"an independent online kurdish website

قەزیەی کورد ئەم رۆژ لە جیهاندا ناسراوە، گەلانی جیهان  گەلی کورد و قەزیەی کورد باش دەناسن،باش دەزانن کوردستان لە نێوان چوار دەولەتدا بەشکراوە،haji-jundi-

توشی ژەنۆسیت بووە، زمان و چاند و کولتری قەدەخەیە،هیچ هەق و هوقوقەکی نیە،چی عەجەب ئەو دەولەتێن کە کورد تێدا دەژین،ئەوان تا ئێستا کوردیان نەناسیوە  و لە کورد حالی نین و لە سەر کورد و کوردستان چ زانیاریان نیە!

پاش هێرێشی داعش بۆ سەر شەنگال خەلکێ ئەم دەڤەرا روبە روی قرکردن و دەربە دەری بوون،تەرۆریستەکانی داعش گەلی کوردیان کردبە ئارمانج و لە کۆبانێ خواستیان هەمەن کارەساتی شەنگال دوبارە بکەنەوە. بەلام گەلێ کۆبانێ بەرخۆدانەکی تاریخی و بێوێنە یان نیشاندا و بە جیهانیان سەلمان کە کورد خەبات دەکا بۆ بەشەریەت و خەباتی کورد رەوایە، دفاع لە مان و مۆجودیەتی خۆی دەکا.بویەژی ڤیژدانی بەشەریەت لە سەر کورد بە خەبەر هات ودونیای مۆدەرن و دەولەتە زل هێزەکان بە هاواری کوردەوە هاتن.

ئەم رۆژ قەزیەی کورد لە جیهاندا گەیشتوە ئاستێکی هەرە بەرز دەولەتەکانی ئاوروپا و ئامریکا و هەمو دنیا هەولدەدن چارە یەکی گونجاو بۆ حەلی قەزیەی کورد بدۆزنەوە. لێ مخابن ئەو هەرچوار دەولەتێن کە کوردستانیان داگیر کردوە و گەلی کورد توشی ئەو هەمو قرکردن و مال وێرانی کردوە قەت خەمیان  نیە،هیچ بەرنامە و رێحالێکیان نیە خۆماندو ناکەن، ئەنەهو دونیا  لە ئەمن و ئەماندایە،لە وەلاتی ئەو دیکتاتۆری لێدەکەن.عەسلەن قەزیەکی بە ناوی قەزیەی کورد نیە، هەمو کەس برای یەکن و ژیانێک خۆش و ئەمنیەت بەرقەرارە.

زۆر بالکێشە پاش روخانی سیستەمی سۆڤیەت و نەمانی شەری سارد لە نێوان دو قوتبی جیهاندا و روداوی بهاری عەرەب و ئەو هەمو ئالوگۆر لە جیهاندا رودا،رێژیمی سەدام نەما،بەداخەوە داگیرکەرەکانی کوردستان هیچ دەرسەکیان وەرنەگرت. حوکومەتی نۆی عێراق هەتا ئەم رۆژ ئامادە نییە راستی گەلی کورد قەبول بکا وهەمیشە لە گەل کوردا لە شەردایە،(هەر چەند سەرکۆماری عەراق کورد بویە و سەرکردەی شۆرشی کوردش بویە لەم بەشەی کوردستاندا*

 لە سوریە ئەسەد لە سەر لێڤاری کەندالە چ کۆنترۆلی لە سەر وەلاتدا نیە،کوردەکان لە ناڤچەی خۆیاندا کییانەک ئاڤا کردوە و خۆ ئیدارە دەکەن،دونیا  باهسی بەرخٶدان و خەباتی خەلکی کورد لە کۆبانێ دەکا،کۆبانێ بویەتی داستان،لێ بەلێ ئەساد ئێستاش کوردان فام ناکەو لە پێش چاڤێ خۆ کوردان نابینە.

لەولا تورکیە لە رۆژی یەکەمی کە دامەزراوە، پاش نەمانی ئۆسمانی هەتا ئەم رۆژ بە دەستی قەزیەی کورد دەنالێنە،مخابن تا ئێستا کوردی فامنەکروە و چ پرۆژەکی نیە بۆ چارەسەری مەسەلەی کورد، ئەمە دو سالە کورد فریو دەدا  وگویا قەزیەی کورد حەلدەکا،هەنگاوێک پێش دو هەنگاو بۆ پاش. هەتا ئەم رۆژ قەزیەی نەتەوەی کورد و پکاکا لە یەک جیا نەکردوە.

تەماشەی ئیرانی مەلاکانی نورانی و دۆستی کورد بکەن، ئامادەیە پاسداری خۆ رێبکا بٶ کۆبانێ بۆ دفاع لە کورد ،ئامادەیە لە کوردستانی باشوردا بۆ پاراستنی کورد شەرێ داعش بکا،چەک و تەقەمەنی بدا بە کورد، نەیهێشت هەولێری پایتەخت بکەوێ دەستی داعش،بۆ ئەم هەمو فەداکاریە سەرۆکی هەریمی کوردستان سوپاسی ئیرانێ کرد،بۆ هەمو کەس ئاشکرایە کوردستانی باشور مەقەری ئیرانە، ئیران هەوپێیمانی ستراتەژیکی یەکێتی نشتمانی کوردستانە،ئارد و قەند و رون و کارتۆل دەدا بە پەکاکا بۆ ئەوەی لە قەندیل لە برسان نەمرن گۆیا کومەگی لۆژیستکی دەدا بە پ ک ک.

مەلای نورانی و خەمخۆری  کورد رێکخراوی داعش وەکو تەرۆریست و دژی بەشەریەت و ئیسلام لە قەلەم دەدا ،چۆنکە داعش دەیهەوێ گەلی کورد تونە بکا و دژی گەلی مەزلومی کورد جیهادی راگەیاندوە.

 بەلام هەقە لێرا هەندێک مەسایل بە بیری ئیران و دۆست وبرادەرانی کوردی خۆمان و هێزی پشتیوان بێنن.هەمو کوردێکی و هێزی کوردستان باش دەزانن ئەم هێرش و جیهادی کە داعش ئەم رۆژ بە دژی گەلی کورد داوە، هەمەن جیهادی سی و چەند سال پێش لەلایەن ئیمام خومەینی و رەژیمی کۆماری ئیسلامی ئیران بە دژی گەلی کوردی ئیران و حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران درا،هێرش کرا سەر گەلی کورد و ویستیان کوردستان خاپور بکەن. گەلی کورد سێ مانگ شەری مان و نەمان کرد،لە مێژوی کورد دا سێ مانگی دفا ع لە ئازادی بە ناوبانگە.دنیای ئەو دەم وەک ئەم رۆژ بە هانای کوردەوە نەهات،بەلام بۆ دفاع لە کورد و کوردستان برا پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە هاوارا کوردی رۆژهلات هاتن و دژی داگیرکەران شەریانکرد و شەهیدیان دا و قارەمانەتیان نوواندن بۆیەژ ناسناوێ هێزی پشتیوانیان وەرگرت و.لە مێژوی کوردا ئەم شانازیەیان  بۆ خۆیان تۆمار کرد.

رۆژی کە کۆماری ئیسلامی هاتوە سەرکار هەتا ئەم رۆژ،هەمو رۆژ بە بەهانەی جۆراوجۆر کورد دەکوژێ و قردەکا،بە هەزاران پێشمەرگە شەهید بویە،بە هەزاران رۆشەن فکر لە سێدارە دراوە و لە زینداندا دەرزن،١٥ میلیۆن کورد هیچ هەق و هوقوقی نیە لە ئیراندا.( وا یازدە زیندانی سیاسی کورد بە باهانەی هاوکاری لە گەل سەلەفیەکان ئیدام دەکرێن،سەلەفی کورد دەکوژێ بەسنیە ئیران لە بەر سەلەفی کوری کورد دەکوژێ چ عەجەب.*

        گەلی کورد باش دزانێ سێ هیزی سەرەکی کورد پارتی،یەکێتی و پەکاکا هاوکار و دۆستی نێزیکی ئیرانن،ئەم سێ هێزە لە بەرانبەر مێژو و گەلی کورد دا مەسئولن،وە حەتمەن کوردی رۆژهلات بە کورد و برای خۆتان دەزانن خەمخۆرێ وانیشن،ئەو دۆستی ئێوە هەمو رۆژێ بە بەهانەی جۆر بەجۆر کوری کورد دەکوژن و کوردستان خاپور دەکن،دۆستی ئێوە داگیرکەری کوردستانە،دوژمنی کوردە و هیچ خێرێکی بۆ گەلی کورد نیە.

ئێوە لێرەدا بەرەو روی ئەم پرسیارە دەبەن؛ئایا ئێوە قەت بە دۆستی خۆتان گۆتوە.رەحمێکی بە کوردی خۆتان بکەن،ئەوەندە مەکوژن،بۆچی جەوابی هەمو داوایەکی کورد بە گولە و کوشتن دەدەن بۆچی رێبەری سەرهلدانی کورد تان تەرۆرکرد،بۆچی هەمو جەوانی کورد تان موعتاد کردوە،بۆچی زندانەکانتان پرە لە کورد. ئێوە ئیران خۆتان بە دەولەتەکی گەورە وموهیم دەناسن و ئارامی رۆژهلاتی ناوەراست بۆتان موهیمە،ئەوقاس خەرج ومەسرەف دەکەن بۆ ئاشتی و ئارامی،بۆ چی چارەیەکی بۆ کوردی خۆتان ناکن،چی پرۆژەتان هەیە بۆ کورد لە ئیرادا.

بۆچی لە ملاقات و چاوپێ کەوتنتاندا جارێکی نەمان بیست و لە نەشریاتی ئێوەدا نەماندیت.بە ئیران بلێن پرسی کورد لە ئیراندا لە رێگای دیالۆک و موزاکەرە چارەسەر دەبێ.

نابێ لە بیرمان بچێ،بەرژەوەندی گەلی کورد لە سەر هەمو بەرژەوەندیەکە، کورد پێویستی بە یەکێتی و برایەتی و دۆستایەتی هەیە؛دۆستایەتیژ خزمەتی دەوێ دەنا دۆستایەتی نامێنێ.

 

نویتـرین هەواڵ و بابەت


فارسی