو کاره‌ساتانه‌یان به‌ سه‌ر کورد هێناوه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن شه‌ره‌وانانی کۆبانیو پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردتان به‌وپه‌ری دلێری و ئازایه‌تیه‌وه‌ به‌ره‌نگاریان بوونه‌وه‌ و لێ نه‌گه‌ران که‌ به‌ مه‌رامه‌ گڵاوه‌کانیان دژ به‌ گه‌لی کورد بگه‌ن و لوتیان شکاندن و پاشه‌کشه‌یان پێ کردن و له‌ گه‌ل ئه‌و هه‌موو هاوکاری داگیرکه‌رانی کوردستان و ئه‌و هه‌موو چه‌ک و جبه‌خانه‌یانه‌وه‌ نه‌یاتن توانی که‌  بگه‌نه‌ ئامانجه‌ گلاوه‌کانیان و به‌ هه‌زارانیان لێ کوژراوو بریندار بووو کۆبانی و کوردستانیان لێ کرد به‌ گۆرستان،ئه‌مرۆش که‌ ئه‌وان دوژمنانه‌ هه‌روا له‌ سه‌نگه‌رن و ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ی که‌ ماڵوێرانی و به‌دبه‌ختیه‌کانه‌  له‌ کوردستان دژ به‌ گه‌لی پیاسه‌ی بکه‌ن،هه‌روه‌ک که‌ ساله‌ها‌ی ساڵه‌ دژ به‌ گه‌لی کوردی سته‌م دیده‌ ئه‌نجام دراوه‌و بیده‌ن،دوژمنانی کورد هه‌میه‌ چاوه‌روان هه‌ل ده‌که‌ن که‌ دژ به‌ کوردستان بجولێنه‌وه‌ و کوردستان خاپور بکه‌ن،به‌ڵام ده‌بینین که‌ به‌رگری قاره‌مانانی کوردستان له‌ شه‌روان وپێشمه‌رگه‌و گریلاکانی  دلێرو ئازاو نه‌ترسه‌کانی کوردستان چون به‌روه‌ رویان ده‌بنه‌وه‌و لێ ناگه‌رێن که‌ بستێ له‌ خاکی کوردستان بێنه‌ پێشه‌وه‌ و خاکی کوردستان داگیر بکه‌ن.

ئه‌مرۆ جێگای شانازیه‌ که‌ ده‌بینین ‌ ته‌واوی جیهانیان بۆ رۆژی کۆبانی و بۆ به‌رگری له‌ گه‌لی کورد چۆن به‌ تێکڕایی هه‌ڵرژانه‌ خیابانه‌کان و هه‌موو مرۆڤێکی پاک و دڵسۆزی ئه‌م زه‌مینه‌ هاواریان ده‌کرد مه‌رگ بۆ ترۆریستان و سه‌رکه‌وتن بۆ شه‌ڕوانان وپیشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانی کوردستان، ئه‌مه‌ بۆ گه‌لی کورد مایه‌ی سانازیه‌ که‌ ده‌بینین ته‌واوی جیهان هاوکارو یارمه‌تی ده‌رو پشتوانی له‌ کۆبانی و ته‌واوی گه‌لی کورد له‌ ناو مال و  سه‌رخاکی خۆیدا ده‌که‌ن،‌ دیاره‌ که‌ گه‌لی کرد وه‌ک میلله‌تێکی ساله‌ها سته‌م دیده‌ وپاک و مال و ژیان و زمان لێ داگیرکراوده‌یه‌وێت وه‌ک هه‌موو گه‌لانی ئازاده‌ له‌ سه‌ر رووی ئه‌م زه‌مینه‌ به‌ ئازای و سه‌ربه‌ستی و بوون و ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌م جیهانه‌ سه‌ربه‌رز بژیت وخۆی خاه‌نی کیاێکی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌وه‌ بێت، کورستانی خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ ببات  چیتر ژیر ده‌ستی تورک و تازی و عه‌جه‌مان نه‌بێت، کوردیش وه‌ک هه‌موو گه‌لان ده‌وله‌تێکی پیشکه‌توو  به‌هیزی خۆیه‌ له‌ ناو کۆمه‌لگای نێو ده‌وله‌تیوه‌ هه‌بێت، که‌ ئه‌مانه‌ هه‌موو مافی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورده‌، که‌له‌مێژه‌ داگیرکه‌رانی کوردستان هه‌موو مافێکیان له‌ گه‌لی کورد زه‌وت کردووه‌ و هه‌ر جاره‌ به‌ شێوه‌یه‌ک و به‌ ناوێک و به‌هانه‌یه‌که‌‌وه‌ په‌لاماری ئه‌م گه‌له‌ کورده‌ هه‌ژاره‌ ده‌ده‌ن و لێ ناگه‌ڕین که‌ کورد له‌ ناو مال و خاکی خۆی دا به‌ سه‌ربه‌ستی وره‌هایی بژیت و کوردیش خاوه‌ن قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌وه‌ بێت، ئه‌مرۆش ئه‌وان ترۆریست ومرۆ کوژانه‌ هه‌مان دوژمنانی دیرۆکی گه‌لی کورن که‌ ده‌یانه‌وێت به‌ زۆری و سته‌مکاری و سه‌ربڕین و داگیر کردنی خاکی پیرۆزی کوردستانه‌وه‌ چۆک به‌ گه‌لی کورد دابده‌ن و گه‌لی کورد له‌ ماف و داوا ره‌واکانی خۆیه‌وه‌ دوور بخه‌نه‌وه‌،به‌ڵام ئه‌م رۆژگاره‌ نه‌ماوه‌ که‌ ترۆریستان،به‌ دنه‌ی داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه‌ بتوانن گه‌لی کورد پاشگه‌ز بکه‌نه‌وه‌و لێ نه‌گه‌ڕین که‌ کوردستان سه‌ربه‌خۆ و ره‌هاو ئازاده‌ بێت،ئه‌مرۆ کورد له‌ هه‌موو جیهان دا به‌ ده‌وله‌ت و جه‌ماوه‌رو خه‌لکه‌وه‌ پشتوانی لێ ده‌کرێت و هاکا ئاڵا ره‌نگینه‌که‌ی کوردستانی مه‌زن له‌ سه‌ر بالاخانه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووکان شه‌کایه‌وه‌ و کوردیش بوو به‌ خاوه‌ن ده‌وله‌تێکی سه‌ربه‌خۆی ئاشتیخواز و به‌ هیزو پڕ له‌ پێشکه‌وتن و به‌ تواناوه‌، که‌ ئه‌مه‌ هیوای  هه‌موو کورد کوردستانه‌ و ده‌بێت گه‌لی کورد به‌م ئاواته‌ دیرینه‌یه‌وه‌ به‌ کوێرایی چاوی هه‌موو نه‌یاران و داگیرکه‌رانی دڕنده‌وه‌ بگات به‌ ئاره‌زوه‌کانی خۆیه‌وه‌ و ده‌گات به‌و ئاواته‌وه‌.بژیت کورد بژیت کوردستان.

2.11.2014

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی