ئه‌م وتاره ڕۆژی 2014-10-18 له چواره‌مین كونفرانسی ژنانی ڕۆژهه‌ڵات له شاری ئۆسلۆ پێشكه‌ش كرا. ڕۆژ باش به ڕێزان! به‌م هیوایه بتوانین ئه‌م دوو ڕۆژه له ئاڵوگۆڕی ئه‌زموون و زانیاری یه‌كتر كه‌ڵك وه‌رگرین، و هه‌ڕوه‌ها بتوانین هه‌ستی دهستهخوشكایهتیمان به هێزتر بكه‌ین.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ من ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م نه ئه‌و دۆخه دژوار دژواره‌یه كه گه‌له‌كه‌مان تێدایه و، نه شۆڕشی نێو شوڕشی كچ و دهستهخوشكهكانمانه له كۆبانی، كه ئه‌فسانه‌ی سه‌ده‌ی ٢١یان خولقاند و بیرمه‌ندان و سیاستهوانانی جیهانیان حه‌په‌ساند و وهلاپهرهیهكی تازه‌یان له مێژووی خه‌باتی ژنانی كورد و جیهان دا كرده‌وه. له سه‌ر ئیزنتان من ئه‌مڕۆ باسی میكانیسمی بوێری ده‌كه‌م. پێشه‌كی: سیسته‌می نادێموكرات و نایه‌كسان، تاك له ناخی خۆی و له تواناییه‌كانی خۆی دوور ده‌كاته‌وه و تووشی ناسڵامه‌تی ده‌روونی ده‌كا. بوێری یه‌كێك له‌م توانایانه‌یه كه گرینگێكی تایبه‌تی هه‌یه له سڵامه‌تی ته‌واوێتی ئینسان دا. دیاره ژنی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به بوێری و به‌شداریكردنی له خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی توانیوێتی وشیاری و ئاگایی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و، تاكوو ڕاده‌یه‌ك پرسی جنسیه‌تی خۆی به‌ڕێته سه‌ر و، به فه‌رمی بوونی خۆی له گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تی – هه‌ر چه‌ند لاوه‌كی – مسه‌وگه‌ر بكا. واتا ئه‌و ئازادییه كه‌م یان زۆره‌ی كه ئێستا ژنی كورد هه‌یه‌تی هیچی له وه‌ی نییه پێشكه‌شی كرابێ، هه‌مووی به‌رهه‌می بوێری، خه‌بات و ته‌قه‌لای خۆیه‌تی. به داخه‌وه گه‌لی ئێمه له نێو سیسته‌مه نادێموكراسییهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دا ده‌ژی و، له ته‌ك كووشتن و بڕین و هه‌ژاری و گرفته‌كانی فه‌رهه‌نگی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، ئایینی، نه‌ریته نه‌خوازراوه‌كانی ژینگه ده‌ست و په‌نجه نه‌رم ده‌كا و به‌م هۆیه‌وه له گشت قازانجه‌كانی دونیای پێشكه‌وتوو وه‌دوا كه‌وتووه. كاریگه‌ری ئه‌م گرفتانه بۆ سه‌ر ژنی كورد چه‌ند تۆییه و له ئاكامدا زیاتر سڵامه‌تی له ده‌روونی و جه‌سته‌یی له مه‌ترسی ده‌كه‌وێ. سه‌ره‌تا: تێۆری تهواویێتی ئینسان و سڵامه‌تی ده‌روونی باس له‌مه ده‌كا كه ئینسان بوونه‌وه‌ڕێكی جه‌ستی، ڕۆحی و كۆمه‌ڵایه‌تییه و ده‌ڵێی؛ به گشتی سڵامه‌تی جه‌ستی و ڕوحی ئینسان واتا تهواویێتی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ، كۆی ده‌رئه‌نجامه باش و نهباشهكانی ژینگه. ئه‌وه‌ی كه له نێو ئێمه ژنان به تایبه‌ت ژنی كورد زۆر زۆر باو و ئاساییه كه چ له ژیانی فه‌رمی و كۆمه‌ڵایه‌تی و، چ له ژیانی بنهمالهییدا، ویستبێمان یان نهمانویستبێ مایه‌مان له خۆمان داناوه و هه‌وڵمانداوه گرفتی هه‌موو لایهنیهك حه‌ل بكه‌ین به غه‌یری گرفتی خۆمان. ئێمه ته‌نات به ده‌گمه‌ن تیشكمان نه‌خستووته سه‌ر ناخ و ویستی خۆمان. هه‌ر وه‌ك ئه‌م ژنه ده‌ڵێی؛ – هه‌ر تا لام كرده‌وه، لاپه‌ڕه‌ی من كێم و چم ده‌وێ له ده‌فته‌ری ژیانمدا زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا. ئه‌وان كێن و چی‌یان ده‌وێ ته‌واو لاپه‌ڕه‌كانی ده‌فته‌ری ژیانمی پڕكرده‌وه. به وردی له به‌رم كردبوو چ بكه‌م و چ بڵێم تاكوو بتوانم باشترین كه‌س بم بۆیان. پێشخزمهتێكی به وه‌فا بووم، كه ته‌نیا چاوه‌ڕوانی بزه‌ی لێویان بووم. ئیشاره له ئه‌وان و گیان فیدایی له‌من … بڕیار له ئه‌وان و سه‌ر له ڕێگایان له من.
بیرم له‌مه زیاتر كاری نه‌ده‌كرد كه چی‌یان بۆ نێوه‌ڕۆیه بۆ ساز بكه‌م و شه‌و چ بخون؟ چۆنیان به ئاوات بگه‌ێنم و چۆن خه‌ونه‌كانیان وه‌دی بێنم. ژیانم له ژیانی ئه‌وان دابوو. من هه‌ر بۆ خزمه‌ت به ئه‌وان خوڵقابووم. ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانم هه‌موو ڕێگاكانی له سه‌ر داخستبووم. ڕێگای به‌ره‌و پێشه‌وه چوونم تاریك بوو. كه لام كردوه له ژیانێكی ده‌ستی دوو دا پەلهقاژهم ده‌كرد، نه خه‌ونم مابوو و نه خۆم. پێوری سڵامه‌تی ده‌روونی ماریا یهودا فێمێنیست و ده‌روونناسی ئۆتریشی ساڵی ١٩٥٨ وێنه‌یه‌كی له سڵامه‌تی ده‌روونی ئینسان خسته به ده‌ستان و تێدا شه‌ش پێوری ده‌سنیشان كرد:
١-) هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ر خۆ دا یه‌كه‌م پێوره ئه‌وه‌یه كه تێگهێشتنێكی كاریگه‌رانه و دیدێكی واقعیمان له خۆمان هه‌بێ و په‌سه‌ندی بكه‌ین و له به‌رامبه‌ر خۆماندا هه‌ڵوێستی درووست بگرین. هه‌ڵوێست گرتن له به‌رامبه‌ر خۆ دا ده‌بێ له سه‌ر ئه‌م دوو مه‌رجه دابمه‌زرێ؛ باوه‌ر به‌خۆبوون و ڕێز له خۆ گرتن ”خۆڕێزی”.
باوه‌ربه‌خۆبوون:
واتا ئینسان باوه‌ڕی به ئاستی توانایی و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی هه‌بێ و خۆی بناسێی. خۆڕێزی: یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ ڕێزگرتن له خۆ ئه‌وه‌یه كه له هه‌ستی خۆمان نزیكببینه‌وه و لێی لا نه‌ده‌ین و ڕێزی لێی بگرین. به داخه‌وه له كلتووری ئێمه دا، ئه‌م دوو تایبه‌تمه‌ندییانه كه بۆ سڵامه‌تی ده‌روونی ئینسان زۆر پێویسته له ڕێبازی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی ده‌رچووه. باوه‌ڕبه خۆبوونهكهمان به‌شی هه‌ره زۆری خۆماندووكردنه بۆ به جێگه‌یاندنی داواكارییه‌كانی غه‌یری خۆمان و، زیاتر له خزمه‌تكردن به ئه‌وانی دیكه دا خۆی دهنوێنێی. دیار نییه ئه‌م خزمه‌تكردنه چه‌ندی به ویست خۆمانه یان به ویستی خۆمان نییه. زۆر جار ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین به تواناین یان ئه‌وه‌یكه ئینسانێكی باشین و، یان به مه‌به‌ستی ئهوەیكه لێمان ڕازی بن و دانمان پێدابهێنن ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه له خۆمان دا به هێز ده‌كه‌ین. ڕێزگرتن له خۆ واتا خۆڕێزی زۆر جار له لایه‌ن ده‌ورووبه‌ره‌وه له‌ته‌ك هه‌ڵسووكه‌وتێكی ناشیرین ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه بۆ وێنه؛ كاتێك كه‌سێك دان به تواناییه‌كانی خۆی داده‌نێی و باس له باشییه‌كانی خۆی ده‌كا، یه‌كڕاست پێده‌گووترێ؛ – وه‌ها مه‌زانه كه شتێكی… یان بۆ ئه‌وه‌نده خۆت پێی زۆره…. یان وه‌ها به بێتهفاوتی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن كه قه‌ت هه‌ست نه‌كا به ئه‌ندازه پێویست باشه. ده‌بێ ئه‌و دیسان و دیسان خۆی ماندوو بكا، به‌ڵام قه‌ت ناتوانێ به‌م ئاسته بگا كه ئه‌وان چاوه‌ڕوانی لێده‌كه‌ن.
به گشتی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه باوه‌ڕبه‌خۆبوون له چوارچێوه‌ی خۆماندووكردن بۆ به‌جێگا گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان له لای ژنان به‌هێزه، به‌ڵام هه‌ستی خۆڕێزی و خۆ په‌سه‌ندكردن له لایان لاوازه. ماریا یهودا ده‌ڵێی؛ كاتێك ئینسان سڵامه‌تی ده‌روونی سالم و ته‌واوبێ، باوه‌ڕی به خۆی هه‌یه و دان به لایه‌نه باش و نهباشهكانی خۆی داده‌نێی و له توانایی و ناتواناییه‌كانی خۆی ئاگاداره و، ئه‌و جوره‌ی كه هه‌یه خۆی قه‌بووڵه و قه‌دری خۆی ده‌گرێ. ئه‌م ئینسانه به هۆی ئه‌وه‌یكه به چاوێكی ئه‌رێنی ده‌ڕوانێته خۆی، ده‌سته‌وه‌ستان نامێنته‌وه، هه‌وڵده‌دا گرفته‌كانی خۆی حه‌ڵ بكا و به مه‌به‌ست بگا. ئینسانێك كه باوه‌ری به‌خۆ هه‌بێ، ڕێز له خۆی ده‌گرێ و له هه‌ستی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه و وڵامی پرسی بوون و نه‌بوونی خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌و ئینسانه مانا ده‌دا به ژیانی و ته‌نیا نرخێك به لایه‌وه پڕ به‌هاتره، كه خۆی له سه‌ر خۆی داده‌نێی. ئه‌و نرخه، نرخێكه كه ئینسانی ئازاد به خۆی ده‌دا و، ده‌روونی خۆیه‌وه ڕا دێ و به‌كه‌س نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه. ئینسان له درێژه‌ی ژیاندا هه‌رچه‌ند به ئه‌زموونتر ده‌بێ زیاتر ڕێز له خۆی ده‌گرێ و سووره له سه‌ر ڕێبازی خۆی و له‌به‌ر پاداشت و سزای ده‌ره‌كی ڕێبازی خۆی ناگۆڕێ.
٢-) گه‌شه‌كردن و خۆوه‌دیهێنان. ئه‌وه تایبه‌تمه‌ندی ئینسانه كه خوڵقێنه‌ر بێ، له‌زه‌ت له ده‌ستكه‌وته‌كانی خۆی ببا و خۆی ژیانی خۆی به‌ده‌سته‌وه بگرێ. ئه‌مه پێویستی هه‌موو ئینسانێكه كه گه‌شه بكا و له ده‌رفه‌ته‌كان كه‌ڵك وه‌رگرێ. تێۆری كه‌سایه‌تی له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه كه كه ئینسانی سالم به‌رده‌وام له گه‌شه‌كردن و گۆڕانكاری دایه. خۆ پێگه‌یاندن، پشكووتن یه‌كێك له خاڵه هه‌ره به‌رزه‌كانی ئینسانی سه‌ركه‌وتوویه. ئینسان به خۆ پێگه‌یاندن ئاگاداری تواناییه‌كانی خۆی ده‌بێیته‌وه و هه‌ستی خۆڕێزی تێدا به‌هێز ده‌بێ. ئه‌و كه‌سه كه خۆوهدیدههێنێ و خۆبهرههمدههێنێ هه‌ست به سه‌ربه‌ستی ده‌كا. به‌ستراوه‌یی به كه‌سێكی دیكه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ، ڕێگره بۆ خۆوه‌دیهێنان و گه‌شه‌كردن. بۆ وێنه ژنانی كورد به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له باری ئابوری و بژێوی سه‌ربه‌خۆ نین و، به‌ستراونه‌ته‌وه به كه‌سێكی دیكه. به‌سترانه‌وه وه‌ها له ئینسان ده‌كا كه ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ، ورده‌ورده له باری بیر و بۆچوونیش ببه‌سترێته‌وه به كه‌سه‌كه و ویست و داخوازی خۆی له به‌رامبه‌ر داخواز و قازانج بژێوكهرهكهی وه‌لابنێی.
٣-) هاوئاههنگكردن واتا كۆردینهكردن هه‌موو به‌شه‌كانی كه‌سایه‌تی خۆ؛ ئینسان كاتێك هه‌ست به دڵنیایی و ئارامیشی ده‌روونی ده‌كا، كه بتوانێ بالانس له نێوان هێز و پێویستییه‌كانی نه‌فسی خوێ دا ساز بكا. تراز یان باڵانسی نێوان هێز و تواناییه جوراوجۆره‌كانی ئینسان ئه‌م قابیلییه‌ته ده‌دا به ئینسان كه بتوانێ به بێ دڵهڕاوهكه، به هه‌ست و مشووری خۆی به پێی باردۆخ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ واقعییه‌ت و روداوه‌كانی رۆژانه‌ی ژیان بكا، به توانایی بریار بدا و هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكا. ئه‌و كه‌سه‌ی كه باری ده‌روونییه‌وه له ئارامیش دا ده‌ژی، له ئێستا دا ده‌ژی و ڕابردووی به لایه‌نه خۆش و ناخۆشییه‌كانییه‌وه ته‌نیا پهسمهندهیهكی ئه‌رینییه به لایه‌وه. ئه‌و كه‌سه كۆنتڕۆڵی به سه‌ر ژیانی خۆێدا هه‌یه و، ده‌زانێ چ شتێك له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و دایه یان دانییه.
٤-) سه‌ربه‌خۆ به‌رانبه‌ر به كاریگه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی تاكی سه‌ربه‌خۆ و نهبهستراوهیه، ته‌نیا هه‌ڵسه‌نگاندن و لێكدانه‌وه‌ی مشووری خۆی ده‌كاته ژێربنای بڕیاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی و، زۆره‌ملی و گووشارهكانی ده‌ره‌كی به سه‌ر پرینسیپه‌كانی دا زاڵ نابێ. واتا ئه‌و كه‌سه‌ی كه ڕوحییه‌ی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه، له هه‌ر شوێن و پله و پایهكێك دابێ ته‌نیا به ویست و مه‌رجی خۆی له به جێگاگهیاندنی ئه‌ركه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دا به‌شدار ده‌بێ. پێوه‌ندییه‌كان و دانی میحیبهت و خۆشه‌ویستی سه‌ر بنه‌مایه‌كی ساڵم و بێ مه‌رج داده‌مه‌زرێنێ. به داخه‌وه ژن هه‌م له ژیانی تاكی و هه‌م له چالاكی خه‌باتی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌رده‌وام ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ڕووبه‌رووی یه‌ك ڕیز ئاكار و دیارده‌ی سیسته‌ماتیك ده‌بێته‌وه كه سنووری هه‌ڵسه‌نگاندن و پرینسیپه‌كانی ته‌م و مژاویی ده‌بێ. واتا دهقهومێی كه زۆره‌ملی و گووشارهكانی ده‌ره‌كی به سه‌ری دا زاڵ‌بن بۆوێنه كاتێك؛ – كۆمه‌ڵگا به ژن و به پیاوه‌وه زیاتر كه‌سایه‌تی پیاو بۆ بڕیارده‌ری بنه‌ماڵه هه‌ڵده‌بژێرێ تاكوو ژن. له كۆمه‌ڵگا فه‌رمی و نافه‌رمییه‌كان ژن زیاتر له پیاو تووشی هه‌ڵاواردن ده‌بێ. بۆ ژن ماوه‌ی گه‌ێشتن به پله و ڕێچهكهی به‌رز زیاتر له پیاو ده‌خایه‌نێ. پیاوانی ئێلیت به تایبه‌ت ئێ‌لیتی سیاسی كه‌متر ژنانی به هێز و سه‌ربه‌خۆ، له ده‌وری خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه. وه‌ك گووترا، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه زۆر جار ژن ناچار ده‌كا له ئاست مافی خۆی چاو بنووقێنێ و سه‌ر دابخا كه له ئاكامدا تووشی دڵته‌نگی ده‌بێ. بۆیه زۆر پێویسته ئینسان به‌رده‌وام له هه‌موو پێوه‌ندییه‌ك دا سوور بێ له سه‌ر له خاڵ و پرینسیپه‌كانی درووستی گفتگۆ، هاوكاری و هاوبه‌شی واتا؛ به‌م جۆره‌ی كه هه‌ین په‌سه‌ند بكرێن. ناچار به خۆسانسۆری نه‌كرێن. تێگهێشتنیان بۆمان هه‌بێ و وه‌ڵامان بده‌نه‌وه. به جیدی وه‌رمانبگرن، ڕێزمان لێ بگرن. هه‌ست بكه‌ین حیسابمان بۆ ده‌كرێ و هاوكار و هاوبه‌شین له چالاكییه‌كه‌دا.
٥-) تێگه‌ێشتن له واقعییه‌ت، ڕهئالیته بوونی ده‌ركی دروست له جیهان گرینگێكی زۆری هه‌یه بۆ توانایی زاڵبوون به سه‌ر بارودۆخ و ژیان دا. لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌روونناسی تێگه‌ێشتن له واقعییه‌ت و ڕئالیست بوون، بۆ سڵامه‌تی نه‌فسی به گرینگ داده‌نێن. دیاره تێگه‌ێشتن و ده‌رك له واقعییه‌ت شێوه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی، بیر و هه‌ست و هه‌ڵسووكه‌ت كاریگه‌ری له سه‌ر ده‌ركی ئێمه له واقعییه‌ت دا هه‌یه. ئه‌وه‌ی كه یه‌كجار گرینگه ئه‌وه‌یه كه نابێ ئیزن بده‌ین ترس و ئارهزۆكانمان كاریگه‌ری له سه‌ر ڕاستییه‌كه دابنێن. ده‌بێ چ وه‌ك تاك و چ وه‌ك كۆ تێگه‌ێشتن له واقعییه‌ت گرینگێكی تایبه‌تی هه‌بێ بۆمان. ماملهكردنی درووست له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌كان جێی پێی و شوێنی له سه‌ر هه‌ست و ده‌روونمان داده‌نێی. هه‌روه‌ها بێ له به‌رچاوگرتنی ئه‌م گرینگییه په‌ره‌ساندن و مسهوگهركردنی مافی ئینسانی و یه‌كسانی له نێو خێزان و له نێو كۆمه‌ڵگادا وهدینایه. ٦ -) توانایی به‌ڕێوه‌بردن و زاڵبوونی به سه‌ر بار و دۆخ دا ئینسان به زاڵبوون به سه‌ر دۆخی دڵخواز هه‌ست به خۆشییه‌كی تایبه‌ت ده‌كا، هه‌روه‌ها به هه‌وڵنه‌دان بۆ زالبوون به‌سه‌ر باردۆخی ناخوازیار هه‌ست به بۆشایی ده‌روونی ده‌كا و له ئیدێنتیتێتی خۆی دوور ده‌بێته‌وه. بێده‌سه‌ڵاتی نائه‌منی و نادڵنیایی ده‌خولقێنێ و تاك له مهترسیدهاوێ كه هاسانتر له به‌رامبه‌ر ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه‌ی ژیان بریندار بێ. تووندوتیژی پیاو به ژن یه‌كێك له جیدیترین گرفتی كۆمه‌ڵگایه و دووكه‌ڵه‌كه‌ی ده‌چێته چاوی گشت ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا. به‌ڵام ئه‌و ژنانه‌ی كه له قه‌یران و ناكۆكی دا ده‌ژین، ئێتر هیچ ژیانێكی ئاساییان نییه و له مانای ژین دوور بوونه‌ته‌وه. ئه‌وان به هۆی مانه‌وه‌یان له پێوه‌ندییه‌كی ئاوا دا، هه‌ستی خۆ به‌كه‌مزانین، بێ ڕێزی به خۆ، شه‌مه‌زاری و خۆتاوانباری دایانده‌گرێ. سڵامه‌تی ده‌روونی ئه‌م ژنانه خهدشهدار ده‌بێ كه زۆر جار به ناسازی جه‌سته‌یی خۆی نیشان ده‌دا. ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ماریا یهودا بۆ سڵامه‌تی ده‌روونی ئینسان به گرینگ و سه‌ره‌كی داده‌نێ، هه‌موو دینامیسكین واتا خورت و لێوهشاوهیین كه تاك ده‌توانێ له ڕێگای ڕاهێنان و خۆی په‌روه‌رده‌كردن پێبگا و ژیانێكی نۆی ده‌ستپێبكا. ماریا یهودا گرینگی تایبه‌ت به میكانیسمی بوێری ده‌دا و ده‌ڵێی بوێری تواناییه شاردراوه‌كان ئاشكرا و به هێز ده‌كا.
بوێری چییه؟
ـ بوێری ئه‌وه‌یه له هه‌مان كاتدا كه دڵت ده‌له‌رزێ به‌ڵام بریار دهدهێ ئه‌و شته‌ی كه به درووستی ده‌زانی و ده‌بێ بیكه‌ی، ده‌كه‌ی. – بوێری ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی پێت هه‌ڵه، نای بۆ ده‌ڵێی ئه‌گه‌ر بێتوو سه‌ریشی له‌سه‌ر دانێی. – بوێری ئه‌وه‌یه كه هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بكه‌ی. بوێری ئه‌وه‌یه دان به هه‌ڵه‌ی خۆت دابنێ. بوێری ئه‌وه‌ی به سه‌ر ترسی خۆت دا زاڵ بی و له خۆت نزیك ببێوه. بوێری ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵات و كۆنتڕۆڵت به سه‌ر جه‌سته و ڕۆحی خۆت داههبێ. بوێری ئه‌وه‌یه داهێنه‌ر بی و بۆ وه‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانت هه‌وڵ بده‌ی. بوێری ئه‌وه‌یه باوه‌رت به خۆت هه‌بێ، ڕێز له خۆت بگرێ، له بوونی خۆت خۆشحاڵ بی. بوێر سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌وه‌ی هه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی ده‌كا ئیتر هه‌ست به قوربانی بوون ناكا. گه‌ر به وردی ئه‌م شه‌ش پێوره‌ی سڵامه‌تی دروونییه شیبكه‌ینه‌وه ده‌بینین ئه‌م پێوه‌رانه نێوئاخنی ڕێگای گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیین.
سه‌ربه‌خۆیی چییه؟
Any Rand ئاین رێند فهیلسۆفی واقیعگه‌رای ڕوسی ئه‌مریكی ده‌ڵێی؛ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌وه‌یه كه تاك له سه‌ر بیری خۆی ژیانی خۆی به‌رێته‌سه‌ر. كه‌سایه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ ئه‌و كه‌سه‌یه كه هه‌ڵسه‌نگاندن و په‌سه‌ندكردنی خۆی هه‌بێ و خۆی به‌رپرسی خۆی بێ. كه‌سی سه‌ربه‌خۆ به لێكدانه‌وه و باوه‌ری خۆی پێوه‌ندی له‌ته‌ك واقعییه‌ت ده‌گرێ. ئینسانی سه‌ربه‌خۆ، خۆی سه‌ره‌وه‌ری خۆیه‌تی و به توانایی خۆی دنیای خۆی ده‌خولقێنێ. كه‌سی ناسه‌ربه‌خۆ پێوندی له‌ته‌ك واقعییه‌ت نییه، به بیر و باوه‌ری كه‌س یان كه‌سانی دیكه به‌ستراوه‌ته‌وه و ژیانی له سه‌ر بكه و مه‌كه‌ی ئه‌وانی دیكه دا ده‌سووڕێ. ئه‌م ئینسانه هه‌ست به تواناییه‌كانی خۆی ناكا. له واقععیهت ده‌ترسێی و نائارامه و خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌دا. كسانی به‌ستراوه به هۆی ئه‌وه‌یكه پێوه‌ندییان له ته‌ك هه‌ستی خۆیان لاوازه خۆلقهێنهریان تێدا وهدینایه. هه‌ستی خۆڕێزی و خۆ پهسهدندكردنیان داده‌به‌زێ و هه‌ست به كوموكۆڕی ده‌كه‌ن. به روكه‌ش دهگهڵهن به‌ڵام هه‌ر ل ه په‌ڕاوێز و سێبه‌ردان و له ده‌روونێكی ناتهراز دا ژیان به‌رسه‌ر ده‌به‌ن. ناسه‌ربه‌خۆ له ترس دا ده‌ژی و، ترس ڕوحی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی دهمرێنێی. ئاین ڕێند ده‌ڵێی؛ هه‌ر كه ترس شكا و تاك بوێر و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ و نێوه‌ی شانسی سه‌ركه‌وتنی مسه‌وگه‌ر ده‌بێ. زاڵبوون به‌سه‌ر ترس هه‌ستی سه‌ربه‌رزی، له خۆنزیكبوونهوه و باوه‌ربه‌خۆبوون لای تاك به‌رز ده‌كاته‌وه و هانی به‌رده‌وامبوونی ده‌دا له خه‌بات، گه‌یشتن به مه‌به‌ست و پاراستنی دهسهكهوتهكان. له كۆتایی دا ده‌بێ بڵێم ته‌نیا له سایه‌ی بوێری گه‌شه ده‌كه‌ین، ئه‌م گهشكردنه قازانجی بۆ هه‌موو لایه‌كمان هه‌یه. با ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردن بخولقێنین و بیپارێزین.
مه‌رزه جه‌وانمه‌رد ئۆسلۆ 2014-10- 18