کاک به‌همه‌نی قوبادی پێویستیان به ناساندن نییه، سه‌باره‌ت به فیلمێ که هه‌ر له‌م ساڵی (2014)دا دورستیان کردووه، وتووێژێکیان به فارسی له‌گه‌ڵ کراوه، کورته‌یه‌کی وتووێژه‌که‌یان به‌و جۆره‌یه:
وێژه‌ر: دیدوبۆچونتان سه‌باره‌ت به فیلمه‌که؟
به‌همه‌ن قوبادی: کاتێ له رابردووم ئه‌ڕوانم، له کوێوه هاتووم، چۆن گه‌شه‌م کردووه، باردۆخی خوێندنم چۆن بووه، ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی خوێندنی مه‌زهه‌بی و ئایینیم گه‌لێ جار ده‌س ئه‌که‌م به پێکه‌نین سه‌باره‌ت به‌و شتانه که له‌م چلوپێنچ (45) ساڵه‌ی ژیانمدا روویان داوه.
ئه‌م کارانه لای منی کوردی سونی که له ماڵه‌وه چۆن په‌روه‌رده کراوم، باوک و دایکم سه‌باره‌ت به ئایین به‌رچاوته‌نگ نه‌بوون، مێهره‌بانانه له‌گه‌ڵ مندا هه‌ڵسوکه‌وتیان ئه‌کرد، به‌ڵام له ده‌بستان ئه‌بوو له داقیکردنه‌وه و ئیمتیحانه‌کاندا وه‌ڵام بدایه‌ته‌وه، وه‌ڵامی باسگه‌لێ که له مه‌زهه‌بی منی سونیدا نه‌بوو. باوکم ئه‌یوت ئه‌وه چییه ئه‌یخوێنیت؟ ئه‌یوت ئه‌وه نادورسته. پاشان ئه‌چۆم بۆ مه‌دره‌سه له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌مدا ئه‌که‌وتمه کێشه‌وه، ئه‌موت ئه‌و شته تۆ باسی ئه‌که‌ی راست نییه، پاشان نمره‌یان پێنه‌ئه‌دام.
ئه‌و شتانه که ئه‌منووسی بیروباوه‌ڕی ماڵه‌وه بوو که فێر ببووم، به‌ڵام هه‌موو کاتێک نمره‌ی(.) سفریان پێئه‌دام. بۆ نموونه باسی ئه‌که‌م: (یه‌که‌مین خه‌لیفه ئه‌وه نه‌بووه یا ئه‌م رسته هی کام خه‌لیفه‌یه، هی کام ئیمانه؟ ده‌منووسی ئه‌م ناوه له ناو ئه‌وه‌دا نییه هی ئه‌بووبه‌کره). من له باردۆخێکی درۆ و دژ به‌یکدا ئه‌ژیام له جهانێکی جیاوازی تاریک و روون وه‌ک رۆژ و شه‌و، چوون هه‌موو کاتێ که‌سێک بوو که فه‌رمانی به من ئه‌دا: ئه‌وه بکه، ئه‌وه مه‌که.
ئه‌گه‌ر ده‌توێ بچیته زانستگا پێویسته به باشی بزانی وه‌ک شێعه نوێژ بکه‌ی، ده‌بێ قۆپچه‌ی جله‌کانت ببه‌ستی، ریشیشت تا ئێره بێت. له وێ ئه‌وه‌یان فێر کردین که درۆ بکه‌ین، فێریان کردین درۆ بکه‌ین تا بڕۆینه زانستگا. بۆ نموونه: (کاتێک سه‌رباز بووم وتم شێعه‌م، رێگایان پێدام وه‌ک وێنه‌گر بڕۆم له به‌شی (عقیدتی سیاسی)دا وێنه بگرم. پاشان وتم بۆ درۆ بکه‌م، چوومه لای (حاجی آقا) مه‌لایه‌کی شێعه و کوتم من درۆم کردووه من شێعه نیم، سونیم). وتی: بۆ درۆ ده‌که‌ی؟ بۆ به‌یانی که چوومه بۆ شوێنی کاره‌که‌م رێگایان پێنه‌دام. پاشان بووم به (سه‌رگوربانی) ده‌سته‌یه‌ک سه‌رباز که له پێش درگاکه پاسه‌وان بوون.
ده‌بێ په‌رتووکێ، کتێبێ سه‌باره‌ت به ئایین و ئۆل بنووسرێت! ئه‌و بارودۆخه مه‌زهه‌بییه که له ناوچه‌که‌ی مندا هه‌یه. دین و مه‌زهه‌بی ئیسلام دینێکی ئاسان و له‌بار بووه و هه‌یه. به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتدار به‌ناوی جیاجیا، به ده‌سته و مه‌زهه‌بی جیاوازه‌وه له بواری سیاسی و ئابووریدا سوود له مه‌زهه‌ب وه‌رده‌گرن و ئاژاوه ساز ده‌که‌ن. له کۆمه‌ڵگادا له‌م جۆره که‌سانه زۆرن. من بێزارم له وانه! ده‌بێ به زمانی توانج (طنز) و به زمانی راسته‌خۆ سه‌باره‌ت به مه‌زهه‌ب بدوێن که بۆچی پێناسه‌یه‌کی به‌د و زیانبه‌خش له ئیسلام ده‌خه‌نه به‌رده‌س خه‌ڵک.
له فیلمه‌که‌دا ده‌مویست بڵێم ئیسلام دینێکی به‌د و زیانبه‌خش نییه، دینێ نییه که له به‌رانبه‌ر تۆدا شمشێر هه‌ڵێکێشێ و چه‌ک به‌ده‌سته‌وه بگرێ، دینێ نییه که ئه‌مڕۆ له ئێراقدا ئاژاوه‌ی نیژادی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومی رێکئه‌خات، دینێ نییه کوردێ که رێز بۆ هه‌موو مه‌زهه‌بێ دائه‌نێ زیانی پێبگات.
وه‌ک کوردێ، وه‌ک مرۆڤێ ده‌مه‌وێ ده‌ست بکه‌م به چالاکی فه‌رهه‌نگی. ئه‌و فیلمه تاکه فیلمێ بوو که بینه‌ره‌کانی پێده‌که‌نین، دوو مرۆڤ که له دوو روانگه‌ی جیاوازه‌وه بڕوایان به خودا هه‌هه. پێویسته ئیسلام به باشی نیشان بده‌ین چون من له وڵاتێکه‌وه هاتووم پێناسه‌که‌ی ئیسلامییه. باش نییه سووکایه‌تی بکرێ به ئایینی دایک و باوکمان.
**
وێژه‌ر: ئه‌م فیلمه فیلمێکی به‌پێز و سه‌رکه‌وتوو بوو، هه‌موو بینه‌ره‌کانیشی پێده‌که‌نین، خۆتان ئاماژه‌تان پێ‌کرد.
**
قوبادی: ئه‌وه‌ی راستی بێ من له‌گه‌ڵ فیلمێکدا نیم که پێکه‌نینی تێدا بێت.
**
وێژه‌ر: نا، نا ئه‌م پێکه‌نینانه له‌و پێکه‌نینانه نییه، ئه‌م پێکه‌نینه مرۆڤ ئه‌باته ناو فکره‌وه.
باسی مه‌زهه‌بتان کرد، مه‌زهه‌ب و کێشه مه‌زهه‌بییه‌کان وه‌ک کوشتن و له کارده‌رکردن هه‌ر وه‌ک خۆتان ئاماژه‌تان پێ‌کرد و کوتت: (بۆ به‌یانی رێگه‌یان پێنه‌دای بچیته‌وه ئه‌و شوێنه) له زۆربه‌ی فیلمه‌کانی ئه‌مساڵدا ئه‌و باسانه ده‌بینرێن، به‌تایبه‌تی تۆ که باسی کوردستانت کرد، به هه‌بوونی (داعش) پێت وایه سینما بتوانێ پێش به هێرشی ئه‌و بیروباوه‌ڕ بگرێ و یارمه‌تیده‌ری مرۆڤ بێت؟
**
قوبادی: ئێمه ئه‌توانین دڵۆپێک بین له جۆگه‌له‌یەک له رووبارێک، کاره‌که‌مان بێده‌سکه‌وت نابێت و پێویسته له هه‌ر مه‌یدان و به‌ره‌یه‌کدا بکه‌وینه چالاکی، ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌ی که ئێستا هه‌مه و ئه‌و مه‌یدانه‌ی که ئێستا کاری لێ ئه‌که‌م، مه‌یدانێکی هونه‌رییه و سینما ئه‌توانێ کاردانه‌وه‌ی ببێت، به‌ڵام به یه‌ک فیلم و دوو فیلم کارێکی وه‌ها ناکرێت، پێویستی به کارکردنی زۆره و ده‌بێ گه‌لێ فیلم دورست بکرێت.
ئێستا که ئه‌گه‌ڕێمه‌وه ئه‌مه‌وێ فیلمێکی به‌ڵگه‌دار سه‌باره‌ت به‌م باسه دورست بکه‌م، فیلمێ سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ماڵی نییه، نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له هه‌موو لایه‌که‌وه هێرش ئه‌که‌نه سه‌ری، کاتێ په‌لاماری کورده‌کانی سورییه ئه‌ده‌ن روو ئه‌که‌نه کوردستانی ئێراق، روو ئه‌که‌نه هه‌ولێر.
ئێستا ئه‌و ماڵه، ئه‌و خانووه‌ی که من لێی ئه‌ژیم، منێ که له ئێران ده‌رکراوم، ئێستا خه‌ریکه‌ن ئه‌و ماڵه‌یشم داگیر ئه‌که‌ن، کورد پێویستی به خانوویه‌کی بچکۆله هه‌یه، ئه‌وه‌یش کوردستانی ئێراقه، پێویسته کورد سه‌ربه‌خۆ بێت. ئه‌گه‌ر منی کورد، منی ئێرانی نه‌متوانی له ئێران‌دا بژیم شوێنێکم ببێ که تێدا بژیم.
به‌درێژای مێژوو ژیان و به‌سه‌رهاتی کورد هه‌ر ئاواره‌ی و ده‌ربه‌ده‌ری بووه پێویسته ئه‌م باسه، ئه‌م ژیانه کۆتایی پێبێت، هیوادارم کۆتایی بێت. ئێستا بۆ ئه‌وه تێئه‌کۆشم تا ئه‌و ژیانه دژواره جه‌نگی تایفه‌یی و مه‌زهه‌بییه که بۆ کورد سازکراوه بتوانێ لێی ده‌رباز بێت. ئه‌وه‌یش فه‌رامۆش مه‌که‌ن (کوردستان تاکه شوێنێکه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که هه‌موو مه‌زهه‌به‌کانی له خۆ گرتووه و رێزی بۆ دائه‌نێت، به‌ڵام خودی خۆی له کێشه مه‌زهه‌بییه‌کاندا زیان ئه‌بینێت). کورد بۆ مه‌زهه‌ب نه جه‌نگاوه، کورد بۆ مرۆڤایه‌تی و بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێکی ساده‌ی هه‌بێ و بتوانێ بژی چالاکی کردووه.
من وه‌ک کوردێکی ئێرانی هه‌رگیز نه‌مویستووه و نامه‌وێ که سه‌رزه‌مینه‌که‌م له ئێران جیا بێته‌وه، به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی که بتوانن بۆ من وه‌ک ئێرانییه‌ک جێگه‌یه‌کی دورست و شیاوم پێبده‌ن و به‌هه‌مان چاو تماشای من بکه‌ن که چاو له شێعه یا فارس یا قه‌ومێکی دیکه ئه‌که‌ن. هه‌ر کورد نییه که به‌و جۆره‌یه، قه‌ومه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک لور، تورکه‌مه‌ن، بلوچه‌کانیش ژیانێکی باشیان نییه.
من هه‌موو کاتێ پێخۆشه ئه‌م (نه‌خشه جوانه‌ی ئێران) به قه‌ت سه‌ره ده‌رزییه‌کی لێکه‌م نه‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕم کوردستانی ئێراق سه‌ربه‌خۆ بێت. منی کورد، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له شێعه‌یه‌ک ئه‌ده‌ن، شێعه ئه‌توانێ بڕوات بۆ لوبنان یا ئێران و جێگایه‌کی هه‌یه بۆ خۆی، ئه‌گه‌ر سونییه‌کان ئازار ئه‌ده‌ن ئه‌توانن بڕون بۆ شوێنێکی دیکه، من نازانم کورد بۆ کوێ بڕوات، کورد که 45 ملیون که‌سه ئه‌یه‌وێت خانوویه‌کی ببێت.
**
وێژه‌ر: زۆر سپاس بۆ به‌ڕێز به‌هه‌مه‌ن قوبادی، سه‌رکه‌وتووبن.
**
کاک به‌همه‌ن له‌و وتووێژه‌دا ئاماژه‌یان به دوو باسی گرنگ کردووه:
1- ئیسلام دینێکی به‌د نییه، دینێ نییه که له به‌رانبه‌ر تۆدا شمشێر هه‌ڵێکێشێ و چه‌ک به‌ده‌سته‌وه بگرێ، دینێ نییه که ئه‌مڕۆ له ئێراقدا ئاژاوه‌ی نیژادی و مه‌زهه‌بی و قه‌ومی رێکئه‌خات، دینێ نییه کوردێ که رێز بۆ هه‌موو مه‌زهه‌بێک دائه‌نێت زیانی پێبگات.
2 – من وه‌ک کوردێکی ئێرانی هه‌رگیز نه‌مویستووه و نامه‌وێت که سه‌رزه‌مینه‌که‌م له ئێران جیا بێته‌وه. به‌ڵام تا ئه‌و کاته‌ی که بتوانن بۆ من وه‌ک ئێرانییه‌ک جێگه‌یه‌کی دورستم پێبده‌ن، به‌هه‌مان چاو تماشای من بکه‌ن که چاو له شێعه یا فارس یا قه‌ومێکی دیکه ئه‌ڕوانن. هه‌ر کورد نییه که به‌و جۆره‌یه قه‌ومه‌کانی دیکه‌ی وه‌ک لور، تورکه‌مه‌ن، بلوچه‌کانیش ژیانێکی باشیان نییه. من هه‌مووکاتێک پێخۆشه ئه‌م نه‌خشه جوانه‌ی ئێران به ئه‌ندازه‌ی سه‌ره ده‌رزییه‌کی لێکه‌م نه‌بێته‌وه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕم که کوردستانی ئێراق سه‌ربه‌خۆ بێت.
**
سه‌باره‌ت به باسی یه‌که‌م واته ئایینی ئیسلام
ئایینی ئیسلام (کتێبێکی) هه‌هه به‌ناوی قورئان که به عه‌ره‌بی نووسراوه، موسوڵمانه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که ئه‌م په‌رتووکه، ئه‌و کتێبه خودا به مه‌لایه‌کێک به‌ناوی جوبره‌ئیل ناردوویه بۆ محه‌مه‌د وه‌ک رابه‌ری ئیسلام.
پێموابی به‌ڕێز قوبادیش وه‌ک نووسه‌ری ئه‌م چه‌ن دێڕه نه‌توانێ کتێب و نووسراوه عه‌ره‌بییه‌کان به‌گشتی و قورئان به‌تایبه‌تی بخوێنێته‌وه و به باشی له ناوه‌رۆکه‌کانیان شاره‌زا بێت، هه‌ر به‌و هۆیه سه‌باره‌ت به ئیسلام به‌و جۆره بیر ده‌که‌نه‌وه. خۆشبختانه قورئان وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانه‌کانی دیکه، بۆ نموونه فارسی، کوردی، سویدی و … بۆ که‌سانێکی وه‌ک ئێمه که عه‌ره‌بی نازانین باشتره سوود له وه‌رگێڕدراوه‌کانی قورئان ببه‌ین تا سه‌باره‌ت به (جه‌نگ و ئاشتی) و (ئارامی و ئاسایش) و (مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی) له ئیسلامدا تماشای سوره‌ته‌کانی ( ئه‌لئه‌حزاب، ئه‌لته‌وبه، ئه‌لبه‌قه‌ره، ئه‌لنساء، ئه‌نفال و محه‌ممه‌د بکه‌ین.
خۆشبه‌ختانه به‌ڕێز قوبادی له وتووێژه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان به‌و کردووه که نه‌ته‌وه‌ی کورد له پێناو ئاییندا جه‌نگی نه‌کردووه، ئامانجی کورد مرۆڤ و مرۆڤایه‌تییه. هیوادارم کاک به‌همه‌ن ئاگاداری ئه‌و باسه‌یش ببن که کورد له باری مه‌زهه‌بییه‌وه هه‌ر سونی نییه، به‌ڵکو کوردی شێعه، کوردی مه‌سیحی، کوردی ئیزه‌دی و … هه‌یه، هه‌روه‌ها کوردیش هه‌یه که بڕوای به هیچ ئایینێک نییه.
باسی دووهه‌می به‌ڕێز قوبادی باسه‌ی ئێران و نه‌خشه‌ی ئێرانه
وه‌ک خۆیان ئاماژه‌یان پێکردووه، پۆله‌کانی سه‌ره‌تایی، ناوه‌ندی و زانستگایان به فارسی خوێندووه، سه‌باره‌ت به مێژووی ئێران به‌گشتی و سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئێران ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه هه‌م له کتێبخانه‌کان و هه‌م له ئه‌نترنێدا گه‌لێ سه‌رچاوه‌ی به‌پێز ده‌سئه‌که‌وێت، جگه له‌وانه کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران له‌م 35 ساڵی رابردووه‌دا که خودی قوبادی له یادییه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستت به نووسراوه، کتێب و فیلمی سینمایی ببێت له هه‌ر شار و گوندێکی کوردستان که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی ئێران دایه ئه‌توانیت په‌ی به کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران ببه‌ی.
هه‌ر له‌م 35 ساڵی رابردووه‌دا بوو که ئایه‌توڵا خومه‌ینی رابه‌ری شۆرشی ئیسلامی ئێران له ساڵی 1358 کۆچی 1979 زایینی فتوای جهادی کوردی راگه‌یاند، پاش ئه‌و فه‌رمانه شار و گوندی کوردستان کرایه گۆمی خوێن. به‌ڕێز قوبادی ئه‌ڵێن: پێم خۆشنییه به قه‌ت سه‌ره ده‌رزییه‌کیش له‌م نه‌خشه جوانه‌ی ئێران‌دا ئاڵ‌وگۆڕێک ئه‌نجام بدرێ و نامه‌وێ سه‌رزه‌مینه‌که‌م له ئێران جیا بێته‌وه، به‌ڵام ئێژن ئه‌بێ کوردستانی ئێراق سه‌ربه‌خۆ بێت.
ئه‌وه‌ی که ئاماژه‌یان به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که له کونترۆڵی ئێراق دایه خواستتکی دورست و به جێیه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان که له ژێرده‌ستی ئێران دایه باش نییه به‌و جۆره بیر ده‌که‌نه‌وه و ئێرانیان به‌و جۆره به لاوه پیرۆزه. کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران له کارنامه‌ی ده‌وڵه‌تانی تورکییه و سورییه و ئێراق خویناویتره!
**
کاک به‌همه‌ن له‌و وتووێژه‌که‌یاندا ئاماژه‌یان به ژیانی دژواری نه‌ته‌وه‌کانی بلوچ و تورکه‌مه‌ن و… کردووه و به‌نیازن فیلمێ سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی کورد ساز بکه‌ن. له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕم ئه‌گه‌ر فیلمێ سه‌باره‌ت به نه‌ته‌وه‌ی بلوچ به‌پێ (شانامه‌ی فیرده‌وسی) ساز بکه‌ن ئه‌توانن به‌شێکی گرنگ له ژیانی ئه‌و نه‌ته‌وه بخه‌نه روو، به‌و کاره‌یان خزمه‌تێکی مه‌زن به نه‌ته‌وه‌ی بلوچ ئه‌که‌ن! هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر به‌نیازن فیلمێ سه‌باره‌ت به کورد ساز بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌و فیلمه‌یش هه‌ر به‌پێی شانامه ئاماده بکه‌ن هه‌م یارمه‌تی کورد ئه‌ده‌ن و هه‌م خۆیشان له ناوی سینماکارانی کورد و فارس و جهانیدا زیاتر گه‌شه ئه‌که‌ن.
پێموابێ به‌ڕێز قوبادی ئه‌و فیلمانه‌ی که به‌پێی شانامه دورست کراون بینیویه‌تی، بۆ نموونه فیلمه‌کانی (رۆستم و زۆراب) و (بیژه‌ن و مه‌نیژه) ئه‌م فیلمانه سه‌باره‌ت به ئه‌ڤینداری و خۆشه‌ویستی و خه‌م و به‌ژاره‌یه. جێگه‌ی داخه سینماکارانێک که فیلمیان به‌پێی شانامه ساز کردووه نه چوونه‌ته ناو باسه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی شانامه‌وه. هیوادارم به‌ڕیز قوبادی ئه‌و کاره بکات.
ئه‌م وتووێژه له سایتی پێشمه‌رگه‌کان و له فه‌یسبووکی خۆم (sai.saqzi) و (said qayshi) به‌بێ ده‌ستێوه‌ردان وه‌ک خۆی به فارسی نووسراوه‌ته‌وه، لێرده‌دا ئه‌و به‌شه‌م کردووه به کوردی.
سه‌عی سه‌قزی
4/11/2014